سپۆنسەرکردنی ئەلقەکانی پۆدکاستی 'هەب کاست' کە لەلایەن "تەفاعول هەب"ـەوە ڕێکخراوە:

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەساس"ـەوە سپۆنسەری بەرنامەی گفتوگۆی "هەب کاست"ـی کرد کە لەلایەن "تەفاعول هەب"ـەوە ڕێکخرابوو. بەرنامەکە کە لە چەند ئەڵقەیەک پێکهاتووە میوانداری دەستەبژێرێک لە کارسازان و پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکانی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم بازاڕی کار و ستراتیژەکانی بەڕێوەبردنی بزنس "إدارة الأعمال" و ڕێکخستن و گەشەپێدانی ئەو بوارە. هەروەها هەوڵیدا گەنجان بە گرنگترینی ئەو ئامرازە سەردەمیانە ئاشنا بکات کە بەشداری دەکەن لە پەرەپێدان و باشترکردنی ئاستی کارایی پڕۆژەکانی بزنس.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.