سپۆنسەرکردنی وۆرکشۆپی بەڕێوەبردنی ئاستی مامناوەند کە "تەفاعول هەب" لە بەسرە ڕێکیخستبوو:
لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەهێزکردنی تواناکانی بواری بەڕێوەبردن، ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی "ئەساس"ـی سەربە کۆمپانیا، سپۆنسەری وۆرکشۆپێکی کرد لە ژێر ناونیشانی "بەڕێوەبردنی مامناوەند" بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی "تەفاعول هەب" لە بەسرە کە لە 15 تا 17ـی ئایار بەڕێوەچوو. وۆرکشۆپەکە تیشکی خستە سەر پەرەپێدانی تواناکانی ڕابەرایەتیکردن، برەودان بە بیرکردنەوەی ستراتیژیی و دروستکردنی تیمی کاریگەر لە پێناو بەتواناکردنی کارمەندانی ئاستی مامناوەند تا بتوانن ڕۆڵی گرنگی خۆیان لەناو ڕێکخراوەکاندا بگێڕن.



