بۆ یەکەم جار لە عێراق، ئاسیاسێڵ باشترین شێواز بۆ بەڕێوەبردنی کەمپینی ریکلامکردن بە کورتەنامە، بەوپەڕی کارامەیی و بە تێچونێکی کەم، دەخاتە بەردەستی هەموو فەرمانگە حکومییەکان, بانک و کۆمپانیا ناسراوەکان کە دەتوانن لەو ڕێیەوە وراستەوخۆ لە ئۆفیسەکانیانەوە کەمپینى ریکلامکردن ئەنجامبدەن ولە پەیوەندیدابن لەگەڵ بریکارو بەشداربوەکانیان، ژمارەیان هەر چەندێک بێت ودابەشبونی جوگرافیان هەر چەندێک بەربلآوبێت لە ناو عێراقدا.
لەگەڵ خزمەتگوزاری "بەرنامەی بەڕێوەبردنی کورتەنامە" لە ئاسیاسێڵەوە، دەتوانیت بەردەوام کڕیارەکانت لە تازەترین زانیاری لەسەر بەرهەم وخزمەتگوزاری وئۆفەرە نوێیەکانى کۆمپانیاکەت ئاگاداربکەیت لە رێگەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری "بەڕێوەبردنی کورتەنامە" لە ئاسیاسێڵەوە.
ئەم خزمەتگوزاریە رێگەیەکی ئاسان وخێرایە بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدابیت لەگەڵ کڕیارەکانت، لەهەمان کاتیشدا ئاگاداریان بکەیت لە تازەترین بەرهەم، خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکان.
لە ڕێگەی ئەم خزمەتگوزاریەوە چ بەکاربەر و چ کڕیارانی کەرتی بزنس دەتوانن کورتەنامە ونامەی دەنگوڕەنگ راستەوخۆ لە کۆمپیوتەرەکانیانەوە یان لە مۆبایلە زیرەکانیانەوە بنێرن، و کەمپینی کورتەنامەى تایبەت بە خۆیان بەڕێوەبەرن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئاسیاسێڵ.
خزمەتگوزاری "بەرنامەی بەڕێوەبردنی کورتەنامە" ئەم تایبەتمەندیانە دەخاتە بەردەم کۆمپانیا ودامەزراوەکان:
- توانای دانان وئیشپێکردنی سیستم وبەڕێوەبردنی کەمپینى ریکلام بە کورتەنامە لەبارەگای کۆمپانیاکان خۆیانەوە.
- ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ هێڵی تایبەت و تەرخانکراوى پریپەید و پۆستپەید.
- داشکاندن لە کرێی مانگانەى کەمپینی ریکلامکردن.
- باشترین رێگەچارە بۆ بەرەوپێشردنی کاری بانک و بزنس و باڵوێزخانەکان.
- ئەتوانرێت بەرنامەی بەرێوەبردنی کورتەنامە ببەسترێتەوە بە سێرڤەر و داتا بەیسی کۆمپانیاکانەوە لەرێگەی روکاری بەرنامەسازی ئەپلیکەیشن (واجهە برمجە التگبیقات) "Application Programmable Interface" و کورتەنامە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەنێردرێت بۆ بەشداربوەکانت لەسەر بنەمای داتابەیسی سێرڤەرەکەت وسەوداکانت (التعاملات).
- "نمونە: خاوەن حساب لە بانکەکاندا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگادارکردنەوەیان لە رێگەی کورتەنامەوە پێدەگات لەسەر حسابە بانکیەکانیان، وەکو سپاردنی پارەی وشک، راکێشانی پارەی وشک، بەکارهێنانى ڤیزا کارت...هتد."
- پاکێجی جۆراوجۆر بە نرخی تایبەت.
- وەرگرتنی راپۆرت لەسەر کەمپینەکانی ریکلامکردنت.
- تیمی پشتگیرى تەکنیکی بۆ دابەزاندن سیستمەکە و راهێنانی ئەو کارمەندانەی لەدواییدا سەرپەرشتیدەکەن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم خزمەتگوزاریە، بێبەرامبەر پەیوەندی بکە بە 323 سەنتەری بەشداربوانی کۆمپانیاکان یان پەیوەندی بکە بە +964-7720044-323 بۆ ئەوانەی بەشداربوى ئاسیاسێڵ نین.