دنیای ئەمڕۆمان لە گۆڕانێکی بەردەوام و خێرادایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوان و بەکارهێنانی ڕوولەزیادی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت. عێراق کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 40 ملیۆنە بەدەر نییە لەم ڕەوتە خێرایە، بەڵکو بۆتە بەشێکی چالاک و زیندووی جیهانی ئەمڕۆمان. ئاسیاسێڵ سەرۆکایەتی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی و بەدیجیتاڵکردنی عێراق دەکات لەڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی 4G+ ــەوە کە بە خێراییە بەرزەکەیی و پەیوەندییە سەلامەتەکەیی و ڕووماڵە فراوانەکەی لە عێراقدا دەناسرێتەوە. هەموو ئەمانە بە وەرگرتنی چەندین خەڵاتی گەورەی جیهانی تاجی سەرکەوتنی لەسەر نرا. ئێمە لە ئاسیاسێڵ بەرزترین خێرایی و فراوانترین ڕووماڵمان پێکەوە کۆکردەۆتەوە لە پێناو خزمەتکردنی 18.3 ملیۆن بەشداربوو لە زیاتر لە 21000 خاڵی فۆرشتن کە بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەشبوون بە هۆی تۆڕە پێشکەوتووەکەمانەوە کە زیاتری لە 7200 سایت لە خۆدەگرێت لە چوارچێوەی تۆڕی نەوەی چوارەم LTEدا.

پشتبەستنی ئەمڕۆمان بە تازەترین تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان لە عێراق تەنها سەرەتایەکە وبەس. دیدگامان وەکو ئاسیاسێڵ بەرەو ئایندە خۆی لە "دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵكدا لە ڕووی بەدیجیتاڵکردن"ــەوە دەبینێتەوە. هەر بۆیە ئێمە بە جددی و بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر بەهێزکردنی تۆڕەکەمان دەکەین لە پێناو هێنانە کایەی هەر شتێك کە ببێتە مایەی پاڵپشتیکردنی بەرپاکردنی ڕێنیسانسێك لە بواری پەیوەندییەکاندا و پێشخستنی لە عێراقدا، هەر لە خانووی زیرەکەوە تا دەگاتە شاری زیرەک، چاودێری تەندروستی بە ئۆنلاین و بە کوالیتییەکی بەرزبەر و ئەپلیکەیشنەکانی واقیعی پاڵپشتکراو و ڤێرچواڵ ریاڵیتی لەگەڵ گەیمە پێشکەوتووەکان و چارەسەرەکانی تایبەت بە کارکردنی پێکەوەیی لە بزنسدا. ئێمە سووربووین لەسەر ئەوەی کە ئۆفەرەکانمان هێڵەکانی پریپەید بگرنەوە لەگەڵ پاکێجگەلێك کە بەتایبەت دیزاینکراون تا لەگەڵ پێویستییەکانی کەرتە جیاوازەکانی بازاڕدا گونجاو بێت، بە تایبەت بۆ گەنجان و ژنان. هەروەها خزمەتگوزاریی تازەگەرانە بۆ ملیۆنان زیارەتکار و گەشتیار کە ساڵانە سەردانی عێراق دەکەن. ئەمە بێجگە لەوەی ئێمە لە ئاسیاسێڵ مەبەستمانە خزمەتگوزارییەکانی پۆستپەیدیش دابین بکەین بۆ تاکەکەس و کۆمپانیاکان.

ئاسیاسێڵ خاوەنی گەورەترین پشکە لە بازاڕی پەیوەندییەکانی عێراق، و ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە کەئێمە ڕێگەیەکی دوورودرێژمان بڕیوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ بەشداربووەکانمان، چ وەکو تاکەکەس و چ وەکو کەرتی کۆمپانیاکان. وە براندەکەشمان لەبازاڕەکانی عێراقدا ئامادەگییەکی چالاک و بەهێزی بەدەستهێناوە. پێویستی کۆمەڵگا بۆ پەیوەندیکردن بەردەوام لە زیادبووندایە- وە بەدیهێنانی پێشکەوتن لەم بوارەدا ئەرکە بنەڕەتییەکەی ئاسیاسێڵە. ئاسیاسێڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە وەکو پێشەنگ بمێنێتەوە لە پێكەوەبەستنەوەی خەڵک و کۆمپانیاکان. ئێمە دڵنیاین کە ئەو کانگا و سەرچاوە و شارەزاییانەی لە بەردەستماندایە بە بەردەوامی لە پێشەنگییدا دەمانهێڵێتەوە وەکو باشترین کارپێکەری تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.