تایبەتمەندیی لە خۆئاگابوون

سیاسەتی تایبەتمەندی:

ئەم سیاسەتی تایبەتمەندیە نووسراوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە گرنگیی دەدەن بە چۆنێتی بەکارهێنانی زانیاری ناساندنی خودناسی (PII) کە تایبەتە پێیان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە، وەک روونە لە یاسای تایبەتمەندی و دڵنیابوون لە زانیاریەکان له وڵاتە یەکگرتووەکان، ئەمانەش زانیارین ڕەنگە بە تاک بەکاربهێنرێن یان لەگەڵ زانیاریەکانی تردا، بۆ دیاریکردنی لایەنی پەیوەندیدار یان دیاریکردنی شوێنەکەی، یان ناساندنی تاکەکەیە لە دەقدا. تکایە سیاسەتی تایبەتمەندیمان بە وردی بخوێنەرەوە بۆ بەدەستهێنانی تێگەیشتنی ڕوون لە چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاریەکانی ناساندن کە تایبەتە بە خۆتەوە، بەکارهێنانیان، پاراستنیان یان هەڵسووکەوت لەگەڵیاندا بە ڕێگەیەکی تر بە پێی وێب سایتەکەمان.

ئەو زانیاریانە چین کە هەڵدەسین بە کۆکردنەوەیان لەو کەسانەوە کە سەردانی وێب سایتەکەمان دەکەن، یان دەروازەی خزمەتگوزاری خۆيى یان ئەپڵیکەیشنی ئێمە؟

لە کاتی تۆمارکردن لەسەر وێب سایت یان ئەپڵیکەیشنەکەمان بە گوێرەی پێویست، داوات لێدەکرێت کە ئەم زانیاریانە داخڵ بکەیت:

  • ژمارەی مۆبایل
  • وشەی نهێنی
  • دووبارە نووسینەوەی (نامەی دووپاتکردنەوەی وشەی نهێنی)
  • ناوی یەکەم (ئارەزوومەندانە)
  • ناوی دووەم (ئارەزوومەندانە)
  • ناوی سێیەم (ئارەزوومەندانە)
  • ئیمەیڵ (ئارەزوومەندانە) داخڵ بکە.

کەی هەڵدەستین بە کۆکردنەوەی زانیاری؟

لە کاتێکدا بەکارهێنەر/بەشداربوو خۆی تۆماردەکات لە وێب سایت و ئەپڵیکەیشنەکەمان یان کاتێ هەلدەستێت بە جاکردنی دۆسێکەی.

چۆن زانیاریەکانت بەکارئەهێنین؟

زانیارییەکانت بەکاردەهێنین کە لە تۆمان کۆکردوتەوە لە کاتی تۆمارکردن یان بازارکردن دەکەیت، بەشداری یان ڕاگرتنی بەشداری لە بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانمان، گەڕان لە وێب سایتەکە یان بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی تر لەم ڕێگایانەوە:

  • بۆ تایبەتکردنی ئەزموونەکەت و ڕێگەمان پێ بدەیت کە جۆری ناوەڕۆک و پێشکەشکاری بەرهەمەکان بگەیەنین کە زۆر گرنگی پێ دەدەیت.
  • بۆ ڕێگەدان بە ئێمە بۆ باشتر خزمەتکردنت لە وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خزمەتگوزاری کڕیار کە تایبەتە بە تۆ.
  • بۆ بەڕێوەبردنی پلە بەرزکردنەوە یان خزمەتگوزاری.

چۆن زانیاریەکانت بپارێزین؟

  • ئێمە سکانکردنی لاوازی و/یان پشکنینی PCI بەکارناهێنین.
  • تەنها پێویستمان بە بەڵگەنامەی کەسیەتی وەک پێناسەی کەسیی یان پاسپۆرت... هتد، و داوای ژمارەی کارتی کریدیت بە هیچ شێوەیەک ناکەین.
  • ئێمە هەڵناسین بە بەکارهێنانی بەرنامەی زیانبەخش بۆ سکانکردن.
  • ئەم هەموو زانیاریانە کۆدەکرێنەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی بازاڕی ناوخۆیی. هیچ کام لەم زانیاریە ناوبراوانە هاوبەش ناکرێن بۆ بەکارهێنانی دەرەکی.
  • زانیارییە تایبەتییەکانت پارێزراون لە ناو تۆڕە پارێزراوەکاندا و کەس تانوانێت پێیان بگات، تەنها لە ڕێی ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی کە مافی تایبەتییان هەیە بۆ گەیشتن بەم سیستەمانە، ئەوانەی کە داوالێکراون بە پاراستنی نهێنی زانیارییەکان. سەرەڕای ئەوەش، هەموو زانیاریە هەستیاریەکان/متمانە لە ڕێی تەکنەلۆجیای سۆکیتی پارێزراو (SSL) کۆد دەکرێنەوە.
  • ئێمە هەڵدەستین بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک لە ڕێکارە ئەمنیەکانی کاتێک کە بەکارهێنەر هەڵدەستێت بە داخڵ کردنی زانیاری یان ناردنیان یان گەیشتن پێیان بۆ پاراستن لەسەر زانیارییە کەسییەتێەکانت.
  • هەموو پرۆسەکان لەلایەن دابینکەری دەروازەوە چارەسەردەکرێت و لەسەر سێرڤەرەکانمان خەزن ناکرێت یان پرۆسە ناکرێت.

ئایا ئێمە کۆکیز بەکاردێنین؟

هەڵناسین بە بەکارهێنانی کۆکیز بە مەبەستی بەدواداچوون و چاودێری.

ئامێری کۆمپیوتەرەکەت هەڵدەستێت بە ئاگادارکردنەوەت لەهەر جارێکدا کۆکیز بنێردرێت یان دەتوانیت کوژاندنەوەی هەموو کۆکیزەکان هەڵبژێریت، هەروەها دەتوانیت هەڵسیت بەوە لە ڕێی ڕێکبەندەکانی وێبەکەتەوە. لەبەرئەوەی وێبەکان جیاوازن، تکایە لیستی ڕێنماییەکانی وێبەرەکەت بخوێنەرەوە بۆ زانینی ڕێگای دروست بۆ هەموارکردنەوەی کۆکیزەکانت.

ئەگەر کۆکیزەکان ڕابگریت، هەندێک لە تایبەتمەندیەکان ڕادەگیرێن و ئەزموونی بەکارهێنانی سایتەکەت کاراتر دەکات و لەوانەیە بە باشی کار نەکات. هەرچۆنێک بێت، بەڵام هێشتا دەتوانیت داواکاریەکان پێشکەش بکەیت.

ئاشکراکردنی لایەنی سێیەم:

ئێمە زانیاریە تایبەتە کەسێتیەکانت نافرۆشین، بازرگانی پێوە ناکەین، یان نایگوێزینەوە بۆ لایەنی سێیەم (دەرەکی).

پەیوەندیمان بە لایەنی سێیەم:

ئێمە بەرهەم و خزمەتگوزاری پێشکەش بە لایەنی سێیەم (دەرەکی) ناکەین لەسەر وێبسایتەکەمان.

گووگڵ:

پێداویستیەکانی ڕیکلامەکانی گووگڵ پوخت دەکرێتەوە بە بنەما ڕیکلامێەکانی گووگڵەوە، ئەوەی کە دانراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەزموونێکی ئەرێنی بۆ بەکارهێنەران.

https://support.google.com/adwordspolicy/answer/1316548?hl=en

ئێمەGoogle AdSense لەسەر ماڵپەڕەکەمان چالاک نەکردووە بەڵام ڕەنگە لە داهاتوودا ئەو کارە بکەین.

یاسای کالیفۆرنیا بۆ پاراستنی نهێنیە تایبەتەکانی ئینتەرنێت:

ئەمە یەکەم یاسایە لەم ولایەتەدا کە داوا لە ماڵپەڕە بازرگانییەکان و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی یاسای پاراستنی تایبەتێتی و بەکارهێنانی یاساکە، داوا دەکریت لە هەر کەس و کۆمپانیایەک لە ئەمریکا (وە لەوانەیە لە جیهاندا) کە وێبسایتەکان کارا دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تایبەت لە باکارهێنەرانی کالیفۆرنیا بۆ بڵاوکردنەوەی سیاسەتی تایبەتمەندیی ڕوون لەسەر وێب سایتی تایبەت پێیان و ڕێک زانیاریەکان ڕوون دەکاتەوە کە کۆکراونەتەوە یان کەسەکان یان کۆمپانیاکان یان ئەوانەی کە هاوبەشی دەکرێت لەگەڵیان.

بۆ زیاتر لەم لینکەوە:

http://consumercal.org/california-online-privacy-protection-act-caloppa/#sthash.0FdRbT51.dpuf

بەپێی یاسای کالیفۆرنیا بۆ پاراستنی تایبەتمەندێەکانی ئینتەرنێت، ڕازی دەبین بەمانەی خوارەوە:

  • بەکارهێنەران بۆیان هەیە سەردانی وێب سایتەکەمان بکەن بە شێوەی نادیار واتە مەرج نییە ناسراوبێت.
  • تەنها بە دروستکردنی سیاسەتی تایبەتمەندی، لینکی تایبەت دادەنێین لەسەر لاپەڕەی سەرەکیمان یان لە سەرەتای لاپەڕەی گرنگ پاش داخڵبوون بۆ وێب سایتەکەمان.
  • لینکی سیاسەتی تایبەتمەندی بە ئێمەوە بە شێوەی وشەی "تایبەتمەندی" دایە و بە ئاسانی دەتوانرێ بدۆزرێتەوە لە سەرەوەی پەڕەی هەڵبژێردراوەکە.

ئاگادار دەکرێیتەوە لە هەر گۆڕانکاریەک لە یاسای تایبەتێتی:

  • لە لاپەڕەی یاسای تایبەتێتیمان

دەتوانیت زانیاری تایبەتی خۆت بگۆڕیت:

  • بە چوونە نێو ئەکاونتەکەت

سایتەکەمان چۆن مامەڵە لەگەڵ هێماکانی بەدوادانەچوونو جاودێری نەکردن دەکات؟

ئێمە ڕێز لە هێماکانی Do Not Track دەگرین و کۆکیزەکان یان بەکارهێنانی ڕیکلامەکان ناکەین کاتێک وێبگەڕی Do Not Track (DNT) چالاک کرابێت.

ئایا وێب سایتەکەمان ڕێگە بە بەدواداچوونی هەڵسوکەوتی لایەنی سێیەم دەدات؟

هەروەها گرنگە کە تێبینی ئەوە بکەن کە ئێمە ڕێگە بە شوێنکەوتنی هەڵسوکەوتی لایەنی سێیەم نادەین.

یاسای پاراستنی تایبەتمەندی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت:

کاتێک بابەتەکە کۆکردنەوەی زانیاری کەسیی لە منداڵانی خوار تەمەن 13 ساڵ دەبێت، لەو کاتە یاسای پاراستنی نهێنیەکانی منداڵان (COPPA) لەسەر ئینتەرنێت دایک و باوکان دەخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە.

لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی، ئاژانسی پاراستنی باکارهێنەرانی ئەمریکا، بە جێبەجێکردن و سەپاندنی یاسایى COPPA، کە دیاری دەکات چی لەسەر کارپێکەرەکانی وێبسایتەکان و خزمەتگوزاری ئۆنلاین

بیکەن بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و سەلامەتی منداڵان لەسەر ئینتەرنێت.

 ئێمە منداڵان و بەتایبەتی ئەوانەی خوار تەمەنی 13 ساڵن بازاڕکردنیان بۆ ناکەین.

بەکارهێنانى زانیاری دادپەروەرانە:

بنەماکانی پراکتیزەکردنی زانیاری دادپەروەرانە پێکدێت لە ژێر یاسای تایبەتمەندی ئەمریکادا، ئەو چەمکانەی کە تێیدایە ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە پەرەسەندنی یاساکانی پاراستنی زانيارى لە جیهاندا. دادەنرێت بە تێگەیشتن لە بنەماکانی ڕاهێنانی دادپەروەرانەی زانیاری و چۆنیەتی جێبەجێ کردنیان زۆر گرنگە بۆ پابەندبوون بە یاسا جۆراوجۆرەکانی تایبەتێتی کە زانیاری کەسی دەپارێز

لە پێناوی پابەند بوون بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەکارهێنانی زانیاریە یاساییەکان و لە حاڵەتی هاککردنی زانیارییەکان، ئەم کارەی خوارەوە ئەنجام ئەدەین .ئاگادارتان دەکەینەوە لە ڕێی ئیمەیڵەوە

  • لەماوەی 7 ڕۆژی کارکردندا

هەڵدەستین بە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەران بە هۆی تێبینیەک لەسەر سایتەکە

  • لەماوەی 7 ڕۆژی کارکردندا

هەروەها ڕەزامەندین لەگەڵ پرەنسیپی قەرەبووکردنەوەی تاکەکەسی، کە پێویست دەبێت بۆ کەسەکان مافیان هەبێت لە بە دواداچوونی ئەو مافانەی کە بە گوێرەی یاسا هەڵدەگرێت بۆ ڕاپەراندن دژی ئەوانەی کە زانیاری کۆدەکەنەوە و ئەو چارەسەرانەش کە پابەندنین بە یاساوە.

بەم شێوەیە پێویست ناکات بۆ تاکە کەسەکان ئەو مەفەیان هەبێت قابیل بێت بە ڕاپەڕاندن بە تەنها دژی بەکارهێنەرانی زانيارى، بەڵکو دەبێ دووبارە کەسەکان بگەڕێنەوە بۆ دادگاکان یان بریکارە حکومیەکان بۆ لێپرسینەوە و یان پابەندنەبوون بە سازکەرەکانی داتا.

کۆنترۆڵی هێرشکردنە سەر یاسای مادە نابەجێکان و کاری بازاڕکردنى نەخوازراو ("CAN-SPAM")

 ("CAN-SPAM") یاسایەکە بۆ بەندەکانی پۆستی ئەلکترۆنی بازرگانی، و پێداویستیەکانی نامە بازرگانیەکان دیاری دەکات، وە ماف دەدات بەوانەی ئەو نامانە وەردەگرن کە ئەو نامانە بوەستێنن کە بۆیان دێت و سزای گەورە دەخرێتە سەر پێشێلکاریەکان.

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت یارمەتیمان دەدات لە پێناو:

  • ناردنی زانیاریەکان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و/یان داواکاری و پرسیارەکانی تر.

بۆ ئەوەی ڕێکبین هاودەم لەگەڵ CANSPAM، ئێمە لەسەر ئەم شتانە ڕێکدەکەوین:

ئەگەر دەتەوێت وەرگرتنی ئیمەیڵەکان له داهاتوو لە هەر کاتێکدا ڕابگریت، دەتوانی بە ئێمێڵ پێمان بڵێیت : و خێرا هەڵدەستین بە ڕاگرتنی هەموو ئێمێڵەکان.

پەیوەندیمان پێوە بکە:

ئەگەر پرسیارت هەیە سەبارەت بە سیاسەتی تایبەتێتی، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت:

  • https://www.asiacell.com
  • بینای سەرەکی ئاسیاسێڵ - شەقامی سالم - سلێمانی 46001 - عێراق
  • customercare@asiacell.com
  • +9647701115120

پێویستت بە یارمەتیە؟

دەتوانیت سەردانی سەنتەری خزمەتگوزاری بەشداربووان بکەیت، لە هەر کاتێک و 24 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.