پەیڕەوی بەکارهێنانی وێبسایتی ئاسیاسێڵ و تایبه‌تمه‌ندێتى (الخصوصیة):

بەکارهێنەری بەڕێز، تکایە بەند و مەرجەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بەباشی بخوێنەرەوە پێش بەکارهێنانی وێبسایتی کۆمپانیاکەمان "کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندی - پشکی- تایبەت" ("کۆمپانیا"، "کۆمپانیاکە" یان "ئاسیاسێڵ") www.asiacell.com.

ئاسیاسێڵ پێشوازی لە بەکارهێنەرانی وێبسایتەکەی دەکات کە پۆرتاڵێکی زانیارییە ئاسیاسێڵبۆ بەشداربوانی و کەسانی تریش فەراهەمیکردوە. بەکارهێنەری بەڕێز، ئەگەر وێبسایتەکەمانت بەکارهێنا، واتە ڕایت بە بەند ومەرجەکانی ئەم بەڵگەنامەیە. وئەگەریش بە بەند ومەرجەکانی ئەم بەڵگەنامەیە ڕازی نیت، پێویستە وێبسایتەکە بەکارنەهێنیت و لۆگ ئاوت بکەیت.بەکارهێنەری بەڕێز، حەزدەکەین پێت ڕابگەیەنین کە ئەگەر پابەند نەبیت بە ناوەڕۆکی ئەم بەڵگەنەمایەوە، ئەوا ئاسیاسێڵ مافی ئەوەی دەبێت وێبسایتەکەتی لێ بلۆك بکاتیان هەر ڕێوشوێنێکی تر بگرێتەبەر کە بە گونجاوی دەزانێت.. هەروەها ئاسیاسێڵ مافی ئەوەی هەیە ناوبەناو ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکە بگۆڕێت ولە وێبسایتەکەدا بڵاویبکاتەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەشی ڕاستەوخۆ کار بە بڕگە هەموارکراوەکان بکات. بۆیە، پێویستە سەرجەم بەکارهێنەرانی وێبسایتەکەمان ناوبەناو ئەم بەند و مەرجانە بخوێننەوە بۆ ئەوەی بەبەتەواوی ئاگاداری هەر گۆڕانکارییەك بن کە بەسەر بەند ومەرجەکان و هەر بابەتێکی تردا دێن. بەو پێیەشبەکارهێنەر دووپاتی دەکاتەوە کە بەشێوەیەکی ڕێكوپێك و بەردەوام پابەنددەبێت بە دوایین کۆپی ئەم بەڵگەنامەیە وپەیڕەوی دەکات.

زانیارییەكان: ئاسیاسێڵ زانیاری لەسەر وێبسایتەکەی بڵاودەکاتەوە بەمەبەستی گەڕآنەوە بۆی و ئاگاداربوون لێی ، ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بە دەق نەهاتبێت. زانیارییەکان وردەکاریی خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ ولێدوانە ڕۆژنامەوانییەکان وهەواڵی ڕۆژنامە لۆکاڵییەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڕاپۆرتی ساڵانە و وەرزی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەرهەم خزمەتگوزاری وئۆفەرە ریکلامیییەکانی و...هتد. ئاسیاسێڵ هەموو هەوڵێك دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو زانیارییانە لە کاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن و بە رادەیەکی شیاو لە ووردبینییەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئاسیاسێڵ هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری وورد وە بەشێوەیەکی ڕاست ودروست، بەڵام هەندێك جار زانیاری بە هەڵە لە وێبسایتەکەدا بڵاودەبێتەوە یان لادەبرێت. وەکۆمپانیا هەر کە پێی زانی هەڵدەسێت بە ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە. لەبەر ئەوە، هیچ جۆرە بەرپرسیارێتییەکی قەرەبووکردنەوە یان پێبژاردنی هیچ زەرەر وزیانێك، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ناکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کە بەهۆی ئەو زانیارییانەوە کەوتبنەوە، تەنانەت ئەگەر ئەو زانیارییانە هەڵەبن یان بەهەڵە لابرابن. هەموو ئەو زانیارییانەی لە وێبسایتەکەدان سیفەتێکی گشتییان هەیە وتەرخاننەکراون بۆ قسەکردن لەسەر بارودۆخ یان کاروباری تایبەتی هیچ کەس ولایەنێكی دیاریکراو، ومەرجیش نییە گشتگیر وکامڵ بنودوایین ئەپدەیت ووگۆڕانکاریەکان لەخۆبگرن، هەروەها ڕەنگە هەندێك جار ئەو زانیارییانە پەیوەست بن وێبسایتی ترەوە، واتە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئاسیاسێڵدابن. بەوپێیەس، ئاسیاسێڵ هیچ جۆرە بەرپرسیارێتیی وپابەندییەك لەم ڕووەوە لە ئەستۆناگرێت. زانیارییەکانی سەر وێبسایتەکە، کە تایبەتن بە بەرهەم وخزمەتگوزاری وئۆفەرەکانی ئاسیاسێڵ، جاروبار گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بەبێ ئەوەی بەکارهێنەرانیان لێ ئاگادار بکرێت.

چۆن دەچیتە ناو وێبسایتی ئاسیاسێڵەوە: دەبێت بەکارهێنەر ڕەزامەندی نیشان بدات کە ناتوانێت بچێتە ناو هەندێك بەشی دیاریکراوی وێبسایتەکە ئەگەر ئامێری کۆمپیوتەرەکەی لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئەو کارە گونجاو نەبێت. لە ئێستادا چوونە ناو وێبسایتەکەمان بێبەرامبەرە، وئاسیاسێڵ بە مافی خۆی دەزانێت چوونەناو هەندێك بەشی دیاریکراوی وێبسایتەکە بکات بە پارە، ئەگەر خۆی بڕیار بدات لەوبارەیەوە. پێش وەختیش بەکارهێنەر ئاگادار دەکرێتەوە لە هەر بڕە پارەیەك کە داوا بکرێت لە بەرامبەر چوونە ژوورەوە بۆ هەر بەشێکی وێبسایتەکە. لەو کاتەدا هەندێک مەرجی تایبەت بەسەر بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانەدا جێبەجێ دەکرێت کە دەبێت لە بەرامبەریان پارە بدرێت.

ڕاپرسی لە وێبسایتەكەدا: وەك هەر ڕاپرسییەکی ئاسایی، هەموو ئەو ڕاپرسی و سێرڤەیانەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە وێبسایتەکەیەوە ئەنجامیدەدات بوار بۆ کۆمپانیا دەڕەخسێنێت زانیاری دیاریکراو لە بارەی بەکارهێنانی بەشەکانی وێبسایتەکە وخزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە کۆبکاتەوە تا لە ڕێیەوە برەو بە کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی بدات، کە ئەمەش لە بەرژەوەندی بەشداربوانی ئاسیاسێڵ دەشکێتەوە. وە ئەوەشتان بەبیردێنینەوە کە تۆمارکردنی ناوو زانیاری کەسێتی لە وێبسایتەکەدا ئارەزوومەندانەیە.

ئاشکراکردنی زانیاری: ئاسیاسێڵ هەمیشە گرنگی دەدات بە پاراستنی تایبەتمەندێتی وهێشتنەوەی زانیاری کەسی بەشداربوان بە نهێنی، ئاشکراکردنی ئەو جۆرە زانیارییانە تەنها کاتێک دەبێت کە بەشێوەیەکی یاسایی داوا لە کۆمپانیا بکرێت یان لە نیازپاکییەوە کۆمپانیا پێیوابێت کە ئاشکراکردنی زانیارییەکان پێویستە بۆ پابەندبوون بە یاساوە یان بۆ پاراستن وبەرگریکردن لە ماف یان کەلوپەلەکانی ئاسیاسێڵ یان وێبسایتەکە یان بەکارهێنەرانی وێبسایتەکە.

نرخی بەرهەم وخزمەتگوزارییەكان: ئاسیاسێڵ بە مافی خۆی دەزانێت گۆڕانکاری بکات لە هەر نرخ یان/و مەرجێکی تایبەت بەو بەرهەم وخزمەتگوزارییانەی کە لە وێبسایتەکەدا باسکراون یان هەمواریان بکات بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت. ئاسیاسێڵ مافی گۆڕین، ڕاگرتن یان هەموارکردنی هەر خزمەتگوزاری یان ئۆفەرێکی یان هەر بەندێک لە بەندەکانی ئەم مەرجانەی هەیە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەکارهێنەر/ بەکارهێنەران. وە لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەم گۆڕانکارییانە ئەنجامی نەرێنی لەسەر بەکارهێنەر هەبێت، ئەوا ئاسیاسێڵ پێش ئەوەی ئەو گۆڕانکارییانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەکارهێنەر لەو گۆڕانکارییانە ئاگاداردەکات، ئەوکات بەکارهێنەر سەرپشک دەبێت لە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە، یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزارییەکی تردا.

زانیارییە داراییەكان: مەبەست لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە داراییەکان لە وێبسایتی ئاسیاسێڵدا تەنها بۆ زانینە. ئەو زانیارییە داراییانەش تەنها بۆ ئەو ساتە وەختە دەگونجێن کە لە وێبسایتەکەدا بڵاودەبنەوە. بۆیە هیچ لێپرسراوێتییەك ناکەوێتە ئەستۆی ئاسیاسێڵ بۆ ئەپدەیتکردن، پێداچوونەوە یان ئامادەکردنی ئەم جۆرە زانیارییانە، تەنانەت ئەگەر ئەو زانیارییە داراییانە دوای بڵاوکردنەوەشیان لە وێبسایتەکەدا گۆڕانیان بەسەرداهاتبێت.

بۆ هیچ بەکارهێنەرێکی وێبسایتەکە نییە بڕیار بدات لە بارەی بەهای پشکەکانی ئاسیاسێڵ لەسەر بنەمای هەر زانیارییەکی دارایی کە لە وێبسایتەکەدا دەبینرێت. پێویستە پشکدارەکانی ئاسیاسێڵ وهەر لایەنێکی سێهەم کە دەیەوێت بڕیار بدات، بەهای ئەو پشکەی کە لە وێبسایتەکەدا بڵاودەکرێتەوە وەك زانیارییەك تەنها بۆ مەبەستی زانین لەقەڵەمبدات. بۆیە ئاسیاسێڵ هیچ بەرپرسیارێتییەك ناگرێتە ئەستۆ لە بەرامبەر هەر بڕیارێك کە هەر پشکدارێك یان هەر لایەنێکی سێهەم بیدات لەبارەی بەهای پشکەکانی ئاسیاسێڵەوە، جا ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای زانیارییە بەردەستەکانی سەر وێبسایتەکە یان هەر سەرچاوەیەکی تر درا بێت. لێرەوە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی وێبساتەکەمان دەکەین کە پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە ڕاست ودروستن و بەردەوام نوێ دەکرێنەوە ولەڕێگەی وێبسایتی فەرمی بۆرسەی دراوی عێراقی و لەسەر بەرپرسیارێتی تایبەتی خۆیان بڵاو دەکرێنەوە.

مافی كۆپی ڕایت:(Intellectual Property): ئاسیاسێڵ بە تەنها خاوەنی هەموو مافەکانی بڵاوکردنەوە و مافە هزرییەکانی ترە وەك (براندی بازرگانی، ئەستۆپاکی داهێنان..وهتد) بۆ هەر بابەتێك لەو بابەتانەی لەسەر وێبسایتەکە بڵاوکراونەتەوە. هەر بابەتێك لە بابەتەکانی وێبسایتەکە بە یاسای مافەکانی بڵاوکردنەوەوە پارێزراوە. هیچ بابەتێكی وێبسایتەکە بۆ لەبەرگرتنەوە و دابەشکردن نییە بۆ هەر مەبەستێك بێت بەبێ رێگەپێدانی نوسراوی ڕوون وپێشوەخت لە بەرپرسانی ئاسیاسێڵەوە.

لینکی پەیوەندیکردن بە وێبسایتەکەمانەوە: هەر وێبسایتێکی دەرەکی دەتوانێت لینکێك دروستبکات بۆ پەیوەندیبکاتبه‌ وێبسایتی ئاسیاسێڵه‌وه‌ بەومەرجەی پێشتر ئاسیاسێڵی لێ ئاگادارکرابێت وئاسیاسێڵیش لاری نەبووبێت. ئەگەر ئاسیاسێڵ ڕەتیکردەوە پەیوەست بێت بەو وێبسایتەوە، ئەوا پێویست نییە لەسەر ئاسیاسێڵ پاساوی ڕەتکردنەوەکەی بدات‌. ئەگەر دەته‌وێت لینکێکی پەیوەندی بە وێبسایتی ئاسیاسێڵەوە دروستبکەیت‌، تکایە پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکە. هەرچۆنێك بێت، تەنها ئەو لینکانە ڕەزامەندیان لەسەر دەدرێت کە ڕاستەوخۆ دەچنە سەر لاپەڕەی سەرەکی وێبسایتەکەمان (home page).

بەكارهێنانی وێبسایتەكە: لە ئێستادا ئاسیاسێڵ هیچ بڕە پارەیەکی لەبەرامبەر بەکارهێنانی وێبسایتەکەی دانەناوە، بەڵام بە مافی خۆی دەزانێت لە داهاتوودا بەکارهێنانی هەندێك بەشی وێبسایتەکە بکات بە پارە، لەو حاڵەتەدا، پێشوەخت بەکارهێنەرانی لێ ئاگاداردەکات. دانانی ئەو بەشانە لە وێبسایتەکەدا جێبەجێکردنی ڕەنگە جێبەجێكردنی هەندێك بەند و مەرجی تایبەت بە پارەدانی لێ بکەوێتەوە، پارەدانی تایبەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ.

پەیوەندیکردن بە وێبسایتی ترەوە: پەیوەندیکردن بە وێبسایتی لایەنی سێیەمەوە (لینکی وێبسایتی تر) رەنگە لەسەر وێبسایتەکەمان بوونی هەبێت ئەویش تەنها بۆ زانیاری. ئاسیاسێڵ بەهیچ جۆرێک بەرپرسیار نییە ونابێت لە ناوەڕۆکی بابەتەکانی تایبەت بەو وێبسایتانە، وە بوونی ئەو لینکانەش (پەیوەندیکردن) مانای رازیبوون لەسەر یان پەسەندکردنی ناوەڕۆکی ئەو وێبسایتانە نییە، ومانای ئەوەش ناگەیەنێت کە ئاسیاسێڵ کاری وردبینی و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بۆ ناوەڕۆکی ئەو وێبسایتانە کردبێت.

تۆڕی ئینتەرنێتی ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ بەهیچ جۆرێک کۆت وبەند ناخاتە سەر هیچ بابەتێک وحوکمی بەسەردا نادات ورەتیناکاتەوە کە بتوانیت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستت پێی ڕابگات. بەڵکو بەکارهێنەر خۆی بەرپرسیاری یەکەمە لە هەر جۆرە بەکارهێنانێکی بۆ ئینتەرنێت، و چوونە ناو هەر وێبسایت و دەستڕاگەیشتن بە هەر ناوەرۆکێك، هەروەها هەر کڕین وفرۆشتن یان هەر ئاڵۆگۆرکردنێک لە ڕێی ئیمەیڵەوە، هەروەها لە بەکارهێنانی زانیاری کەسی یان ناوەڕۆکی نایاسایی (بابەتی نایاسایی). بەکارهێنەر بەتەواوی دەزانێت کە هەندێک وێبسایت هەن لەوانەیە هەندێک بابەتی نەشیاو نمایش بکەن. بەکارهێنەر بەتەواوی دەزانێت کە ئینتەرنێت ئەو ژینگە وپانتاییە نین کە بەتەواوەتی سەلامەت وپارێزراو نییە ولەوانەیە دابەزاندنی هەندێک فایل و بەرنامە رەنگە زیان بگەیەنێت بە ئامێر و بەرنامە تایبەتەکانی. هەر بۆیە ئاسیاسێڵ هیچ گەرەنتیەک نادات بەو فایل و بەرنامانەی کە لە تۆڕی ئینتەرنێت بەردەستن، وە بەدیاریکراویش هیچ بەرپرسیارێتیەک ناگرێتە ئەستۆ سەبارەت هەر ڤایرۆس virus یان هەر کرمی کۆمپیوتەر computer worm یان ترۆجان Trojan horse کە لەوانەیە لە ئینتەرنێتەوە بگوازرێتەوە بۆ ئامێری کۆمپیوتەری تایبەت بە بەکارهێنەر. بەوپێیەش، بەکارهێنەر بەرپرسیاری تەنها ویەکەمە لە گەرەنتیکردنی سەلامەتی چوونەناو ئینتەرنێت وبەتەواوی درک بەو راستییە دەکات کە پێویستە ڕێوشوێنی سەلامەتی پێویست وگونجاو بگرێتە بەر وەک بەکارهێنانی بەربەستی ئاگرین firewalls یان دژە ڤایرۆس antivirus ودابەزاندنی بەرنامەی softawares وسیستمی تری بەرگری وەک backup و...هتد.بەکارهێنەر دەزانێت وڕەزامەندی نیشان دەدات لەسەر ئەوەی کە هیچ بەرپرسیارێتیەک نەخاتە ئەستۆی ئاسیاسێڵ لەکاتی کەوتنەوەی هەر زەرەر و زیانێك ، جا چ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان نا ڕاستەوخۆ، هەروەها لە هیچ زەرەر و لەکارکەوتنێک دوای بەکارهێنانی ئینتەرنێت یان دوای دابەزاندنی هەر بەرنامەیەک یان ناردنی هەر داتا وزانیارییەک و...هتد، لەو کارانەی کە ڕەنگە بەکارهێنەر بیانکات لە ڕێی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە. ئاسیاسێڵ گەرەنتی ئەوە ناکات کە چوونەناو ئینتەرنێت هەمیشەیی وبێکێشە و بێ کەموکوڕی وتێکچوون وهەڵە وبێخەوش دەبێت.

كارەساتە سروشتییەكان يان ئەو ڕووداوانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئاسیاسێڵن: ئاسیاسێڵ بەرپرس نییە لە هەر کەموکوڕییەک کە لە خزمەتگوزارییەکانیدا وبەتایبەت مافەکانی خاوەندارێتی(کۆپی ڕایت)، لە کاتی ڕوودای هەر شتێك کە لەدەرەوەی دەسەڵات وکۆنترۆڵی خۆیەوە بێت، لەوانە، باڵاهێز (القوة القاهرة)، یان کاری هەر لایەنێکی سێیەم یان هەر شتێك کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵ ودەسەڵاتی ئاسیاسێڵیبێت.

یاسا پەیڕەوكراوەكان: ئەم وێبسایتە پابەندە بە یاسای عێراقەوە.

دادگا: لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک، بە تەنها لایەنە بەرپرسە تایبەتمەندە عێراقییەکان دەسەڵاتی سەیرکردنی ئەو کێشانەیان هەیە بەپێی یاسا وڕێنماییە پەیوەندیدارەکان.




پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.