کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی پەیوەندییەکان لە عێراق و یەکەمین دابینکاری خزمەتگوزاری مۆبایل لە عێراق. ساڵی 1999 دامەزراوە و بارەگاکەی لە شاری سلێمانییە، یەکەم کۆمپانیای پەیوەندییەکان بووە کە تۆڕەکەی هەر 19 پارێزگاکەی عێراقی گرتەوە. بە پێشخستنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی پەیوەندییەکان و ئینتەرنێت، ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردنی وەرچەرخانە دیجیتاڵییە خێراکانی عێراق و ناوچەکە، لە بازاڕێکدا کە زیاتر لە 46.5 ملیۆن هاووڵاتی لە خۆدەگرێت.
ئاسیاسێڵ ڕابەرایەتی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی عێراق دەکات لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم 4G+ــەوە کە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و پەیوەندی پارێزراو و ڕووماڵی بەرفراوان لە عێراقدا دابین دەکات، ئەمانەش بوونەتە هۆکاری ئەوەی ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی گەورە و بەناوبانگی جیهانی بەدەستبهێنێت. ئێمە لە ئاسیاسێڵ سەرکەوتوو بووین لە پێکەوە گرێدانی زۆرترین خێرایی و ڕووماڵی بەرفراوان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر لە 20 ملیۆن بەشداربوو لە ڕێی زیاتر لە 27000 بنکەی فرۆشتن و پڕکردنەوەی باڵانسەوە کە لە سەرتاسەری عێراقدا بوونیان هەیە و پشتگیریکراون بە تۆڕە پێشکەوتووەکەمان کە زیاتر لە 9320 سایتی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم LTE لە خۆدەگرێت.
ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی پێگەی نێودەوڵەتی خۆی لە ڕێگەی هاوبەشییە ستراتیژییە دیارەکانەوە، لەوانە هاوبەشییە ستراتیژییە تایبەتیەکەی بۆ چەند ساڵێک وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان. کە هەنگاوێکی گرنگە و بە وەرچەرخانێکی ستراتیژی دادەنرێت کە ئاسیاسێڵ دەباتە ڕیزی براندە جیهانییە پەیوەندیدارەکان کە داهاتووی وەرزش، کلتور و داهێنان دیاری دەکەن.
پشتبەستنی ئەمڕۆمان بە تازەترین تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان لە عێراق تەنها سەرەتایەکە وبەس. دیدگامان وەکو ئاسیاسێڵ بەرەو ئایندە خۆی لە "دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵكدا لە ڕووی بەدیجیتاڵکردن"ــەوە دەبینێتەوە. هەر بۆیە ئێمە بە جددی و بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر بەهێزکردنی تۆڕەکەمان دەکەین لە پێناو هێنانە کایەی هەر شتێك کە ببێتە مایەی پاڵپشتیکردنی بەرپاکردنی وەرچەرخانێک لە بواری پەیوەندییەکاندا و پێشخستنی لە عێراقدا، هەر لە خانووی زیرەکەوە تا دەگاتە شاری زیرەک، چاودێری تەندروستی بە ئۆنلاین و بە کوالیتییەکی بەرز و ئەپلیکەیشنەکانی واقیعی پاڵپشتکراو و ڤێرچواڵ ریاڵیتی لەگەڵ گەیمە پێشکەوتووەکان و چارەسەرەکانی تایبەت بە کارکردنی پێکەوەیی لە بزنسدا. ئێمە سووربووین لەسەر ئەوەی کە ئۆفەرەکانمان هێڵەکانی پریپەید بگرنەوە لەگەڵ پاکێجگەلێك کە بەتایبەت دیزاینکراون تا لەگەڵ پێویستییەکانی کەرتە جیاوازەکانی بازاڕدا گونجاو بێت، بە تایبەت بۆ گەنجان و ژنان. هەروەها خزمەتگوزاریی تازەگەرانە بۆ ملیۆنان زیارەتکار و گەشتیار کە ساڵانە سەردانی عێراق دەکەن. ئەمە بێجگە لەوەی ئێمە لە ئاسیاسێڵ مەبەستمانە خزمەتگوزارییەکانی پۆستپەیدیش دابین بکەین بۆ تاکەکەس و کۆمپانیاکان.
ئاسیاسێڵ خاوەنی گەورەترین پشکە لە بازاڕی پەیوەندییەکانی عێراق، و ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە کەئێمە ڕێگەیەکی دوورودرێژمان بڕیوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ بەشداربووەکانمان، چ وەکو تاکەکەس و چ وەکو کەرتی کۆمپانیاکان. وە براندەکەشمان لەبازاڕەکانی عێراقدا ئامادەگییەکی چالاک و بەهێزی بەدەستهێناوە. پێویستی کۆمەڵگا بۆ پەیوەندیکردن بەردەوام لە زیادبووندایە- وە بەدیهێنانی پێشکەوتن لەم بوارەدا ئەرکە بنەڕەتییەکەی ئاسیاسێڵە. ئاسیاسێڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە وەکو پێشەنگ بمێنێتەوە لە پێكەوەبەستنەوەی خەڵک و کۆمپانیاکان. ئێمە دڵنیاین کە ئەو کانگا و سەرچاوە و شارەزاییانەی لە بەردەستماندایە بە بەردەوامی لە پێشەنگییدا دەمانهێڵێتەوە وەکو باشترین کارپێکەری تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا.




