ئاسياسێل دابینکارێکی پێشەنگی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانە کە ئامادەییەکی بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی جیهان. ئاسیاسێڵ کۆمەڵێکی بەرفروان لە خزمەتگوزاری مۆبایل و ئینتەرنێت و خزمەتگوزاری تری پەیوەندییەکان پێشکەشی ملیۆنان بەشداربوو دەکات لە عێراق. ئێمە پابەندین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین کوالیتی و چارەسەری داهێنەرانە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە ڕوولەزیادەکانی کڕیارانمان. ژێرخانی فراوان و تۆکمەی تۆڕەکەمان توانای ئەوەی پێبەخشیویون پەیوەندییەکی متمانەپێکراو و زۆر خێرا دابین بکەین چ کڕیارەکانمان بۆ پێویستی کەسیی بەکاریبهێنن یان بۆ بازرگانی و بزنس. هەروەها وەربەرهێنانێکی زۆریش دەکەین لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان تا لە پێشی پێشەوەی تەکنۆلۆژیا و ترێندە نوێیەکاندا بـمێنینەوە، ئەمەش دەستگەیشتنی کڕیارەکانمان بە تازەترین و پێشکەوتووترین خزمەتگوزارییەکان مسۆگەر دەکات. لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە، هەموو هەوڵێکی خۆمان خستووەتە گەڕ تا خزمەتگوزارییەکی بەشداربووانی نایاب پێشکەش بە بەشداربووانمان بکەین تا پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن لەگەڵ کڕیاران و هاوبەشەکانمان و کۆمەڵگەکەمان بونیاد بنێین.
سەرکردەکانی دواڕۆژ و گەیم چەینجەرەکان. ئەندامانی خێزانەکەی ئاسیاسێڵ کەسانێکی زیرەك و وتووریان، سەرکەوتوون، و بەڵکو بە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان گەشەدەکەن. تۆ بەشێک دەبیت لە چەند تیمێکی جوان و مەزن کە ئەوانن چەندینی یەکەمین داهێنانەکانیان کردووە لە بواری پیشەسازی پەیوەندییەکاندا. لەگەڵ کەسانێکی خاوەن عەزیمەتێکی بەهێز و خاوەن ڤیژن کاردەکەیت. ئەوان بەردەوام کاردەکەن تا ئاسیاسێڵ بکەنە پێشەنگی دیجیتاڵیی یەکەم، ئەوان داهێنان لە پێناو کەستمەرەکان دەکەن، ئەداکردنیان بۆ کارەکانیان دووبارە و چەندبارە دەکەنەوە تا باشتر و باشتری بکەن. ئاسیاسێڵ هەمیشە چاوی لەسەر کەسانێکە کە سەرکردەی بەپەرۆشی دواڕۆژن و مێنتاڵیتییەکی شیکارئامێزیان هەیە کە بیرۆکەی چارەسەرکردنی کێشەی بەکاربەر زاڵە بەسەریدا، واتە تا ڕادەیەکی زۆر خۆمانئاسا. ئێمە لە هەوڵماندا بۆ گۆڕینی ژیان، ڕۆژانە خۆشمان دەگۆڕین. ئەگەر ئازایەتی پێویستت هەیە بۆ ڕابەرایەتیکردنی ئەو شۆڕشەی بەڕێوەیە لە بواری پەیوەندیی دیجیتاڵییدا 'الإتصالات الرقمیة'، ئەوا ببە بە ئەندامێکی خێزانەکەی ئاسیاسێڵ، ئێرە شوێنی گونجاوی خۆتە.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری جێبەجێکار
به درێژایی ئهم چهند ساڵەی رابردوو، ههوڵى بهردهوام وماندونهناسانهى خۆم و ههموو تیمی ئاسیاسێڵ بریتی بوو له بهرزكردنهوهى ئاستى كاركردنی كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ بالاترین ئاستهكان، به جۆرێك زۆر كهس پێیان وابوو كه ئێمە ناگهینه ئامانج. له سهرهتادا، كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بهوه ناسرابو كه یهكهمین كۆمپانیاى پهیوهندییهكانه له عێراقدا. بهلام لهمڕۆماندا، ههر یهكهمین نییه وبهس، به ڵكو گهورهترین وسهركهوتووترینیشیانه. لێرهشهوه، شانازی بهوهوه دهكهین كه دهتوانین بڵێین ئاسیاسێڵ تاكه كۆمپانیای عێراقییه توانیبێتی تۆڕهكانى سهرتاسهرى خاكى كوردستان وعێراق بگرێته وە وخزمهتگوزارییهكانی پێشكهشى 17 ملیۆن بهشداربوو بكات