ئاسیاسێڵ لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. پێشکەوتنی ئاسیاسێڵ گەواهیدەری هەبوونی حەزێک بووە بۆ سەرکێشیکردن، بەڵام سەرکێشیکردنێکی ژیرانە. ئەوە فەزڵی ئاسیاسێڵە کە یەکەم کۆمپانیا بوو نەوەی چوارەم "4G"ـی هێنایە عێراقەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پێشەنگەکانی ئەو بوارە. ئاسیاسێڵ لە کۆمپانیایەکی پەیوەندییەوە کە سەرقاڵی تاوتوێکردنی نرخەکانی فرۆشتن بێت، ببێت بە فاکتەری سەرەکی هێنانە کایەی وەرچەرخان و گۆڕینی ڕێساکانی یاریکردن لەم بوارەدا، لە دابینکارێکی خزمەتگوزارییەوە، بچێتە ناوسەنتەری ژینگەی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانەوە، بۆ کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چاکسازیی گشتگیر لە فەزای دیجیتاڵی و بەرەوپێشبردنی چەند شەقاوێک بۆ پێشەوە. ئێمە بەخت یاوەرمان بوو چونکە هەر زۆر زوو درکمان بەوە کرد کە ئایندەی فەزای دیجیتاڵی و پەیوەندییەکان پێگەوەگرێدراون. ئەمەش سووتەمەنی بەخشیە شۆڕشە ناوخۆییەکەمان بەوەی:
دنیای ئەمڕۆمان لە گۆڕانێکی بەردەوام و خێرادایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی فراوان و بەکارهێنانی ڕوولەزیادی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت. عێراق کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 40 ملیۆنە، بەدەر نییە لەم ڕەوتە خێرایە، بەڵکو بۆتە بەشێکی چالاک و زیندووی جیهانی ئەمڕۆمان. ئاسیاسێڵ سەرۆکایەتی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی و بەدیجیتاڵکردنی عێراق دەکات لەڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی "4G+" ــەوە کە بە خێراییە بەرزەکەیی و پەیوەندییە سەلامەتەکەیی و ڕووماڵە فراوانەکەی لە عێراقدا دەناسرێتەوە. هەموو ئەمانە بە وەرگرتنی چەندین خەڵاتی گەورەی جیهانی تاجی سەرکەوتنی لەسەر نرا. ئێمە لە ئاسیاسێڵ بەرزترین خێرایی و فراوانترین ڕووماڵمان پێکەوە کۆکردەۆتەوە لە پێناو خزمەتکردنی 17 ملیۆن بەشداربوو لە زیاتر لە 21000 ناوەند و خاڵی فرۆشتن کە بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا دابەشبوون بە هۆی تۆڕە پێشکەوتووەکەمانەوە کە زیاتری لە 7200 سایت لە خۆدەگرێت لە چوارچێوەی تۆڕی نەوەی چوارەم "4G LTE" دا.
پشتبەستنی ئەمڕۆمان بە تازەترین تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان لە عێراق تەنها سەرەتایەکە وبەس. دیدگامان وەکو ئاسیاسێڵ بەرەو ئایندە خۆی لە "دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵكدا لە ڕووی بەدیجیتاڵکردن"ــەوە دەبینێتەوە. هەر بۆیە ئێمە بە جددی و بەشێوەیەکی بەردەوام کار لەسەر بەهێزکردنی تۆڕەکەمان دەکەین لە پێناو هێنانە کایەی هەر شتێك کە ببێتە مایەی برەودان بە بەرپاکردنی ڕێنیسانسێك لە بواری پەیوەندییەکاندا و پێشخستنی لە عێراقدا، هەر لە خانووی زیرەکەوە تا دەگاتە شاری زیرەک، چاودێری تەندروستی ئۆنلاین، و بە کوالیتییەکی بەرز و ئەپلیکەیشنەکانی واقیعی پاڵپشتکراو و واقیعی ڤێرچواڵ "ڤێرچواڵ ریاڵیتی" لەگەڵ گەیمە پێشکەوتووەکان و چارەسەرەکانی تایبەت بە هەماهەنگی وکارکردنی پێکەوەیی لە بزنسکردندا. ئێمە سووربووین لەسەر ئەوەی کە ئۆفەرەکانمان هێڵەکانی پریپەید بگرێتەوە بە پاکێجگەلێك کە بەتایبەتی دیزاینکراون بۆ ئەوەی لەگەڵ پێویستییەکانی کەرتە جیاوازەکانی بازاڕدا بگونجێت، بە تایبەت بۆ گەنجان و ژنان. هەروەها خزمەتگوزاریی نوێگەرانە بۆ ملیۆنان زیارەتکار و گەشتیار کە ساڵانە سەردانی عێراق دەکەن. ئەمە بێجگە لەوەی ئێمە لە ئاسیاسێڵ مەبەستمانە خزمەتگوزارییەکانی پۆستپەیدیش دابین بکەین بۆ تاکەکەس و کۆمپانیاکان.
ئاسیاسێڵ خاوەنی گەورەترین پشکە لە بازاڕی پەیوەندییەکانی عێراق، و ئەمەش ئاماژەیەکی گرنگە کەئێمە ڕێگەیەکی دوورودرێژمان بڕیوە بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ بەشداربووەکانمان، چ وەکو تاکەکەس و چ وەکو کەرتی کۆمپانیاکان. وە براندەکەشمان لەبازاڕەکانی عێراقدا ئامادەگییەکی چالاک و بەهێزی بەدەستهێناوە. پێویستی کۆمەڵگا بۆ پەیوەندیکردن بەردەوام لە زیادبووندایە - وە بەدیهێنانی پێشکەوتن لەم بوارەدا ئەرکە بنەڕەتییەکەی ئاسیاسێڵە. ئاسیاسێڵ سوورە لەسەر ئەوەی کە وەکو پێشەنگ بمێنێتەوە لە پێكەوەبەستنەوەی خەڵک و کۆمپانیاکان. ئێمە دڵنیاین کە ئەو کانگا و سەرچاوە و شارەزاییانەی لە بەردەستماندایە بە بەردەوامی بە پێشەنگیی دەمانهێڵێتەوە وەکو باشترین کارپێکەری تۆڕی مۆبایل لە عێراقدا.