ئاسیاسیڵ لە دوو چالاكیدا دوو خەڵاتی تۆڕی پیكاسۆی بۆ ڕیكلام بەدەستهێنا

بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی داهێنان لە كاری ریكلامی بازرگانی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، تۆڕی پیكاسۆ بۆ ڕیكلام دوو خەڵاتی بەخشییە ئاسیاسێڵ بۆ دوو چالاكی كەبریتی بوون لە: Supersize Award – GOLD: Asiacell – Mosul Campaign و Airport – SILVER: Asiacell – Roaming. خەڵاتەكانیش لە لایەن سەرۆكی لیژنەی داوەری نێودەوڵەتییەوە بەڕێز Alain Weill شارەزای فەرەنسی لە بواری كاری هونەریی مۆدرێرن و ڕیكلامی بازرگانی و Andrew Rawlins سەرۆكی جێبەجێكاری خەڵاتەكانی Epica بەخشرایە ئاسیاسێڵ وەک ڕێزلێنانێك وبەرزنرخاندنی ڕۆڵی ئاسیاسێڵ بەهیوای سەركەوتنی زیاتر وبەرەوپێشچوونی بەردەوام.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.