سیاسەتی تایبەتمەندیی

ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە بەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ (کە دواتر بە "ئەپڵیکەیشنەکە" ناودەبرێت) بۆ ئامێرەکانی مۆبایل جێبەجێ دەبێت، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان – هاوپشکی تایبەت "PJSC" داڕێژراوە (کە دواتر بە "دابینکاری خزمەتگوزاری" ناودەبرێت) وەک خزمەتگوزارییەکی بێبەرامبەر. ئەم خزمەتگوزارییە "وەک ئەوەی هەیە" پێشکەش دەکرێت.

ئەپڵیکەیشنەکە چ زانیارییەک وەردەگرێت و چۆن بەکاریاندەهێنێت؟

زانیاری دابینکراو لە لایەن بەکارهێنەرەوە

ئەم ئەپڵیکەیشنە ئەو زانیارییانە وەردەگرێت کە تۆ پێشکەشی دەکەیت کاتێک ئەپڵیکەیشنەکە دادەبەزێنیت و تۆماری دەکەیت. خۆتۆمارکردن لەگەڵ دابینکاری خزمەتگوزاری ناچاری نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەبیرت بێت کە لەوانەیە نەتوانیت هەندێک لەو تایبەتمەندییانە بەکاربهێنیت کە ئەپڵیکەیشنەکە دابینیان دەکات تاکو خۆت تۆمار نەکەیت.

هەروەها دابینکاری خزمەتگوزاری بۆی هەیە ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت کە پێشکەشت کردوون بۆ ئەوەی ناو بە ناو پەیوەندیت پێوە بکەن بۆ پێشکەشکردنی زانیاری گرنگ پێت و ناردنی نامەی ئاگادارکردنەوەی پێویست و ئۆفەر و پرۆمۆشنەکانی بەبازاڕکردن.

ئەو زانیاریانەی کە خودکارانە کۆدەکرێنەوە

لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە ئەپڵیکەیشنەکە بە شێوەیەکی خودکارانە زانیاری دیاریکراو کۆبکاتەوە، لەوانە، بەڵام سنووردار نییە پێی، جۆری ئەو ئامێری مۆبایلەی کە بەکاریدەهێنیت، ناسنامەی بێهاوتای مۆبایلەکەت، ناونیشانی IP ـی مۆبایلەکەت، سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلەکەت، جۆری ئەو وێبگەڕانەی ئینتەرنێتی مۆبایل کە بەکاریاندەهێنیت، و زانیاری دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکە.

ئایا ئەپڵیکەیشنەکە زانیاری ورد لەسەر شوێنی ئامێرەکە لە کاتی ڕاستەقینەدا کۆدەکاتەوە؟

ئەم ئەپڵیکەیشنە زانیاری لەسەر شوێنی ئامێرەکەت کۆدەکاتەوە، کە یارمەتی دابینکاری خزمەتگوزاری دەدات بۆ دیاریکردنی شوێنی جوگرافیت بە نزیکەیی و سوود لێوەرگرتنیان بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

خزمەتگوزارییەکانی دیاریکردنی شوێنیجوگرافیی: دابینکاری خزمەتگوزاری داتاکانی تایبەت بە شوێن بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی تایبەتمەندییەکانی وەک ناوەڕۆکی تایبەتمەند، ڕاسپاردە پەیوەندیدارەکان، و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەسەر بنەمای شوێن پێشکەش دەکرێن.

شیکردنەوە و باشترکردن: داتای کۆکراوە و سەرچاوە نادیار یارمەتی دابینکاری خزمەتگوزاری دەدات بۆ شیکردنەوەی هەڵسوکەوتی بەکارهێنەر و دیاریکردنی ئاڕاستەکان "ترێندەکان" و باشترکردنی ئەدای گشتی و کردارەکانی ئەپڵیکەیشنەکە.

خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم: دابینکاری خزمەتگوزاری بۆی هەیە جارجار زانیاری شوێنی سەرچاوە نادیاربگوازێتەوە بۆ خزمەتگوزارییە دەرەکییەکان. ئەم خزمەتگوزارییانە یارمەتییان دەدەن لە باشترکردنی ئەپڵیکەیشنەکە و باشترکردنی ئۆفەرەکانیان.

ئایا لایەنەکانی سێیەم دەتوانن دەستیان بگات یان/هەروەها تەماشای ئەو زانیاریانە بکەن کە ئەپڵیکەیشنەکە کۆیکردوونەتەوە؟

تەنها داتای کۆکراوە و سەرچاوە نادیار جارجار دەگوازرێتەوە بۆ خزمەتگوزارییە دەرەکییەکان بۆ یارمەتیدانی دابینکاری خزمەتگوزاری لە باشترکردنی ئەپڵیکەیشنەکە و خزمەتگوزارییەکەی. دابینکاری خزمەتگوزاری بۆی هەیە زانیاریەکانت شەیر بکات لەگەڵ لایەنی سێیەم بەو ڕێگایانەی کە لەم بەیاننامەی تایبەتمەندییەدا ڕوونکراونەتەوە.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئەپلیکەیشنەکە خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم بەکاردەهێنێت کە سیاسەتی تایبەتمەندیی تایبەت بە خۆیان هەیە دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکاندا.

بەکارهێنانی داتا کەسییەکانت

کۆمپانیاکە بۆی هەیە داتای کەسیی بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاربهێنێت:

  • بۆ دابینکردن و پاراستنی خزمەتگوزارییەکانمان، لەوانە چاودێریکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان.
  • بۆ بەڕێوەبردنی هەژمارەکەت: بۆ بەڕێوەبردنی تۆمارکردنەکەت وەک بەکارهێنەرێکی خزمەتگوزارییەکانمان. ئەو زانیاریە کەسییانەی کە دابینتکردوون دەکرێت بواری دەستگەیشتنت بۆ بڕەخسێنێت بە کردارە جیاوازەکانی خزمەتگوزارییەکە کە بەردەستە بۆ تۆ وەک بەکارهێنەرێکی تۆمارکراو.
  • بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکە: ئامادەکردن و پابەندبوون و بەڵێندان بە پەیڕەکردنی گرێبەستی کڕینی ئەو بەرهەم یان کەلوپەل یان خزمەتگوزارییانەی کە کڕیوتن یان هەر گرێبەستێکی تر لەگەڵ ئێمە لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە.
  • بۆ پەیوەندیکردن پێتەوە: بۆ پەیوەندیکردن پێتەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵ، پەیوەندیی تەلەفۆنیی، کورتە نامە SMS، یان هەر ئامرازێکی تری پەیوەندی ئەلیکترۆنی هاوشێوە، وەک ئاگادارکردنەوەی دەستبەجێی ئەپڵیکەیشنەکانی دەربارەی نوێکردنەوەکان یان ئەو پەیوەندییانەی زانیاری پەیوەستت بە کردارەکان، بەرهەمەکان یان خزمەتگوزارییە گرێبەست لەسەر کراوەکانت پێدەبەخشێت، بە ئەپدەیتکردنی سێکویریتیشەوە، کاتێک پێویست یان شیاو بێت بۆ جێبەجێکردنیان.
  • بۆ پێشکەشکردنی هەواڵ و پێشکەشکردنی تایبەت و زانیاری گشتی دەربارەی کاڵا و خزمەتگوزاری و ڕووداوەکان کە ئێمە پێشکەشی دەکەین کە هاوشێوەی ئەوانەیە کە پێشتر کڕیوتە یان پرسیارت لێکردووە مەگەر تۆ بڕیارت داوە ئەو جۆرە زانیارییانە وەرنەگریت.
  • بۆ بەڕێوەبردنی داواکارییەکانت: بۆ دابینکردن و بەڕێوەبردنی داواکارییەکانت بۆ ئێمە.
  • بۆ گواستنەوەی بزنس: ئێمە بۆمان هەیە زانیاریەکانت بەکاربهێنین بۆ هەڵسەنگاندن یان ئەنجامدانی یەکخستن (یەکگرتنی زیاتر لە بزنسێک پێكەوە -و-)، فرۆشتنەوەی بەشێک لە بزنس (تجرید)، دووبارە داڕشتنەوە یان دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی، هەڵوەشاندنەوە، یان فرۆشتن یان گواستنەوەی هەندێک یان هەموو سەرمایەکانمان، جا چ وەک دامەزراوەیەکی بەردەوام و کارا بێت یان وەک بەشێک لە مایەپووچبوون، تەسفیەکردن یان پرۆسەیەکی هاوشێوە کە تێیدا داتای کەسیی کە لەلایەن ئێمەوە هەڵگیراوە دەربارەی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری ئێمە لە نێو ئەو سامانانەدا دەبێت کە گواستراونەتەوە.
  • بۆ مەبەستی تر: بۆمان هەیە زانیاریەکانت بۆ مەبەستی دیکە بەکاربهێنین، وەک شیکردنەوەی داتا، دیاریکردنی ئاڕاستەکان"ترێندەکان"ـی بەکارهێنان و دیاریکردنی کاریگەری هەڵمەتەکانی ڕیکلامکردنمان و هەڵسەنگاندن و باشترکردنی خزمەتگوزاری، بەرهەمەکانمان، خزمەتگوزاریەکانمان، بەبازاڕکردن و ئەزموونی تۆ وەکو بەکارهێنەر.

دەتوانین زانیارییە تایبەتییەکانت شەیر بکەین لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:

  • لەگەڵ دابینکارانی خزمەتگوزاری: ئێمە لەوانەیە زانیاری کەسیی تۆ لەگەڵ دابینکارانی خزمەتگوزاری شەیر بکەین بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەمان، بۆ پەیوەندیکردن بە تۆوە.
  • بۆ گواستنەوەی بزنس: بۆمان هەیە زانیارییە کەسییەکانت شەیر بکەین یان بگوازینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ، یان لە کاتی دانوستانەکانی تایبەت بە هەر یەکخستنێک، فرۆشتنی سەرمایەکانی "أصول" کۆمپانیا، فەندکردن، یان کڕینی هەموو یان بەشێک لە بزنسەکەمان لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە.
  • لەگەڵ کۆمپانیا هاوبەشەکان: ئێمە لەوانەیە زانیاریەکانت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا شەیر بکەین کە سەر بە ئێمەن، لەو حاڵەتەدا داوا لەو کۆمپانیا هاوبەشانە دەکەین کە پابەند بن بەم سیاسەتی تایبەتمەندییەوە. کۆمپانیا هاوبەشەکان بریتین لە کۆمپانیای دایک یان هەر کۆمپانیایەکی تر کە سەر بە ئێمەیە یان هاوبەشەکانمان لە پڕۆژە هابەشەکاندا یان هەر کۆمپانیایەکی تر کە لە ژێر ڕکێفی ئێمەدایە یان یان بە هاوبەشی لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدایە (یان لە ژێر کۆنترۆڵی هاوبەشی ئێمەدایە).
  • لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بزنسدا: ئێمە لەوانەیە زانیاریەکانت لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەبزنسدا شەیر بکەین تا بەرهەم، خزمەتگوزاری یان ئۆفەرەکانمان بخەینە بەردەستت.
  • لەگەڵ بەکارهێنەرانی تر: کاتێک زانیاری کەسیی شەیر دەکەیت یان بە جۆرێکی تر لە شوێنە گشتییەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی تردا مامەڵە دەکەیت، ڕەنگە ئەم جۆرە زانیارییانە لەلایەن هەموو بەکارهێنەرانەوە ببینرێن و لەوانەیە بە ئاشکرا لە دەرەوە بڵاو بکرێنەوە.
  • بە ڕەزامەندی تۆ: ئێمە دەتوانین زانیاری کەسیی تۆ بە ڕەزامەندی خۆت بۆ هەر مەبەستێکی ئاشکرا بکەین.

هێشتنەوەی داتای کەسیی خۆت

کۆمپانیاکە زانیاریە کەسییەکانت دەهێڵێتەوە تەنها بۆ ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ ئەو مەبەستانەی کە لەم سیاسەتی تایبەتمەندیەدا هاتوون. ئێمە داتا کەسییەکانت دەهێڵینەوە و بەکاریاندەهێنین تا ئەو ئاستەی کە پێویستە بۆ پابەندبوون بە پابەندبوونە یاساییەکانمانەوە (بۆ نموونە، ئەگەر داوامان لێبکرێت داتاکەت بهێڵینەوە بۆ ئەوەی پابەندی یاسا بەرکارەکان بین)، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامە و سیاسەتە یاساییەکانمان.

هەروەها کۆمپانیاکە داتای بەکارهێنان بۆ مەبەستی شیکردنەوەی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە. داتای بەکارهێنان بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەیەکی کورتتر دەهێڵدرێتەوە، جگە لەو کاتەی کە ئەم داتایە بەکاردێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش یان بۆ باشترکردنی کردارەکانی خزمەتگوزارییەکەمان، یان کاتێک ئێمە بەپێی یاسا ناچارین ئەم داتایە بۆ ماوەیەکی درێژتر بهێڵینەوە.

گواستنەوەی داتای کەسیی خۆت

زانیاریەکانت، لەوانە داتای کەسیی، لە نووسینگەکانی کارکردنی کۆمپانیا و لە هەر شوێنێکی دیکە کە لایەنی بەشداری تێدا بێت لە پرۆسەکردنی داتاکانتدا، پرۆسە دەکرێت. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەم زانیارییانە لەوانەیە بگوازرێنەوە بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە دەکەونە دەرەوەی ویلایەتەکەت، پارێزگا، وڵات یان ناوچەی دیکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەت کە یاساکانی پاراستنی داتا لەوانەیە جیاواز بن لەوانەی لە ناوچەی دەسەڵاتی دادوەری تۆدا هەیە.

ڕەزامەندی تۆ بۆ ئەم سیاسەتی تایبەتمەندیە و دواتر پێشکەشکردنی زانیاری لەم جۆرە لەلایەن تۆوە مانای ڕەزامەندی تۆ دەگەیەنێت بۆ ئەو گواستنەوەیە.

کۆمپانیاکە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داتاکەت بە شێوەیەکی پارێزراو و بە گوێرەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و هیچ گواستنەوەیەکی داتای کەسیی تۆ بۆ ڕێکخراوێک یان وڵاتێک ڕوو نادات ئەگەر کۆمەڵێک کۆنترۆڵی بەرکاری پێویست لە شوێنی خۆیدا نەبێت، بە پاراستنی داتاکانت و زانیارییە کەسیەکانی تریشتەوە.

سڕینەوەی زانیاریە کەسیەکانت

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە خۆت ئەو زانیاریە کەسیانەی کە کۆمان کردووەتەوە دەربارەی تۆ یان یان داوای یارمەتی لە ئێمە بکەیت بۆ سڕینەوەیان.

لەوانەیە خزمەتگوزارییەکەمان توانای سڕینەوەی هەندێک زانیاری دیاریکراوت سەبارەت بە خۆت پێ ببەخشێت لە ناو خزمەتگوزارییەکەدا.

دەتوانیت زانیاریەکانت نوێ بکەیتەوە، هەموار بکەیتەوە، یان بسڕیتەوە لە هەر کاتێکدا بە چوونە ژوورەوە بۆ هەژمارەکەت، ئەگەر هەژمارت هەبێت، و سەردانی بەشی سێتینگی هەژمارەکەت بکە کە ڕێگەت پێدەدات زانیارییە کەسیەکانت بەڕێوە ببەیت. هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ داواکردنی دەستگەیشتن یان ڕاستکردنەوەی یان سڕینەوەی هەر زانیارییەکی کەسیی کە پێشکەشت کردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، تکایە تێبینی ئەوە بکە کە لەوانەیە پێویستمان بە هێشتنەوەی هەندێک زانیاری دیاریکراو هەبێت کاتێک پابەندی یاسایی یان بنەمایەکی یاساییمان هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

ئاشکراکردنی زانیاریە کەسییەکانت

مامەڵە بازرگانییەکان

ئەگەر کۆمپانیاکە بەشداربووە لە پرۆسەی یەکخستن، کڕین یان فرۆشتنی سامان "أصول"، لەوانەیە زانیارییە کەسییەکانت بگوازرێتەوە. ئێمە بەرلە گواستنەوەی داتا کەسییەکانت، ئاگادارتدەکەینەوە، ئەو کات دەکەوێت ژێر ڕکێفی سیاسەتێکی تایبەتمەندی جیاوازەوە.

جێبەجێکردنی یاسا

لە سایەی هەندێک هەلومەرجی دیاریکراودا، لەوانەیە داوا لە کۆمپانیا بکرێت کە زانیارییە کەسییەکانت ئاشکرا بکات ئەگەر بەپێی یاسا داوای لێکرا یان بۆ بەدەنگەوەچوونی داواکاریی یاساییەکانەوە لەلایەن دەسەڵاتە گشتییەکانەوە (بۆ نموونە دادگا یان دامەزراوەیەکی حکومی).

پێداویستییە یاساییەکانی تر

کۆمپانیا بۆی هەیە زانیارییە کەسیەکانت ئاشکرا بکات کاتێک بە نیەتیکی باشەوە لەو باوەڕەدا بێت کە ئەم کردارە پێویستە بۆ:

  • ملکەچی بۆ پابەندبوونێکی یاسایی
  • پاراستن و بەرگریکردن لە ماف و موڵکوماڵی کۆمپانیا
  • ڕێگریکردن یان لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەر سەرپێچییەک لە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەوە هەبێت
  • پاراستنی سەلامەتی کەسیی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری یان خەڵکی بە گشتی
  • خۆپاراستن لە لێپرسینەوەی یاسایی

ئاسایشی داتای کەسیی خۆت

ئاسایشی زانیارییە کەسییەکانت بۆ ئێمە مەسەلەیەکی گرنگە، بەڵام لەبیرت بێت کە هیچ ڕێگایەک بۆ گواستنەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، یان شێوازی سەیڤکردنی ئەلیکترۆنی نیە کە 100% پارێزراو بێت. لە کاتێکدا ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ بەکارهێنانی ئامرازگەلێک کە لە ڕووی بازرگانییە قبوڵکراوبێت بۆ پاراستنی داتا کەسییەکانت، بەڵام ناتوانین بە ڕەهایی گەرەنتی ئاسایشی تەواوی ئەو داتایانە بکەین.

تایبەتمەندیی منداڵان

خزمەتگوزارییەکەمان هیچ کەسێک باگرێتەوە کە تەمەنی لە 13 ساڵ کەمتر بێت. ئێمە زانیاری ناسینەوەی کەسایەتی بە ئەنقەست لەسەر هیچ کەسێک کۆناکەینەوە کە تەمەنی لە 13 ساڵ کەمتر بێت. خۆ ئەگەر که سێک له ئێوه دایک یان باوک بوو یان بەخێوکەر "ولی أمر" بوو، وە ئاگاداربووی لەوەی کە منداڵەکەت زانیاریی تایبەتیی کەسیی داوە بە ئێمە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە. ئەگەر ئێمە ئاگاداری ئەوە بین کە داتای کەسیمان کۆکردۆتەوە لەسەر هەر کەسێک کە تەمەنی لە خوار 13 ساڵەوە بێت بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوک، ئەوا هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر بۆ لابردنی ئەو زانیارییانە لە سێرڤەرەکانمان.

ئەگەر پێویستمان بە ڕەزامەندی هەبێت وەکو بنەمایەکی یاسایی بۆ پرۆسەکردنی زانیاریەکانت، و وڵاتەکەت پێویستی بە ڕەزامەندی دایک یان باوک هەبوو، ئێمە لەوانەیە داوای ڕەزامەندی دایک یان باوکت بکەین پێش ئەوەی ئەو زانیارییانە کۆبکەینەوە و بەکاریانبهێنین.

لینکەکان بۆ ماڵپەڕەکانی تر

لەوانەیە خزمەتگوزارییەکەمان بەستەری تێدا بێت بۆ ماڵپەڕەکانی تر کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوە نابرێن. ئەگەر کلیک لەسەر لینکی لایەنێکی سێیەم بکەیت، ئەوا ئاڕاستە دەکرێیت بۆ ماڵپەڕی ئەو لایەنی سێیەمە. بۆیە ئێمە بە جددی ئامۆژگاریت دەکەین بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتی تایبەتمەندیی هەر ماڵپەڕێک کە سەردانی دەکەیت.

ئێمە هیچ کۆنترۆڵێکمان نییە بەسەر ناوەڕۆک و سیاسەتی تایبەتمەندیی یان ڕێكارەکانی هیچ ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەم و هیچ بەرپرسیارێتییەکیشمان نییە بەرامبەریان.

گۆڕانکاری لەم سیاسەتی تایبەتمەندییەدا

ئێمە لەوانەیە ناوبەناو سیاسەتی تایبەتمەندێتییمان نوێ بکەینەوە. ئاگادارت دەکەینەوە لە هەر گۆڕانکارییەک بە بڵاوکردنەوەی سیاسەتی تایبەتمەندیی نوێ لەسەر ئەم لاپەڕەیە.

ئێمە لە ڕێگەی ئیمەیڵ و/یان ئاگادارکردنەوەیەکی دیار ئاگادارت دەکەینەوە دەربارەی خزمەتگوزارییەکەمان، پێش ئەوەی گۆڕانکارییەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەرواری "دوا نوێکردنەوە" لە لای سەرەوەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە نوێ دەکەیتەوە.

ئامۆژگاریت دەکەین ناوبەناو پێداچوونەوە بۆ ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە بکەیت بە بۆ زانینی هەر گۆڕانکارییەک. گۆڕانکارییەکان لەم سیاسەتی تایبەتمەندییە لەگەڵ بڵاوکردنەوەیان لەم لاپەڕەیەدا کارا دەبن.

پەیوەندیمان پێوە بکە

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت:

بە سەردانکردنی ئەم لاپەڕەیە لە وێبسایتەکەمان

ئیمەیڵ

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.