ئاسیاسێڵ سپۆنسەری پرۆژەی زمانی کتێب دەکات

ئاسیاسێڵ هەڵسا بە سپۆنسەرکردنی پرۆژە زمانی کتێب لەبەرئەوەی ئەم پرۆژەیە شێوازێكی نوێ وپێشکەوتووی لەخۆگرتووە بۆ گواستنەوەی زانیاری و مەعریفە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر. بیرۆکەی پڕۆژەکە شێوازێکی نوێ بوو لە خواستنی کتێب لەلایەن خوێنەرەوە. بڕی ٩٠٠ کتێب لە بوارە جیاجیاکانی زانست و مرۆڤایەتی لە هەر یەك لە شارەکانی سلێمانی، هەلەبجە، کەلار و سەیدسادق. هەر خوێنەرێك ئەتوانێت لەو کتێبانە بخوازێت بە مەرجێك بیگۆڕێتەوە بە کتێبێکی تر لە کتێبە شەخسییەکانی خۆی، وبەم شێوەیە خوێنەران بێبەرامبەر کتێبەکان لەنێو خۆیاندا ئاڵوگۆڕدەکەن.



پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.