ناوەندی پەیوەندی بێبەرامبەر لەکاتی بۆنە ئاینییەکان

هەموو ساڵێك کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان وبەهاوکاری لەگەڵ مەزارە پیرۆزەکان ناوەندی پەیوەندی بێبەرامبەر دەکاتەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی بۆ سەردانیکەرانی بەڕێز. هەروەها ئامێر پەیوەندی بێبەرامبەر بۆ ناوەندەکانی ونبوان (مراکز المفقودین) دابیندەکرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ناوەندانە بۆ دۆزینەوەی کەسوکارە ونبوەکانیان بەشێوەیەکی خێرا. ئەم ناوەندانە بێبەرامبەر و ٢٤ سەعات لە رۆژێکدا خزمەتگوزاری پەیوەندی پێشکەدەکەن لەگەڵ سەرجەم تۆڕە ناوخۆییەکان و هێڵە نۆرماڵەکان، سەرەڕاوی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ سەرجەم رۆژنامەوان وکارمەندانی میدیا لە پرێس کۆنفرانسەکاندا لەپێناو ڕووماڵکردنی مەراسیمی سەردانیکردنی مەزارە پیرۆزەکان لە نەجەف و کەربەلا.


پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.