ئاسیاسێڵ بڕی 125 ملیۆن دیناری بەخشییە دامەزراوەی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان و نەخۆشخانەی هیوا

بەغدا - سلێمانی، عێراق

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند کە بڕی 125 ملیۆن دیناری وەکو بەخشینی دارایی پێشکەش کرد بە کەرتی تەندروستی و چاودێریی منداڵان، ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانیەتی لە بواری بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیدا.

ئەم بەخشینە بە یەکسانی بەسەر "ماڵی عێراقی بۆ داهێنان" لە بەغدا و "نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە" لە سلێمانی دابەشکرا، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ئەو خزمەتگوزارییە مرۆیی و پزیشکییانەی پێشکەش بە منداڵان و نەخۆشان دەکرێن.

بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند:

"ئێمە لە ئاسیاسێڵ بڕوامان بە گرنگیی پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگە و وەستان لەگەڵ دامەزراوە مرۆیی و تەندروستییەکاندا هەیە، ئەمەش لە چوارچێوەی ستراتیژییەتەکەمان بۆ بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتە زیندووەکانی عێراقە."

ئاسیاسێڵ جەختی لەسەر بەردەوامیی خۆی کردەوە لە ڕاگەیاندنی ئەو دەستپێشخەرییانەی کە پاڵپشتی گەشەپێدانی کۆمەڵگە دەکەن و هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە مرۆیی و خزمەتگوزارییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا بەهێزتر دەکەن.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.