ئاسیاسێڵ و پاریس سان جێرمان هاوبەشییەکی مێژوویی ڕادەگەیەنن، کە یەکەمین جارە لە سەر ئاستی عێراق
ئاسیاسێڵ، پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان لە عێراق، بە فەرمی واژۆکردنی هاوبەشییەکی ستراتیژیی ماوە درێژی چەند ساڵەی لەگەڵ یانەی ناوداری جیهانی، پاریس سان جێرمان (PSG) ڕاگەیاند.
ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە، کە لە یاریگای پارک دی پرانس (Parc des Princes) واژۆ کرا، یەکەمین جارە لە مێژووی عێراقدا کە کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بچێتە نێو هاوبەشییەکی بێهاوتا و مێژووییەوە لەگەڵ دامەزراوەیەکی وەرزشیی نێودەوڵەتییدا.
مەراسیمی واژۆکردنی ئەم گرێبەستە گەورەیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ و گروپی ئۆریدۆ و پاریس سان جێرمان ئامادەی بوون، ئەم ڕاگەیاندنە هاوکات بوو لەگەڵ ساتێکی پڕ شکۆ و شانازیی نیشتمانییدا کە تیایدا هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ گەیشتنە سەر شانۆی وەرزشی جیهانی.
عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند: "ئەم هاوبەشییە هەر سپۆنسەرکردنێک نیەو بەس، بەڵکو پەیامێكە، دەریدەخات کە بزنس لە عێراقدا ئامادەیی خۆی لەسەر شانۆی جیهانی سەلماندووە، وە پابەندییمان هەیە کە هەمیشە باشترین پێشکەشی وڵات بکەین".
لای خۆیەوە شێخ ناسر بن حەمەد ئال سانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەرێمی گروپی ئوریدۆ Ooredoo، جەختی لەسەر ئەم ڕێبازە بوێرانەیە کردەوە و ڕایگەیاند، "شانازی دەکەین کە پشتگیری ئاسیاسێڵ دەکەین لە هەوڵەکانیدا بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ بازرگانی عێراقی لەسەر ئاستی جیهان".
هەروەها ڕیچارد هێسلگرەڤ، بەڕێوەبەری بازرگانی لە پاریس سان جێرمان، تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی ئامادەیی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتی، "بوونی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێک، بوونی ئێمە لە یەکێک لە بازاڕە هەرە گرنگ و پڕ جوڵەکانی ناوچەکە بەهێزتر دەکات".
ئەم هاریکارییە بەرجەستەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە دابینکردنی دەرفەت و ئەزموونی ئاستی جیهانی بۆ عێراق، زیاتر چەسپاندنی پێگەی پێشەنگی خۆی لە کەرتی پەیوەندییەکان و کردنەوەی هاوبەشی نێودەوڵەتیی ئومێدبەخش بۆ وڵات.




