ئاسیاسێڵ چەند خزمەتگوزارییەکی پێشەنگ بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی دەخاتەگەڕ بۆ مامەڵەکانی لە عێراق

ئاسیاسێڵ، وەکو بەشێک لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق هەنگاوێکی گرنگی بۆ پێشەوە هاویشت لەڕێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە سەرجەم خاڵە فەرمییەکانی فرۆشتنیدا لە سەرانسەری وڵات. بەم دەستکەوتە، ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی دەبێت لە عێراق خزمەتگوزاری کڕینی باڵانسی پەیوەندی پریپەید پێشکەشبکات بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەرجەم ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنیدا. خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی هاوشانە لەگەڵ پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵ بە تەبەناکردنی چارەسەری داهێنەرانە و برەودان بە ئاسانکاری بۆ کڕیاران. کڕیاران ئێستا دەتوانن چێژببینن لە ئەزمونێکی مامەڵەکردنی بێ کێشە و سەلامەتی نانەختینەیی 'بێ بەکارهێنانی پارەی کاش' لە ڕێی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلەوە بە بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنیی، کە چیتر پێویست بە نێوەدەنگیرە تەقلیدییەکان ناکات.

ئەم فۆکەسەی ئاسیاسێڵ خستوویەتیە سەر مامەڵە نانەختینەییەکان پابەندبوونی بێوێنەی کۆمپانیا پیشاندەدات بە پاڵپشتیکردنی ڕەوڕەوەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی وبەدیهێنانی گشتگیرکردنی پرۆسەی دارایی لە عێراق لە ڕێی فەراهەمکردنی ڕێگەیەکی خێرا و ئاسان بۆ کڕینی باڵانس. بەمەش ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات مامەڵەکانی ڕۆژانە ئاسان بکات و بەشداری بکات لە هەوڵە بەردەوامەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا بەو سیفەتەی کە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ناوازە کە سنوورەکانی داهێنان تێپەڕێنێت. هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنیی لەلایەن ئاسیاسێڵەوە پێگەی کۆمپانیاکەی وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگ و متمانەپێکراو قایمکردووە لە کەرتی پەیوەندییەکاندا لە عێراق تا ئەم پێشکەوتنە بەرجەستەیە تیشک بخاتە سەر ئەو هەوڵە بەردەوامانەی دەدرێن لەلایەن ئاسیاسێڵەوە بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنانی کڕیاران و دابینکردنی پێویستییە ڕوولەزیادەکانی بەشداربووە بەڕێزەکانی. 

ئاسیاسێڵ هەر بەردەوامە لە پابەندبوون بە پەیامەکەیەوە کە ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵییە لە عێراق لە ڕێی دابینکردنی چارەسەری پێشکەوتووەوە کە دەبێتە مایەی بەتواناکردنی کڕیارانی. وە لە ڕێی تەبەناکردنی مامەڵە نانەختینەییەکان و خزمەتگوزارییە پێشەنگەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە، ئاسیاسێڵ پێوەرێکی نوێ لە کەرتی پەیوەندییەکاندا دەهێنێتەکایەوە کە ئەمانەش هەمووی بەڵگەن لەسەر خۆتەرخانکردنی بۆ ئاسانکاری و سەلامەتی و داهێنان لە خزمەتگوزارییەکانیدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.