ئاسیاسێڵ سپۆنسەری کۆڕبەندی "Startup Grind "ی ژیری دەستکرد دەکات وداوای مۆڵەتی خێرای "5G" دەکات بۆ واڵاکردنی ئاسۆی داهاتووی دیجیتاڵی عێراق
ئاسیاسێڵ سپۆنسەری ستراتیژیی کۆڕبەندی "ژیریی دەستکرد و ڕۆڵی لە داهاتووی عێراق"ــدا بوو، کە کۆڕبەندێکی دیاری "Startup Grind" بوو، و توانی کارسازان، وەبەرهێنەران و ڕابەرانی بواری تەکنەلۆژیا کۆبکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی ئەو دەرفەتانەی کە ژیریی دەستکرد دەیڕەخسێنێت بۆ گەشەی ئابووری و داهێنان لە خزمەتگوزاری گشتییدا. بەشداریکردنی کۆمپانیا پابەندبوونی بەردەوامیی دووپات دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی بزنسی تازەپێگەیشتووی داینەمیکی لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە میانی چالاکییەکەدا، ئاسیاسێڵ ئەو ڕاستییەی خستەڕوو کە چۆن هەبوونی پەیوەندیی "5G"ی بەهێز لە سەرانسەری وڵاتدا دەبێتە پایەیەکی بنەڕەتیی بۆ چارەسەرە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد - هەر لە شیکاری داتا گەورەکانەوە لە کاتی ڕاستەقینە دا تا دەگاتە پلاتفۆرمەکانی شاری زیرەک و نەوەی داهاتووی بەرنامەکانی چاودێری تەندروستی - و داوای کرد کە ڕەزامەندی حکومەت لە کاتی خۆیدا و بە شێوەیەکی شەفافانە بدرێت تا داهێنەرانی عێراقیش بتوانن لەسەر ئاستی جیهانی و بێ دواکەوتن کێبڕکێ بکەن.
کۆمپانیا تیشکی خستە سەر ئاست و قەبارەی ئەو وەبەرهێنانانەی کە لەمدواییانەدا لە ژێرخانە تەکنەلۆژییەکەیدا کردوونی: 22 داتا سەنتەری مۆدێرن، هەزاران کیلۆمەتر لە ڕێڕەوی نوێی فایبەر ئۆپتیک، و بەرنامەیەکی پێشخستنی تۆڕی بێسیم "radio-access" کە ئاسیاسێڵ دەباتە ئاستێکەوە کە لەگەڵ دەرچوونی مۆڵەتە فەرمییەکان بتوانێت "5G" لە سەرانسەری پارێزگاکاندا چالاک بکات. ئەم دەستمایە گەورانە توانای تۆڕی ئینتەرنێت فراوانتر دەکەن، کاتی گەیشتنی داتا "latency" باشتر دەکەن و بناغەیەکی خۆڕاگر بۆ ئەو خزمەتگوزارییانە دادەمەزرێنن کە پێویستیان بە داتایەکی زۆر هەیە بۆ ئەو بەرنامانەی ژیریی دەستکرد دەیخوازن.
هەروەها ئاسیاسێڵ تۆماری پڕ دەستکەوتی خۆی لە بواری ژیریی دەستکرددا نمایشکرد، وئاماژەی بە خستنەکاری "لەیلا" کرد، کە یەکەمین یاریدەدەری ئەلیکترۆنی خزمەتگوزاریی بەکاربەرانە لە عێراقدا، وبە شێوەیەکی بەردەوام بە شەو و بە ڕۆژ پشتگیری ئینتەراکتیڤ پێشکەش بە بەشداربووان دەکات، کە بووەتە مایەی هێنانەکایەی گۆڕانکاری لە ئەزموونی بەشداربووان بۆ 20 ملیۆن بەشداربوو. لە ڕێی دەستپێشخەرییەکانی وەک پلاتفۆرمی کارسازی "ASAS" ــەوە وسپۆنسەرکردنی بەردەوامیی بۆنە وچالاکییە تەکنەلۆژییەکان، کۆمپانیا ئامانجیەتی پاڵپشتی پێویستی پەیوەندی، ڕێنوێنی کردن وفێرکردن ودەستڕاگەیشتن بە بازاڕ بۆ بزنسە تازەپێگەیشتووەکان دابین بکات، تا بیرۆکەکانیان وەربگێڕن بۆ چارەسەری ژیریی دەستکردی پراکتیکی وبەسوود لە ڕووی بازرگانییەوە.
بە پشتگیریکردنی کۆڕبەندی "Startup Grind AI"، ئاسیاسێڵ دیدگای خۆی بۆ عێراقێکی بەتوانا لە ڕووی دیجیتاڵییەوە بەهێزتر دەکات کە تیایدا بزنسە داهێنەرانەکان گەشە دەکەن، خزمەتگوزارییە گشتیەکان زیرەکتر دەبن، وبەهرەمەندانی لاو دەتوانن ئابوورییەکی دیجیتاڵی کێبڕکێکار و گشتگیر پەرەپێبدەن.