وەکو بەشێك لە ستراتیژی خۆی لە بواری گەشەپێدانی درێژخایەن ئاسیاسێڵ یەکەمین مۆزەخانەی کەلەپووریی

ئاسیاسێڵ یەکەمین مۆزەخانەی کەلەپووریی لە هۆڕەکانی چبایش لە باشووی عێراق دەکاتەوە

عێراق، بەغدا – کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وبە هاوکاری ڕێکخراوی چبایش بۆ گەشتوگوزاری ژینگەیی "منظمة الجبایش للسیاحة البیئیة" یەکەمین مۆزەخانەی لە هۆڕەکانی چبایش لە پارێزگای زی قار لە باشووری عێراق بە ناوی "متحف الأهوار العراقیة" {مۆزەخانەی هۆڕەکانی عێراق} دا کردەوە. ئەم مۆزەخانەیە یەکەمین مۆزەخانەیە لەو جۆرە ودەستپێشخەرییەکەی ئاسیاسێڵیش هەنگاوێكی نوێیە لە کۆمپانیای ناوبراوەوە بۆ تیشکخستنەسەر گرنگیی هۆڕەکان وبایەخە مێژووییەکەیان لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی. مۆزەخانەکە بە جۆرێك بنیاتنراوە کە لەگەڵ خەسڵەت وسروشت ومێژووی هۆڕەکاندا گونجاوە و وێنەیەکی پرشنگداری ئەو مێژووە دێرینە دەگوازێتەوە بۆ خەڵك وسەردانکەرانی.

ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حکومیی وکەسایەتیی ناودارەی سەر بە عەشیرەتەکان وخەڵکی ناوچەکە ئامادەی ئاهەنگی کردنەوەی مۆزەخانەکە بوون، سەرەڕای چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وپسپۆڕانی بواری شوێنەوار ومێژوو و ژیانی هۆڕەکان کە سەرسامی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر ئەم هەنگاوە ناوازەیەی ئاسیاسێڵ کە یەکەم کۆمپانیایە لە مێژوودا هەڵبسێت بە جێ بەجێکردنی پڕۆژەیەکی لەو جۆرە لە هۆڕەکاندا.

ئامانجی پڕۆژەکە برەودانە بە جموجوڵی گەشتیاریی لە ناوچەکە وهاندانی گەشتیارانە بۆ سەردانکردنی ئەو ناوچە پڕبایەخانە. ئەم پڕۆژەیەی ئاسیاسێڵ کە بە هاوکاری "منظمة الجبایش للسیاحة البیئیة" ئەنجامدراوە دروستکردنی بینای مۆزەخانەکەی لەخۆگرتووە لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی یەكێك لە میوانخانە گرنگەکانی ناوچەکە، بێجگە لە نۆژەنکردنەوەی بەلەمەکان ودابینکردنی چاکەتی خۆڕزگارکردن لەگەڵ ئامێری شەحنکردنەوەی مۆبایل بۆی کە بە تیشکی خۆر ئیشدەکات وزیانی بۆ ژینگە نییە، هەروەها فەراهەمکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران؛ هەموو ئەمانە بۆ ئەوەی لە ئاستی حەزی گەشتیاراندا بێت لەکاتی سەردانکردنیان بۆ ئەو هۆڕانە.

مۆزەخانەکە لەسەر شێوازی کۆن ولە قامیشی شەکر و بەردی دروستکراوە کە فۆرمێکی جوان دەبەخشێتە سروشتی جوانی هۆڕەکان. مۆزەخانەکە ئاژەڵ و باڵندەی مۆمیاکراو، وتفەنگ و خەنجەری کۆنی لەخۆگرتووە لەگەڵ چەندین کەلوپەلی تری وەکو دەستاڕ وئامێری هاڕینی دانەوێڵە وکۆمەڵێك شتی تر کە دانیشتوانی هۆڕەکان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەکاریاندەهێنن.

لای خۆشییەوە بەڕێز ڕەعد ئەسەدی، سەرۆكی ڕێکخراوی "منظمة الجبایش للسیاحة البیئیة" سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەربڕی بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە، وهەوڵەکانی کۆمپانیای ناوبراوی لە ناوچەکە وگرنگیدانیی بەردەوامی بە هۆڕەکان بەرز نرخاند لە پێناو پێشکەشکردنی هەرچی باشتر پێیان. 

هەروەها بەڕێز عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەمبارەیەوە وتی: "بەبۆنەی کردنەوەی ئەم دامەزراوە کەلەپوورییە جوانەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی هۆڕەکانی چبایش دەکەین. ئێمە لە ئاسیاسێڵ هەمیشە هەوڵمانداوە هەرچی خزمەتی زیاتر بە خەڵكی عێراق بکات پێشکەشی بکەین، وە بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم ڕەوتی ئیشکردنەی خۆمان بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراقی لە بوارەکانی گەشەپێدانی درێژخایەن و لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی".

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.