ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاسیاسیَلَه‌وه بۆ راى گشتی سه‌باره‌ت به دانانى باجی فرۆشتن له‌سه‌ر كارتى پڕكردنه‌وه‌ى بالانس وهیَلَى پۆستپه‌ید
سلیَمانى، كوردستان، عیَراق ـ كۆمپانیای ئاسیاسیَلَ، پیَشه‌نگ له بوارى دابینكردنی خزمه‌تگوزارى په‌یوه‌ندییه‌كان له عیَراق، نیگه‌رانی خۆى ده‌رده‌بڕیَت له‌و خراپ تیَگه‌یشتنه‌ی دروست بووه ده‌رباره‌ى بڕیاری حكومه‌تی عیَراقی بۆ جیَبه‌جیَكردنى باجی فرۆشتن كه له بڕگه‌ى (أ)ى ماده‌ى (33)ى یاساى بودجه‌ى فیدرالَیی سالَى 2015 هاتووه له‌گه‌لَ ڕیَنماییه‌كانى ژماره (5)ى سالَى 2015 وبه‌پیَی ئه‌و ڕیَنماییانه‌ى كه له وه‌زاره‌تی دارایی/ده‌سته‌ى گشتی باجه‌وه هاتوون، له 1/8/2015ه‌وه باجى فرۆشتن به ڕیَژه‌ى 20%ى نرخى فه‌رمى ده‌ستنیشانكراوى كارته‌كانى پڕكردنه‌وه‌ى بالانس وپڕكردنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى خزمه‌تگوزارى پریپه‌ید وپسولَه‌ى خزمه‌تگوزارى پۆست په‌ید، وه‌كو باجی فرۆشتن خرایه سه‌ر به‌شداربووان.
له‌به‌ر ئه‌وه، به پیَویستمان زانى ئاگادارتان بكه‌ین كه جیَبه‌جیَكردنى ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیَراقییه‌وه سه‌پیَنراوه وبڕیارى بودجه‌ى فیدرالَیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نویَنه‌رانى عیَراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه كه باجى فرۆشتن ده‌خاته سه‌ر به‌شداربوو له‌كاتى كڕینى كارتی پڕكردنه‌وه‌ى بالانس ودانى پاره‌ى پۆستپه‌ید به ریَژه‌ى 20% هه‌روه‌ها به چه‌ند ڕیَژه‌یه‌كى تر ئه‌و باجه له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و كالَاى تر‌ى جیاواز داندراوه.
ئاسیاسیَلَ، به‌و سیفه‌ته‌ى كه كۆمپانیایه‌كى نیشتمانى هاوبه‌شه، به‌شیَوه‌یه‌كی شه‌فافانه رایده‌گه‌یه‌نیَت كه به‌رده‌وامده‌بیَت له پابه‌ندبوون به ئه‌ركه داراییه‌كانی به‌رامبه‌ر ده‌ولَه‌ت به‌م شیَوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- ئاسیاسیَلَ كریَی مۆلَه‌تى كاركردنه‌كه‌ى كه 1,250,000,000 دۆلارى ئه‌مریكییه به‌ته‌واوه‌تى داوه به ده‌ولَه‌ت (ملیاریَك دوو سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی).
- ئاسیاسیَلَ به شیَوه‌ی سالانه باجى داهاتی كۆمپانیاكان (چریبه ضريبة الشركات )ده‌دات به ده‌ولَه‌ت كه بڕه‌كه‌ى 15%ى كۆی قازانجی كۆمپانیایه.
- ئاسیاسیَلَ مانگانه كریَی ڕیَكخراوه‌یی (الأجور التنظيمية) ده‌دات به ده‌ولَه‌ت كه بڕه‌كه‌ى 15% ى كۆى داهاتی كۆمپانیایه.
- ئاسیاسیَلَ پابه‌نده به دانى كریَی پیَشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى نه‌وه‌ى سیَیه‌م به ده‌ولَه‌ت كه بڕه‌كه‌ى 307,000,000 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكییه (سیَ سه‌د وحه‌وت ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی).
- ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌و چه‌ند بڕه پاره‌یه‌ى تر كه ده‌یدات به ده‌ولَه‌ت.
به‌كورتى، ئاسیاسیَلَ زیاتر له سیَ ملیار و پیَنج سه‌د ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی داوه به ده‌ولَه‌ت كه ده‌كاته زیاتر له چوار تریلیۆن و سیَ سه‌د ملیار دینارى عیَراقی.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو بارودۆخه ناهه‌مواره‌ى كه ولاتى پیَدا تیَده‌په‌ڕیَت، به‌لام ئاسیاسیَلَ هه‌میشه سووربوه له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانى به هاولاتیان به تازه‌ترین ته‌كنۆلۆژیاى سه‌رده‌م كه له جیهاندا به‌رده‌سته، وئه‌وپه‌ڕى هه‌ولَى خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌دا زالَ ببیَت كه دیَنه ڕیَی ئه‌ویش له ریَگه‌ى دابینكردنی پاسه‌وان بۆ تاوه‌ره‌كانى ودابینكردنى كاره‌با بۆیان وچه‌ندین كۆسپى تر. وئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش هه‌مووى پاره‌یه‌كى بیَشوماریان تیَده‌چیَت كه بارگرانین بۆ سه‌رشانى كۆمپانیای ئاسیاسیَلَ.
دواجار، به پیَویستی ده‌زانین كه ئاماژه به‌و ڕاستییه بكه‌ین كه بڕیارى باجی فرۆشتن به هیچ جۆریَك له به‌رژه‌وه‌ندى ئاسیاسیَلَ نیه، به‌لَكو به پیَچه‌وانه‌وه كاریگه‌ریه‌كی سلبی هه‌یه بۆ سه‌ر فرۆش وداهاتى كۆمپانیاكه وبڕى ئه‌و قازانجه‌ى ده‌یكات به گویَره‌ى ئه‌و ڕیَسا ئابورییه زانراوه‌ى كه ده‌لَیَت به‌رزبونه‌وه‌ى نرخ ده‌بیَته هۆى دابه‌زینی خواست.
ـ ته‌واوـ
ئه‌م بلاوكراوه رۆژنامه‌وانییه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاسیاسیَلَه‌وه ده‌ركراوه. بۆ زانیاری زیاتر، تكایه په‌یوه‌ندیمان پیَوه‌بكه‌ن له ریَگه‌ى:
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان ومیدیا