ئازار 2011 – ئاسیاسێڵ ئەو قسانەی رەتکردەوە کە لە هەندێکی دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە گوایا بڕینی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و زێن بە هۆی هەڵەی هونەریەوە بووە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە، ئەم لێدوانانە کە مەبەست تیایاندا شێواندنی راستی بوو وە دروستکردنی گێژاوێک بوو بۆ هاوڵاتیان تا خۆیان بدزنەوە لە بەرپرسیارێتی کە سەرتاپای ئەم لێدوانانە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە بەدرۆخرانەوە.

کۆمپانیای زێن لە رێی وەڵامدەرەوەی ئۆتۆماتیکیەوە بە هەموو پەیوەندیکەرانی بە ژمارە بێ مۆڵەتەکانى راگەیاندوە کە هەڵەی هونەری هەیە لە لایەن ئاسیاسێڵەوە، ئەمەش پێچەوانەی راستیەکانە.

ئاسیاسێڵ روونیکردەوە کە ئەوەی ئاسیاسێڵ پێی هەستاوە لە بڕینی هێڵەکان تەنها لەبەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن بووە و پێویستە هەموو پەیوەندیەک راگیرێت لەگەڵ ژمارە بێ مۆڵەتەکانى هەموو کۆمپانیاکان، ولەبەرئەوەی کۆمپانیای زێن ملیۆنان سیمکارتی بێ مۆڵەتى بڵاوکردوەتەوە لە عێراقدا، پێویست بوو لەسەر هەموو کۆمپانیاکان و - لەناویاندا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ – کە ئەم ژمارانە راگرن بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە هەر ئاکامێکی یاسایی کە لە ئەنجامی هێشتنەوەی پەیوەندیکردن بەم ژمارانەوە رووبدات. شایانی باسە کە کۆمیسیۆن بە نوسراوی ژمارە 969 لە رێکەوتی 17/02/2011 بە پێویستی دەزانن کە ئەم ژمارە نایاساییانە راگیرێت و بە پێچەوانەوە ئەو کۆمپانیایانەی ملکەچی بڕیارەکە نەبن ڕوبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دەبنەوە بە پێی گرێبەست و رێنماییەکانی کۆمیسیۆن.

شایانی باسە کە ئاسیاسێڵ ئەم هێڵانەی نەبڕیبوو تا نوسراوەکەی کۆمیسیۆنی ناوبراوی پێ گەیشت هەرچەندە ئاگاداربوو لە سەرپێچییەکانى کۆمپانیای زێن لەکاتی سزادانیدا و لەگەڵ ئەو هەموو زیانە زۆرەی بە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ گەیشتوە لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی ملیۆنان سیمکارتی بێ مۆڵەت لە عێراقدا، بەڵکوئاسیاسێڵ وای بە باشتر زانی کە لە چوارچێوە یاساییەکاندا بجوڵێتەوە، پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک بدرێت بە راگرتنی پەیوەندى لەگەڵ هێڵەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا.

هەر لەبەر ئەم هۆیانە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرامبەر لێدوانەکەى کۆمپانیای زێن لەڕێی وەڵامدەرەوە ئۆتۆماتیکیەکەیەوە کە گوایا هۆکارەکانی ئەم دابڕانە هەڵەی هونەریە لەلایەن ئاساسێڵەوە، و بانگەوازی بۆ دەکات کە پەیڕەوەی بنەماکانی کێبڕکێی دروست بکات و مافی زانینی راستیەکان لە هاوڵاتیان نەشارێتەوە روداوەکان ئاوەژوو نەکات، و ئەو لێداوانانە دەستدرێژی کردنە بۆسەر یاساو شێواندنی رەوشتی پیشەییە جگە لەوەی ئەم بوختانانە بۆ شێواندنی ناو و ناوبانگی ئاسیاسێڵە کە وەک بەهاکانمان و وەک پەیاممان قبوڵی ناکەین.

هەروەها ئاسیاسێڵ روونیکردەوە کە ئێستا خەریکی توێژینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاساییە بەرامبەر کۆمپانیای زێن بە هۆی ئەو زیانانەی بە ناو و ناوبانگیئاسیاسێڵى گەیاندووە بە شێوەیەکی ئاشکرا و کاری کردوەتە سەر وێنەی ئاسیاسێڵ لای هەموو بەشداربووانی. هەروەها کۆمپانیای ئاسیاسێڵ نوسراوێکی دا بە کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن وبانگەشەیان دەکات کە سنورێک دانێن بۆ ئەو بوختانە یەک لە دوای یەکانەی کۆمپانیای زێن و داوا لە هەموو کۆمپانیاکانی تری عێراق بکات کە بەزوترین کات هەموو پەیوەندیەکان ببڕن لەگەڵ هەموو هێڵە تۆمارنەکراوەکانی زێن تا هاوڵاتیان بتوانن هەموو راستیەکان بە چاوی خۆیان ببینن.

هەروەها ئاسیاسێڵ پابەندبوونی خۆی بە یاساو رێنماییەکانی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندنى عێراقییەوە دوپات دەکاتەوە، دەبێ بزانرێ کە یاساکانی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن بەروونی دەڵێت هەر بڕیارێک لە بەڕێوەبەری گشتی کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنەوە دەربچێت کاریگەری دەبێت تا ئەو کاتەی تانە لەو بڕیارە دەدرێت. بەم جۆرە ئاسیاسێڵ بە پێی رێنماییەکان نەیتوانی لابدات لەیاسا هەروەک کۆمپانیای زێن دەیویست، لەبەر ئەوە بڕیاری کۆمیسیۆن کاریگەرە لەگەڵ دەرچونیدا گەر هەر تانەیەک لەو بڕیارەش درابێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.