پاش ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەی کە رۆژی 15ی تەمموزی 2010 لە ئوتێل سۆمای شاری سلێمانی روویدا کە تیایدا چوار کارمەندی ئاسیاسێڵ بوونە قوربانی و لە بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونی کاک فاروقی مەلامستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ و کارمەندانی ئاسیاسێڵ بۆ رەوانە کردنەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو (رون سۆفیاکدی) بە رەگەز کەمبۆدی، سوپاسنامەیەک لە هاوسەرەکەی و بنەماڵەکەیەوە ئاراستەی ئاسیاسێڵ کراوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

شانشینی کەمبۆدیا

سوپاسنامە و پێزانین

من (ئین کیم لەی) هاوسەری خوالێخۆشبوو (رون سۆفیاکدی) هەروەها منداڵەکانم و (میاس دارارون) کە باوکی خوالێخۆشبووە، و ئەندامەکانی تری بنەماڵەی خوالیخۆشبوو لە قوڵایی دەروونمانەوە سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ فاروق مستەفا رەسوڵ و هەموو هاوکاران و کارمەندانی کۆمپانیاکەتان دەکەین بۆ ئەو هەموو هەوڵ وماندوبوونەتان و تەرخانکردنی هەموو ئەوکاتە بەنرخەتان لە پێناو گێڕانەوەی تەرمی رون سۆفیاکدی، کە لە 15ی تەمموزی ساڵی 2010 لە کارەساتێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ئوتێل سۆما گیانی لەدەست دا و پاشان تەرمەکەیان گەڕاندەوە بۆ کەمبۆدیای وڵاتی خۆی تا بتوانین مەراسیمی پێویست بۆ تەرمەکەی بگێڕین.

لەم دەرفەتەدا، دوبارە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێز فاروق مستەفا رەسوڵ دەکەین لەگەڵ هەموو هاوکارانی لە کۆمپانیای گەیاندنی ئاسیاسێڵ، و هیوای بەختەوەری سەرکەوتن وسەلامەتی هەمیشەیی بۆ خۆیان و کۆمپانیاکەیان دەخوازین.

فنۆم پنە، 24 تەمموزی 2010 
لەگەڵ ئەوپەڕی رێز وسڵاومان لە لایەن 
ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو رون

میاس دارارون
ئین کیم لەی
رون سۆفیاکریاچ
رون پانهاسیس
رون سۆفیاکریاکساا
(باوک)
(ژن)
(منداڵ)
(منداڵ)
(منداڵ)

هەر لەم بارەیەوە سەر چاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند کە لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ واریسی یاسایی قوربانیەکاندا بە مەبەستی دەستەبەر کردنی هەموو مافەکانیان لە گەڵ لایەنی پەیوەندیداردا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.