ئەیلولی 2009 لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە دەربارەی پێویستیەکانی بازاڕی ناو ووڵات، هەروەها لە هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پێشکەشکردنی هەموو هەوڵێکی نوێ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی تایبەت و تەنیا کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- خزمەتگوزاریی نوێی کورتەنامەی دەنگیی دەخاتەکار بۆ هەموو بەشداربووان، بە شێوەیەک کە رێگەی گۆڕینەوەی کورتەنامەی تۆمارکراو خۆشدەکات بۆ بەشداربوو تا بەردەوام بێت بە شێوازێک کە مۆرکێکی تایبەت و جێی متمانە و سادەی هەبێت.

ئەم خزمەتگوزارییە بێهاوتایە کە بێبەرامبەر خراوەتەکار هەلێک دەڕەخسێنێ بۆ بەشداربوو تا سود لە تایبەتمەندییەکانی ببینێ، لە رێگای پەیوەندیکردن بە ژمارە *700* ولێدانی ژمارەی وەرگری نامە، پاشان ناردنی ئەو کورتەنامەیەی دەتەوێت، بە پێی ئەو زانیاریانەی پەیوەندیکەر گوێی لێدەگرێت کە کارئاسانی ناردنی نامەکەی بۆ دەکات، کاتی هەرکورتەنامەیەک 30 چرکەیە، بەرامبەر بە 4 سەنت بۆ بەشداربووانی پریپەید و 3 سەنت بۆ بەشداربوانی پۆستپەید.

سەبارەت بە نامەی هاتوو بەشداربوو دەتوانێت بە لێدانی ژمارە 700 گوێی لێبگرێت، دوا رادەی ژمارەی نامەکانیش کە دەتوانرێت بنێردرێت 15 نامەیە، کە تا 14 رۆژ لە پاش وەرگرتنی دەمێنێتەوە لە بۆکسی تایبەت بە نامە دەنگییەکانی ناو مۆبایلەکان.

دەربارەی خستنەکاری ئەم خزمەتگوزارییە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دکتۆر دیار ووتی: "ئێمە هەمیشە لە هەوڵداین لە بەدواداچوونی بیرۆکەی پەرەپێدان لە بواری ئەو خزمەتگوزارییانەی کە زۆرترین ئارەزوومەندی هەیە لە ناو بەشداربوانماندا، لە پێش هەموویانەوە خزمەتگوزاریی کورتەنامەبە تایبەت، هەر بۆیە ئەمڕۆ خزمەتگوزاریی کورتەنامەی دەنگیی خستوەتەکار لەبەر ئاسانی و خێرایی و بەشێوەیەکی نمونەیی دەتوانن سودی لێببینن، ئەویش لە روانگەی ئامانجەکانمانەوە بۆ خستنەکاری هەموو داهێنانێکی نوێ، تا بتوانین ئەو خزمەتگوزارییانەی گەیاندن کە پێشکەشی دەکەین ببێتە ئەزمونێکی دەگمەن کە خزمەتی بەشداربوانمان بکات و بەهایەکی زیاتر ببەخشێتە کارە جۆراوجۆرەکانیان".

هەروەها رایگەیاند:"لەم کاتەدا کە ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە دەخەینە بەردەم بەشداربوانمان، ئێمە دەڕوانینە پتەوکردنی بڕوایان بە کارە هەمەجۆرەکانمان و کە ناسراوە بە چاکی و نرخی گونجاو، بۆ ئەوەی یەکەمین و دوایەمین دەستەگوڵیان بین بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن لە عێراقدا.

-کۆتایی-

دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنسمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتەکە کە خزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.

بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە:

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ

مۆبایل : 9647701105804+

ئیمەیل: swar.ahmad@asiacell.com

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.