20ـی ئابی 2024 - لەگەڵ زۆربوون و فرەجۆربوونی شێوازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە عێراق، ئاسیاسێڵ ئامانجێتی ببێتە پێشەنگی ئەم خزمەتگوزارییە لە ڕێگەی کاراکردنی پارەدانەوە بۆ بەشداریکردن لە سپۆتیفای پریمیەم Spotify Premium، کە بە میللیترین خزمەتگوزاریی پەخشی دەنگیی دادەنرێت لە جیهاندا، ئەمەش ئەزموونێکی بێوێنەی ستریمینگی میوزیک "گوێگرتن لە موزیک و گۆرانی" پێشکەش بە دانیشتوانی عێراق دەکات. ئەم دەستپێشخەرییە پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە توانای دەستڕاگەیشتن بە شێوازی کات بەسەربردنی دیجیتاڵیی لە عێراقدا.

لە ڕێی ئەم هاوبەشییەوە، ئاسیاسێڵ سیستەمی پارەدانی ڕاستەوخۆ 'DCB' دابیندەکات کە ڕێگە بە کڕیاران دەدات ڕاستەوخۆ و زۆر بە ئاسانی بەشداری لە پاکێجەکانی سپۆتیفای پریمیەم Spotify Premium دا بکەن لە ڕێی باڵانسی سەرەکی ئاسیاسێڵەکەیانەوە. 

و لە ڕێی فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بەناوبانگی سپۆتیفای Spotify یەوە بۆ کڕیارانی، ئاسیاسێڵ تەنها پۆرتفۆلیۆی خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێنادات، بەڵكو ستانداردێکی نوێ بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری و بەرهەمی دیجیتاڵیی بۆ بەکاربەر لە ناوچەکەدا دابین دەکات لەگەڵ ئاسانکاری لە شێوازی دەستڕاگەیشتندا بەم خزمەتگوزارییانە. ئەم هەنگاوە جەخت لە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بە داهێنان و نوێگەری و ڕەزامەندی بەشداربووانەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.