هاوبەشیی نێوان ئاسیاسێڵ و LigaData توانای پێشەنگایەتی عێراق بەهێزتر دەکات لە بواری پەیوەندییەکان "تێلیکۆم"ـی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرددا
دەوحە، قەتەر - 25 ـی تشرینی دووەم 2025 - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە کارپێکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە عێراق و کۆمپانیای LigaData، کە کۆمپانیایەکی جیهانیی پێشەنگە لە بواری چارەسەرەکانی داتا و ژیریی دەستکردی تایبەت بە کەرتی پەیوەندییەکان، بەدەستهێنانی چەند دەستکەوتێکی نوێیان لە چوارچێوەی هاوبەشی لە درێژخایەنی نێوانیان ڕاگەیاند، لەگەڵ تیشک خستنە سەر چەندین ئەنجامی بەرجەستەی ئەو کارانەی بە هاوبەشی ئەنجام دراون، کە لە پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی حوکمڕانی داتا و داهێنان لە بواری ژیریی دەستکرد و نوێگەرییەکانی شیکارییەوە سەرچاوەیان گرتووە.
لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی پلاتفۆڕمی داتای کۆمپانیای LigaData و بزوێنەری AI Fabric و چوارچێوەیەکی گشتگیری حوکمڕانیی داتاوە لەسەر ئاستی کۆمپانیاکە، ئاسیاسێڵ تواناکانی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشبردووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکان (خزمەتگوزارییە بەکەسیکراوەکان) 'personalized services' و باشترکردنی پرۆسەکان و خێراکردنی بڕیاردانی پشتبەستوو بە داتا لە بەشە جیاوازەکانی کۆمپانیاکەدا.
پرۆسەی بڵاوکردنەوە و جێگیرکردی AI Fabric، کە ئێستا بە یەکەکانی پرۆسێسکردنی گرافیک (GPU) پاڵپشتکراوە، هۆکار بووە بۆ ئاسانکردنی ڕاهێنانی مۆدێڵەکانی پێشبینیکردن و بڵاوکردنەوەیان، و لە هەمانکاتیشدا کاتی خایانراوی بۆ بەردەستخستنی مۆدێلەکان کەمکردووەتەوە و ئاستی وردیی پێشبینیکردنیشی باشترکردووە لە سەرانسەری بوارە سەرەکییەکانی کارکردندا، لەوانەش کەمکردنەوەی وازهێنانی بەشداربووان (تەکینەوەی بەشداربووان) و بە کەسییکردنی چالاکییەکانی بەبازاڕکردن و باشترکردنی ئەدای تۆڕ.
هاوکات گواستنەوەی ئاسیاسێڵ بۆ پلاتفۆڕمی مۆدێرنی داتای کۆمپانیای LigaData، یارمەتیی یەکخستنی سەرچاوەکانی داتای داوە لە چوارچێوەی یەک ژینگەی شیکاریدا کە پێشتر لە چەند دوورگەیەکی لە یەکتر دابڕاودا کاریان دەکرد. ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی توانای بەرفراوانکردن و بەهێزکردنی توانای تێگەیشتنی دەستبەجێ 'real-time insights' و کەمبوونەوەی کاتی خایانراو بۆ وەڵامدانەوە 'latency' لە حاڵەتی بارگرانی لە چالاکییە زیرەکەکانی بزنسدا.
عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"هاوبەشیمان لەگەڵ LigaData بەردەوامە لە بەتواناکردنمان لە بەدیهێنانی بەهای تەواوەتیی داتاکانمان و خێراکردنی گەشتی وەرچەرخانی ژیریی دەستکردی ئاسیاسێڵ. ئەم دەستپێشخەرییانە چەند هەنگاوێکی گرنگن لە بەرەوپێشچوونی تێڕوانینمان بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەکی پاڵپشتکراو بە ژیریی دەستکرد، کە توانای پێشکەشکردنی ئەزموونی زیرەکتر و کەسییتر و کاراتری بۆ کڕیارەکانمان هەبێت."
لەلای خۆیەوە باسل عەجه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LigaData ڕایگەیاند:
"کلتووری پشتبەستووی ئاسیاسێڵ بە داتا و دیدگا ستراتیژییەکەی بۆ ژیریی دەستکرد، دەیکات بە یەکێک لە پێشکەوتووترین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کە چاویان لە داهاتوویەکی پرشنگدارە لە ناوچەکەدا. هاوبەشیمان بناغەیەکی بەهێزی بۆ داهێنانی بەرهەمەکانی ژیریی دەستکرد بنیاتناوە؛ هەر لە پلاتفۆڕمە یەکگرتووەکانی داتاوە تا دەگاتە بزوێنەری AI Fabric کە بە یەکەکانی پرۆسێسکردنی گرافیک 'GPU' پاڵپشتکراوە. هەموو ئەمانە بە پاڵپشتی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانمان لە سیلیکۆن ڤالی و و دوبەی بەدەستهێنراون. پێكەوە، پێگەی ئاسیاسێڵ لە پێشەنگی ژیرترین تۆڕەکانی کەرتی پەیوەندییەکاندا پتەوتر دەکەین."
ئەم هاوبەشییە بەردەوامە لە پەرەسەندن، هاوتەریب لەگەڵ گرینگیدانێکی هاوبەش بە چالاککردنی کارە زیرەکەکان 'intelligent operations' بە پشتبەستن بە سەرکەوتنی AI Fabric و LDP بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە کەیسە نوێیەکانی بەکارهێنانی پشتبەستوو بە داتا.




