ئاسیاسێڵ هاوبەشی لەگەڵ Google Cloud ڕادەگەیەنێت بۆ دابینکردنی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد لە عێراق و لەنێویشیاندا Google Workspace

دەوحە، قەتەر – 26ـی تشرینی دووەمی 2025

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان لە عێراق، ئەمڕۆ واژۆوکردنی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی لەگەڵ Google Cloud ڕاگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی Google Workspace و ئامرازەکانی دیکەی هاوکاریکردنی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد بۆ کەرتەکانی بزنس و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە سەرانسەری عێراقدا.

ئەم هاوبەشییە پێگەی ئاسیاسێڵ پتەوتر دەکات وەک یەکەمین کارپێکەری پەیوەندییەکان لە عێراقدا، کە ئامرازەکانی چارەسەریی بەرهەمهێنان و هاوکاریکردن لە Google Cloudـەوە دابین دەکات، ئەمەش پاڵپشتیی گەشەی ئابووریی دیجیتاڵیی وڵات و هەوڵەکانی بەمۆدێرنکردنی کەرتی بزنس و کارسازی دەکات.

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم هاوبەشییەدا، ئاسیاسێڵ هەڵدەستێت بە دابینکردنی هەر یەکە لە ئامرازەکانی Gemini Enterprise و Google Workspace و Google Workspace for Education، لەگەڵ ئامرازەکانی دیکەی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد، لەوانەش Google NotebookLM، بۆ ئەوەی دامەزراوەکان بەشێوەیەکی کاراتر پەیوەندی و هاوکارییەکانیان ئەنجام بدەن و داهێنان بکەن.

بەڕێز عامر سوناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:

"ئەم هاوبەشییە لەگەڵ Google Cloud وامان لێدەکات کە چارەسەری بەرهەمهێنانی متمانەپێکراو و پارێزراو و ئامادە بۆ داهاتوو بۆ کەرتی بزنس و دامەزراوە پەروەردەییەکان لە عێراقدا دابین بکەین. ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی گرنگە لە گەشتەکەماندا بۆ خێراکردنی پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق لە ڕێگای هاوبەشیکردن لەگەڵ پێشەنگە جیهانییەکانی دابینکردنی تەکنەلۆژیا."

لەلای خۆیەوە غەسان کۆستا، بەڕێوەبەری گشتیی هەرێمی لە کۆمپانیای Google Cloud ڕایگەیاند:

"پێکهێنانی ئەم هاوبەشییە لەگەڵ ئاسیاسێڵ هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی دامەزراوەکان لە سەرتاسەری عێراقدا بە سوودوەرگرتن لە توانا ناوازەکانی Google Workspace و ئامرازە پێشکەوتووەکانی بەرهەمهێنانی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد. لە ڕێگای ئاوێتەکردنی تێگەیشتنی قووڵی ئاسیاسێڵ بۆ بازاڕی ناوخۆیی و پەخش و ئامادەیی بەرفراوانی لە سەرتاسەری وڵاتدا لە لایەکەوە، لەگەڵ چارەسەرە داهێنەرەکانی Googleـدا لە لایەکی ترەوە، ئێمە پابەندین بە پاڵپشتیکردنی گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و بەرەوپێشبردنی کۆمپانیا و دامەزراوە پەروەردەییەکان بۆ گەشەکردن لە سەردەمی دیجیتاڵدا."

ئەم هاوبەشییە لە چوارچێوەی کۆنفرانسی MWC 2025ـدا لە دەوحە ڕاگەیەندرا. هاوکات هەردوو کۆمپانیاکە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەیان لە کۆشکی Google Cloud ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی باڵای هەردوولا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.