ئاسیاسێڵ وەرچەرخانی ژیریی دەستکرد خێراتر دەکات لەگەڵ کۆمپانیای"LigaData" لە ڕێگای پلاتفۆرمی پەیوەندیی "AI-Flare"ـەوە
سلێمانی، عێراق - 7ـی ئەیلولی 2025، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان لە عێراق، پلاتفۆرمی پەیوەندیی "AI-Flare"ـی کۆمپانیای "LigaData" بۆ پەیوەندی بە سەرکەوتوویی جێگیر کرد، بە مەبەستی خێراکردنی وەرچەرخانی ژیریی دەستکرد و بەهێزکردنی توانای زانستی داتای کۆمپانیاکە. ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی گرنگە لە گەشەسەندنی بەردەوامی دیجیتاڵیی ئاسیاسێڵ کە پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی بەرنامە و خزمەتگوزارییە پاڵپشتیکراوەکان بە ژیریی دەستکرد خێراتر دەکات.
لەگەڵ گەشەسەندنی داواکارییەکان لەسەر تۆڕەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی چاوەڕوانیی بەشداربووان، کۆمپانیاکانی پەیوەندی بە ئاڕاستەی ژیریی دەستکرد دەچن بۆ هێنانە کایەی داهێنان و کارامەیی. بەم بۆنەیەوە بەڕێز حەسەن ئیل چامی، بەڕێوەبەرى بەشى تەکنەلۆژیای زانیاریی ئاسیاسێڵ، ڕایگەیاند: "لە ڕێگای پلاتفۆرمی AI-Flareـی کۆمپانیای LigaData ـوە، ئێمە پێگەی پێشەنگ لە کێبڕکێی بواری ژیریی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکان بەدەست دەهێنین، ئەمەش لە ڕێگای پێشکەشکردنی کارامەییەکانی ژیریی دەستکردەوە بە شێوەیەکی زیرەکانەتر و خێراتر بۆ بەشداربووان. ئەم هاوبەشییە تواناییەکانی ئێمە زیاتر دەکات بۆ قەبارەدان بە شیکارییە پێشکەوتووەکان و لە هەمان کاتیشدا باشترکردنی شێوازی بەکارهێنانی سەرچاوەکان و ئەدای کارکردن."
بەڕێز شێخار ڕاجڤانشی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای LigaData ڕایگەیاند: "پلاتفۆرمی "AI-Flare" بە تایبەت بۆ تۆڕەکانی پەیوەندیی وەک کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دروستکراوە، کە هەوڵدەدەن ژیریی دەستکرد لە هەموو بەشێکی کارەکانیاندا جێگیر بکەن. ئەم جێگرکردنەش دەریدەخات کە چۆن پلاتفۆرمی "AI-Flare" دەتوانێت ڕێڕەوی داتا و هێڵی "MLOps" یەکبخات و پاڵپشتیی توانای بڕیاردان لە کات و ساتی گونجاودا لە ئاستێکی فراواندا بکات."
لە ڕێگای وەرگرتنی ئەم پلاتفۆڕمەی کۆمپانیای LigaDataـوە، ئاسیاسێڵ کاتی خەمڵێنراو کەمدەکاتەوە بۆ بەهادان بە کەیسە نوێیەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، لە هەمانکاتیشدا پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ دابینکردنی پارێزگاریکردن و کۆنتڕۆڵکردن، هەروەها پلەی بەرهەمهێنان لە سیستەمەکانی فێربوونی زمانەکانی ئامێر "ML".