ئاسیاسێڵ، RED دەخاتە بەردەست - ئەزموونێکی بێخەوشی پەیوەندی بۆ خێزانە عێراقییەکان لەگەڵ باڵانسی چەند هێندە و سۆشیال میدیای بێسنوور

سلێمانی، عێراق – تەممووزی 2025

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگی بواری پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، خستنەبەردەستی نوێترین هێڵی بە ناوی RED ڕاگەیاند، کە دەبێتە وەرچەرخانێکی گەورە لە جیهانی هێڵەکانی پریپەیددا لە ڕووی کواڵێتییەوە. RED بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە پێداویستی کەسەکان و خێزانەکان دابین بکات بە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی ناوازە بۆ بەشداربووانی لە ڕێگای تیشک خستنە سەر سادەیی و گونجاندن و بەهای زیادکراوەوە. ئاسیاسێڵ، لە هەنگاوێکدا کە پابەندبوونەکانی ڕەنگ دەداتەوە تیایدا بە پێشکەشکردنی ئەو چارەسەرانەی کە هاوتەریبی چاوەڕوانیەکانی بەکارهێنەرانی عێراقن لە بواری دیجیتاڵیدا.

دەستپێکی ڕاگەیاندنی RED هەڵمەتێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی لە سەرتاسەری عێراقدا لە کاری هونەری ناوازە. لەم کەمپەینەدا پێنج ئەستێرەی بەناوبانگی عێراق لە بوارەکانی هونەر و وەرزش و ڕاگەیاندن کە پێکهاتبوون لە "ئەیاد ڕازی و هند نزار و شاعیر ڕائید ئەبو فەتیان و گۆرانیبێژ مەحمود تورکی و وەرزشکاری بەناوبانگ عەلی جاسم" بەشدارییان لە هەڵمەتەکەدا کرد بە پێشکەشکردنی پەیامێکی یەکگرتووی شادیهێنەر بە بۆنەی دەستەبەرکردنی ئازادی لە پەیوەندیکردن و بەرجەستەکردنی ماهییەتی RED بۆ دابینکردنی پەیوەندی بەردەوام بۆ هەمووان.

کورتەیەکی خێرا: چی RED جیادەکاتەوە؟

  • باڵانسی چەند هێندە کە دەگاتە پێنج جار و زیاتریش لەگەڵ هەر پڕکردنەوەیەکی شایستەی باڵانس یان لە کاتی کڕینی پاکێجێکی دیاریکراودا، بەشداربوو لە بەرامبەر هەر دینارێک بەهای زیاتر بەدەست دەهێنێت.
  • بەکارهێنانی بێبەرامبەری سۆشیال میدیای بێسنوور بۆ پاکێجە شایستەکان، کە ڕێگا بە بەشداربووان دەدات چات و پۆست و لایڤ بکەن بەبێ ئەوەی باڵانسی سەرەکیی خۆیان بەکاربهێنن.
  • بژاردەی گونجاو بۆ کەسەکان و خێزانەکان لەگەڵ ڕێڕەوی نوێکردنەوەی بێ کێشە کە ڕێگا بە بەشداربووانی ئێستا دەدات بە ئاسانی هێڵەکانیان بگۆڕن بۆ RED و سوود لە خزمەتگوزارییە نوێیەکان وەربگرن.

RED بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە ڕەنگدانەوەی شێوازی بەکارهێنانی ڕاستەقینەی بەشداربووان بێت، ئەویش بە لەخۆگرتنی کۆمەڵێک ئۆفەر و خزمەتگوزاریی زیرەک لە یەک پاکێجدا کە هاوتەریب بێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی بازاڕ و ڕەفتاری بەکارهێنەراندا، وەک هەوڵێکی نوێ بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی پەیوەندیکردنی بێخەوش و نایاب.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "خستنەبەردەستی RED دەستکەوتێکی مەزنە لە گەشتە بەردەوامەکەماندا بۆ دەوڵەمەندکردنی سێکتەری پەیوەندییەکانی عێراق. ئەم هێڵە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی قووڵمان لە خواستەکانی بەشداربووان دیزاین کردووە کە چەند هێندەکردنی باڵانس و بەردەستبوونی سۆشیاڵ میدیای بێبەرامبەر و ئازادیی لە پەیوەندیکردن و داهێنان دەخاتە بەردەستی هەمووان, بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن بە ئاسانی هێڵێکی نوێی RED بکڕن یان هێڵەکانیان بکەن بە RED لە ڕێگای ئەپی ئاسیاسێڵەوە یان پەیوەندی بکەن بە #230* بەبێ بوونی هیچ هەنگاوێکی ئاڵۆز.

ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە ستراتیژیی بەرفراوانتری ئاسیاسێڵ کە ئامانج لێی ئاڕاستەکردنی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵییە لە عێراق لە ڕێگای بەرفراوانکردنی بەردەوامی تۆڕەکەی و دیزایینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی ڕەچاوی خواستی بەشداربووان دەکەن. ئاسیاسێڵ بە هۆی ئامادەیی تەواوی بۆ خستنە بەردەستی تۆڕی 5G پاش وەرگرتنی ڕەزامەندییە فەرمییەکان، وەک هەمیشە پابەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی متمانەپێکراو و پێشکەوتوو لە سەرتاسەری عێراقدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.