ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمین جار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگیی VoWiFi دەخاتە بەردەست

بەغداد، عێراق - 8 ئەیلوولی 2025

بۆ یەکەمین جار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی لە ڕێگەی وای فای بە باشترین ئەدای پەیوەندی لە هەموو شوێنێک

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، بۆ یەکەمین جار بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی دەنگیی "VoWiFi"ـی لە عێراق ڕاگەیاند، کە ئەزموونێکی پەیوەندی کواڵێتی بەرز بۆ بەشداربووان دابین دەکات لەسەر بنەمای ڕوونی و متمانە و ئاسانی بەکارهێنان. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی نوێیە لە گەشتی ئاسیاسێڵ بۆ پێشەنگایەتیکردن لە داهێنان و باشترکردنی کواڵیتیی پەیوەندییەکان لە بازاڕی عێراقیدا.

خزمەتگوزاریی VoWiFi پێداویستییەکانی بەشداربووان لەو شوێنانە دابیندەکات کە پەخشی تۆڕی پەیوەندییەکان سنووردارە، لەوانەش باڵەخانە بەرزەکان و ژێرزەمینەکان و ناوچە دوورە دەستەکان، بەشداربووان تاکە شت کە پێویستە ئەنجامی بدەن بریتییە لە کۆنێکتکردن بە تۆڕێکی وای فایەوە بۆ ئەوەی چێژ لە پەیوەندییەکی بێخەوشی دەنگی وەربگرن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ بەرنامە یاخود تێچووی زیادە هەبێت. خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت و بۆ سەرجەم بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بێبەرامبەرە.

کورتەیەک: جیاوازی VoWiFi چییە؟

  • پەیوەندیی بێخەوشتر و کواڵیتی بەرزتر، تەنانەت لەو شوێنانەی پەخشی تۆڕی پەیوەندییەکان تیایاندا لاوازە.
  • چالاککردنی ئۆتۆماتیکی و بێبەرامبەر بۆ سەرجەم بەشداربووانی ئاسیاسێڵ، بەبێ ئەوەی پێویست بە هیچ بەرنامەیەک بکات.
  • گونجاندنی تەواو کە ڕێگا بە بەشداربووان دەدات لە ڕێگای وای فایەوە لە هەر شوێنێک بن پەیوەندییان هەبێت.

هاوتەریب لەگەڵ بەرفراوانبوون و گەشەکردنی خێرای بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، و زیادبوونی ژمارەی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان، ئاڵنگاریی نوێ هاتۆتە ئاراوە کە پەیوەندی هەیە بە قەرەباڵغیی تۆڕەکان و سەختیی گواستنەوەی سیگناڵ لەناو باڵەخانەکاندا. بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی VoWiFi وەڵامێکی کردارییە بۆ ئەم ئاڵنگارییانە، کە دڵنیایی دەدات بە بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بۆ ئەنجامدانی ئەزموونێکی پەیوەندیی متمانەپێکراو و بێخەوش لە هەر شوێنێک بن، تەنانەت لە قەرەباڵغترین ئەو ناوچانەی کە زۆرترین باڵەخانەیان تێدایە. ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ وەبەرهێنان لە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی و دابینکردنی چارەسەری پەیوەندییەکان کە هاوشانە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و خواستەکانی بەکارهێنەران لە عێراق بۆ پەیوەندییەکی بێ گرفت و متمانەپێکراو.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:

"کاراکردنی خزمەتگوزاریی VoWiFi هەنگاوێكی گرنگە لە گەشتەکەماندا بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە عێراق. ئەم خزمەتگوزارییەمان دیزایینکردووە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشداربووانمان لە ناوچە جیاجیاکان و پێشکەشکردنی پەیوەندیی بێخەوشتر و بێ هیچ ئاڵۆزییەک. ئەم دەستکەوتە دیدگای ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە بۆ دابینکردنی چارەسەری پەیوەندیی داهێنەرانە و جیهانی بۆ عێراق".

بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن ڕاستەوخۆ سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی VoWiFi لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە تۆڕی وای فایەوە، ئەمەش وا دەکات لە هەر شوێنێک بن پەیوەندییەکانیان بێخەوشتر و بێ گرفت بێت.

ئەم کاراکردنە لە چوارچێوەی ستراتیژیی بەرفراوانتری ئاسیاسێڵدایە بۆ هاندانی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق و پتەوکردنی پێگەی خۆی وەک داهێنەرترین و متمانەپێکراوترین دابینکەری پەیوەندییەکان. بە هۆی ئامادەیی تەواوی بۆ بەردەستخستنی تۆڕی 5G پاش وەرگرتنی ڕەزامەندییە فەرمییەکان، ئاسیاسێڵ هەمیشە پابەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی مۆدێرن و پێشکەوتوو لەسەر بنەمای بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان و هێشتنەوەی عێراقییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدا.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.