ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی 1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن لە ڕێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان

بەغدا، عێراق - 11ـی ئایاری 2026

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوبەشییەکی ستراتیژیی ڕاگەیاند لەگەڵ پلاتفۆڕمی 1001 کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو و نایاب بگات لە ڕێی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە.

ئەم ڕاگەیاندنە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانکردنی ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی وباشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە ڕێی هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاکانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە ئابووریی داهێنەرانە لە عێراق دەدات لە ڕێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لە کەناڵە یاسایی و پارێزراوەکانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لە مەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆک و پەخشە نایاساییەکان "Piracy".

ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانیی و دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێکراو بە کواڵیتی بەرز. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە ئاسانی دەستیان دەگات بە پاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی 1001 کە ڕووماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەکات بە مۆرکێکی لۆکاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە +OSN و لیستێکی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی میدیایی ڕۆیا و ڕۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆرمی "1001" کە پەخشی گشتگیر پێشکەش دەکات و بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێش دەبات.

هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەکانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە ڕێی پاکێجی "Ultimate"ـی 1001 "کولەها"ـەوە، کە ڕووماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانی +Paramount و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی تری تێدایە. ئەم تێکەڵبوونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەش دەکات.

زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لە بوارەکانی بەستنەوەی خەڵک و کلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عێراق.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینکردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان کە دەستیان بە ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت."

محسن خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لە کۆمپانیای 1001 ڕایگەیاند: "شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەدات و پاڵپشتی داهاتوویەک دەکات کە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن."

بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی 1001 لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عێراق دەکات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی تری ئاسیاسێڵە لە گەشتەکەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی زیرەکتر و بەهێزتر لە ڕووی دیجیتاڵییەوە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.