کانونی دووەمی 2010 لە هەوڵە بێ وچانەکانی کە ئاسیاسێڵ - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە- داویەتی بۆ خستنە بەردەستی باشترین خزمەتگوزاریی لە بواری گەیاندندا بۆ هەموو رۆڵەکانی ووڵات لە هەموو پارێزگاکاندا، و بۆ بەدیهێنانی گەلێک دەستکەوتی گرنگ لە هەموو بوارەکاندا لەساڵی 2009 دا، کە کۆمپانیا سەرکەوتنی بەدیهێنا بە باوەڕ وکۆڵنەدانی لە خستنەبەردەستی خزمەتگوزاریی نوێ و هەمە جۆر، هەروەها دەستپێشخەر بووە لە پێشکەشکردنی گەلێک ئۆفەری ناوازە لە بازاڕی گەیاندنی عێراقدا.
گەورەترین دەستکەوت کە لە ساڵی رابردوودا بەدی هاتوە گەیشتنی ژمارەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵە بەحەوت ملیۆن و سێسەد هەزار بەشداربوو، ئەمەش باوەڕی بەکاربەری عێراقی دەسەلمێنێ بە دابینکردنی پێویستیەکانی لە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بە کوالیتیەکی بەرز. هەروەها لە ساڵی 2009 دا خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی پێشکەشکرا، بۆ ئەوەی ببێتە یەکەمین کۆمپانیای عێراقی کە خزمەتگوزاریی گەڕانی نێودەوڵەتی تەواو لە زەوی و دەریا و ئاسماندا بگرێتەوە.
لە ئۆفەرە بەرچاوەکانی تری ئاسیاسێڵ لە ساڵی رابردودا "هێڵی گەنجان" ی نوێ بوو بەوەی کە یەکەمین هێڵی پریپەیدە ئاراستەی توێژی گەنجان و خوێندکاران بکرێت لە عێراقدا.
بەڵام دەربارەی رووبەری فراوانبوون کە کۆمپانیا پێشکەشی کردووە، ئاسیاسێڵ سەرکەوت لەوەی بگاتە هەر هەژدە پارێزگاکەی عێراق، بەوەش دەبێتە یەکەمین کۆمپانیای گەیاندن کە هەموو خاکی عێراق دەگرێتەوە.
دەربارەی ئەو دەستکەوتە مەزنانەی کە کۆمپانیا بەدیهێناون، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا دکتۆر دیار ووتی: ئێمە ئەوپەڕی توانامان خستەگەڕ لە پێناوی ئەوەی هەموو پێویستیەکانی بازاڕی گەیاندنی ووڵات دابین بکەین، لە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو، هەروەها بەرز بوونەوەی ژمارە بەشداربووان بە شێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی رابردوودا، گەورەترین بەڵگەیە لەسەر ئاستی خزمەتگوزاریی بەهادارەکان، کە کۆمپانیا پابەند بووە بە دابینکردنیەوە و بەڵگەیەکی تەواوە لەسەر ئەوەی ئاسیاسێڵهەڵبژاردەی نمونەییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن لە ووڵاتدا.
دەربارەی ئەوپلانانەش کەبەنیازین جێبەجێی بکەین بۆ ساڵی 2010، دکتۆر دیار ووتی: ئەو دەستکەوتانەی کە لەساڵی رابردودا بەدی هاتوون بەرپرسێتییەکی نوێیە لە ئەستۆی ئێمەدا بەرامبەر بەشداربووانمان، و دەبێتە هاندەرمان بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی تر، و لەمەودوا هەڵدەستین بە چاکسازییە تەکنیکی و هونەرییەکان، ورێوشوێنە تایبەتەکان بۆ خۆپاراستن لە هەر زەرەر و زیانێک کە بەخزمەتگوزارییەکانمان بگات لە ئەنجامی بارودۆخی شێواوی ئاسایش کە عێراق پێوەی دەناڵاند و بەردەوام پێوەی دەناڵێنێ، ئاسیاسێڵ هەر سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئابورری ووڵات، لەگەڵ ئەو هەموو زیانە ماددی و مەعنەویانەی کە روبەرووی کۆمپانیا بووەتەوە لە ساڵی رابردودا لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەپەڵانە لەو ناوچانە کۆمپانیا بەفراوانی کاری تێَدا دەکات، تا ئێستاش کۆمپانیا لە ئەوپەڕی بەخششی خۆیدایە، بە پاڵپشتی خوا و هەوڵی کارمەندانی کۆمپانیا پێشکەوتنێکی گەورەی بە خۆوە بینیوە لە بواری خزمەتگوزارییەکانی مۆبایلدا، هەروەها کۆمپانیا بە پلانی نوێی فراوانەوە رێوشوێنی تایبەت ئەگرێتەبەر کە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نوێیە بە هەموو گوند و قەزاو ناحیە و شوێنە دوورەدەستەکان.
هەروەها رایگەیاند: بە سیفەتێک کە ئێمە کۆمپانیایەکی پێشەنگی مۆبایلین لە بازاڕی عێراقیدا، بەرپرسێتی بەجێهێنانی پێویستیەکانی ئەم بازاراڕەی بەردەوام گەشە دەکات دەکەوێتە ئەستۆمان و بەردەوام دەبین لە پێشخستنی کەرتی گەیاندن، لەبەر ئەو گرنگییەی لە پشتگیری کارەکانی هەموو کەرتەئابورییەکانی تر هەیەتی، ئەویش لە پابەندبوونمانەوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئابوری وڵات و بونیادنانی عێراقێکی نوێ.
(کۆتایی)
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ یەکێکە لە یەکەمین کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردنی موبایڵ لە عیراقدا لە ساڵی 1999 لە شاری سلێمانی لە باکوری عیراق ، لە لایەن بزنزمانی ناسرا و( فاروق مستەفا رەسوڵ)ە وە دامەزرێندرا ، ئەمڕۆش تاکە تۆڕی پەیوەندییە کە سەرانسەری عیراق دەگرێتەوە بە هەموو پارێزگاکانیەوە لە باکورەوە بۆ باشور بۆ بە یەک گەیاندنی ڕۆڵەکانی یەک نیشتمان هەروەها گەورەترین کۆمپانیای عێراقیی تایبەتە کە خزمەتی زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربوو دەکات.
بەیاننامەی رۆژنامەوانی لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە .بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکە:
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان – ئاسیاسێڵ
مۆبایل : 9647701105758+
ئیمەیل : swar.ahmad@asiacell.com