ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری ئینسایکلۆپیدیای ویکیپیدیا بە خۆڕایی بۆ 12 ملیۆن عێراقی دابیندەکات
لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل له وڵاتی ئیسپانیا هەر یەک لە ئاسیاسێڵ و دامەزراوەی ویکیمیدیای جیهانی پرۆژەیەکی هاوبەشیان راگەیاند کە بەهۆیەوە ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییە مەعریفییەکانی ئینسایکلۆپیدیای جیهانی ویکیپیدیا بۆ 12 ملیون هاوڵاتی کوردستان و عێراق دابیندەکات بەبێ ئەوەی ئەو بەشداربوانە پێویستیيان بە چالاککردنی ئینتەرنێت بێت لەمۆبایلەکانیانەوە، ئەمەش بە ئامانجی دەستڕاگەیشتنی بەشداربوان بە وەرگرتنی زانست و زانیاری و بەشداریکردن لە نووسین و گەشەپێدانی ئەم ئینسایکلۆپیدیا گرنگە.
ویکیپیدیا ئینسایکلۆپیدیایەکی زۆر فراوانە، فەرهەنگێکی گەورەوگرانی پڕ لە زانست و زانیارییە جیاوازەکانە لە هەموو بوارەکاندا کە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت فەراهەمکراوە و خۆبەخشان لە سەرتاسەری جیهانەوە دەینووسن وزانیاری بۆ زیاد دەکەن و بەهێزی دەکەن.
ئەم ئینسایکلۆپیدیایە بە زیاتر لە 300 زمان بەردەستە کە دەتوانرێت لە رێگەیەوە خوێنەران دەتوانن بابەتە مێژوویی و زانستی و ئەدەبی و تەکنەلۆژیيهكان وهەموو لقەکانی مەعریفە بە زمانی دایك بخوێننەوە.
نووسەر و پەرەپێدەرانی ویکیپیدیا هەمیشە پشت دەبەستن بە سەرچاوە و بەڵگەی راست و دروست بۆ نووسینەکان کە هەمیشە خوێنەر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو سەرچاوانە تا دڵنیا بن لە راستی ودروستی سەرچاوەی زانیارییەکان.
لە بارەی ئەم پرۆژە گرنگەوە، زرنگ فاروق جێگری بەڕیوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند کە ئاسیاسێڵ باوەڕی بە بڵاوکردنەوەی زانین و مەعریفە هەیە وەك رێگایەک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان. ئێمە سوور بووین لە سەر سەرخستنی ئەم پرۆژەیە لە وڵاتەکەماندا. سەرباری ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتوانەی کە لە کوردستان و عێراقدا بۆ بەشداربووانمان دابینکردووە، ئەوا شانازی دەکەین بە کاری هاوبەشمانەوە لەگەڵ دامەزراوەی ویکیمیدیا، هەروەك چۆن دڵخۆشین بەوەی کە 12 ملیۆن بەشداربووی ئاسیاسێڵ سوود لەم کانگا گەورەیەی مەعریفە وەربگرن بەبێ چالاککردن وهەبوونی ئینتەرنێت. بەو هیوایەی وڵاتەکەمان پێشبکەوێت وهاوڵاتییان سوود لە زانست وزانیارییەکان وەربگرن.