خستنەڕوی پشکەکانی ژمارەی پێوانەیی شکاندووە

لە میانەی گەورەترین کۆنفرانسی دارایی لەسەر ئاستی رۆژهەلآتی ناوەڕاست

ئاسیاسێڵ گەورەترین خەلآت لە بواری "دارایی کۆمپانیاکان" بەدەست دەهێنێت

سلێمانی، عێراق - کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندیەکان (کە هێماکەی "TASC"ە لە بۆرسەی عێراق "سوق العراق للأوراق المالیە")، وپێشەنگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کواڵیتی مۆبایل لە عێراق و 10.6 ملیۆن بەشداربوی هەیە، خەلآتی جیهانی کۆمەڵەی (ACTME)ى بۆ ساڵی 2013ى بەدەست هێنا لە بواری "دارایی کۆمپانیاکان" لە میانەی کۆنفرانسی سالآنەی (ACTME) کە لە 26 و 27ى تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە شاری دوبەی سازکرا.

کۆمەڵەی (ACTME)، کە دەستەى پێشەنگ وسەرەکی پسپۆرانی بواری داراییە، لە میانەی مەراسیمی چوارەمین کۆنفرانسی سالآنەی خۆیدا، ناوی ئەو کۆمپانیایانەی ئاشکراکرد کە خەلآتەکانی ساڵی 2013 یان بردەوە.

ئەم کۆنفراسە گرنگە کە تایبەتە بە بەرٍێوەبردنی دارایی کۆمپانیاکان لە ناوچەکە 400 شاندی پێکەوە کۆکردەوە، لەناویاندا شارەزایانی بە ئەزموون وئەوانەش کە ئێستا لە ناو پرۆسەی گەشەسەندن لەو بوارەدا بەمەبەستی بەشداری پێکردنی زانیاریەکانیان وپیرۆزباییکردن لە رێکخراوە براوەکان.

لە کاتی بەڕێوەچونی مەراسیمی خەلآت بەخشینەکەدا ، دکتۆر دیار ئەحمەد، راوێژکاری بالآی سەرۆکی ئەنجومەنى بەڕێوەبردن وبەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشوى ئاسیاسێڵ، خەلآتى "دارایی کۆمپانیاکان"ى پێشکەشکرا لە ئەنجامى داخڵ بوونی کۆمپانیای ئاسیاسێل لە بۆرسەی عێراقى (سوق العراق للأوراق المالیە)دا لە سەرەتای ساڵی 2013ەوە و سەرکەوتنی لە خستنەڕووی پشکەکان (IPO) ى کە گەورەترین پرۆسەی خستنەڕووبوە لە مێژوى عێراقدا، کە ئەمەش بوەی هۆی دووهێندکردنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو (بۆرسەی عێراقی) لە وولآتدا. 

فاروقی مەلا مستەفا ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بارەی ئەم خەلآتکردنەی ئاسیاسێڵەوە ووتی، "بەدەستهێنانی ئەم خەلآتە تەقدیرکردنێکی گرنگى خستنەڕووی پشکەکانی ئاسیاسێڵە کە زیاد لە لایەنێکی هەیە. هەر تەنها سەرمایەی بازاڕی بۆرسەی عێراقى دووهێند نەکردوە، تەنها جموجوڵی بازرگانی بەهێزنەکردوە، بەڵکو سەرنجی سەرمایەگوزارانی جیهانی بەلای عێراق وکەرتی پەیوەندیەکانى راکێشاوە، کە کەرتێکە چاوەڕێى ئایندەیەکی باشی لێدەکرێت. سوپاسی تیمی (ACTME) و دادوەران دەکەین بۆ ئەم دانپیانانە، وبەهیواین بەردەوام بین لە کارەکانمان بۆ دابینکردنی بەرهەم وخزمەتگوزاری بە بەکارهێنانی تازەترین تەکنۆلۆژیا وتۆڕی کواڵیتی مۆبایل بۆ بەشداربوەکانمان."

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.