دەرگاى تۆمارکردن لەبەردەم وەبەرهێنەراندا لە 3ى کانونى دووەمى 2013 دا دەکرێتەوە
سلێمانی ـ عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن هاوبەشى – تایبەت (پێشەنگ لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل بەکوالیتییەکی بەرز لەعێراقدا) ئەمڕۆ سێشەممە زانیارى زیاترى بلآوکردەوە لەسەر چۆنێتى خستنەڕووى پشکەکانى (گرح أسهم) لەبۆرسەى عێراقدا (سوق العراق للأوراق المالیە).
ئەم خستنەڕووى پشکانە (الگرح) کە پێشبینیدەکرێت یەکەم خستنەڕووى لەم جۆرەبێت لەسەر ئاستى عێراقء گەورەترین پرۆسەى خستنەڕووى پشک بێت لەسەر ئاستى ڕۆژهەلآتى ناوەڕاست بەدرێژایی ساڵى ڕابوردوو، بریتییە لە 67.503.000.000 پشک کە دەکاتە 25%ى سەرمایەی کۆمپانیاکە. پشکەکان بەنرخێک کە لە 22 دینارى عێراقی بۆ پشکێک کەمتر نەبێت دەخرێنە بازاڕەوە.
ژمارەیەک لەخاوەن پشکە دامەزرێنەرەکان پشک دەخەنەڕوو کە 25%ى سەرمایەى کۆمپانیاکەیە، بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەى تاک یان دامەزراوەکان کە خاوەنى حسابى ئاڵوگۆڕن لە بۆرسەى عێراقدا.
دەرگاى تۆمارکردن لەخستنە بازاڕى پشکەکاندا لەڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 3ى کانونى دووەمى 2013 دەکرێتەوەو لەڕۆژى شەممە ڕێکەوتى 2ى شوباتى 2013 دادەخرێت. پێشبینی دەکرێت ریزبەندکردنى پشکەکان کە 25%ى سەرمایەی کۆمپانیاکەیە لە ئێستادا، پەسەندبکرێت لەلیستی فەرمی بۆرسەدا لەئەنجومەنى بۆرسەى عێراقدا (هیئە الأوراق المالیە العراقیە). هەروەها پێشبینى دەکرێت ئاڵوگۆڕى کڕین و فرۆشتنى پشکەکان لە ڕۆژى یەکشەممە 3ى شوباتی 2013 دەستپێبکات.
فاروق مەلا مستەفا، بەڕێوەبەری رێپێدراوی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دەربارەى خستنەڕووى پشکەکان وتى:
"ئەمە هەنگاوێکی ترە بەرەو خستنەڕووی پشکەکان کە بەپێشکەوتنێکی گرنگ ئەژماردەکرێت لە مێژووی کۆمپانیاکەماندا. ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا لەبنیاتنانی بزنسێکی جێگیرو گەشەکردوو لە سەرانسەری عێراقدا، خۆشحاڵین بەوەی کە هەل برەخسێنین بۆ هەموو عێراقییەکان بۆ بەشداریکردن لەدروستکردنی ئایندەماندا لە رێگەی خاوەندارێتی پشک لە ئاسیاسێڵدا. ئێمە باوەڕمان بە داهاتووى خۆمان هەیە لەگەڵ بەردەوامیی گەشەکردنی بوارى پیشەسازی گەیاندنی مۆبایل لەولآتدا، بەهیوای پەسەندکردنی کۆمەڵێک وەبەرهێنەری نوێین لە ساڵى 2013 دا."
چۆنیەتی بەشداریکردن
دەرگای بەشداریکردن لە خستنەڕووی پشکەکاندا دەکرێتەوە بۆ هەموو وەبەرهێنەرێک لە تاکەکان ودامەزراوەکان بە مەرجێک حسابی ئاڵوگۆڕیان هەبێت لە بۆرسەى عێراقدا.
پێویستە لەسەر ئەو وەبەرهێنەرانەی ئارەزووی بەشداریکردن دەکەن لەخستنەڕووی پشکەکانی ئاسیاسێڵ پەیوەندی بکەن بە یەکێک لەو نێوەندانەی تۆمارکراون لەبۆرسەى عێراقدا یان سەردانى ناوەندەکانی ئاسیاسێڵ بکەنء نامیلکەی خستنەڕووى پشکەکان وەربگرنء بیخوێننەوە. هەروەها وەبەرهێنەران دەتوانن بەشداری بکەن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ کڕینی پشک بە نرخی (22) دیناری عێراقی وەک کەمترین نرخ، لەماوەی 3 کانونی دووەمى 2013 تا 2 شوباتی 2013 لەلای یەکێک لە نێوەندەکان (الوسگاء المعتمدین).
وەبەرهێنەران دەتوانن پەیڕەوی ئەم هەنگاوە ئاسانانەى لاى خوارەوە بکەن:
1-کردنەوەی حسابێکی ئاڵوگۆڕ لەلای یەکێک لە نێوەندەکان. بۆ ئەوەی لیستێکی تەواوی ئەو نێوەندانە ببینیت تکایە سەردانی سایتی بۆرسەى عێراق بکە www.isx-iq.net.
2-نێوەندەکان فۆرمێکی بەشداربوون پێشکەشی وەبەرهێنەران دەکەن کە دەبێت بە تەواوی پڕبکرێتەوەو پاشان بگەڕێنرێتەوە بۆ نێوەندەکان.
3-لەگەڵ پێشکەشکردنی فۆرمی بەشداریکردن دەبێت نرخی پشکەکان بەتەواوی بدرێت ، لەبەرامبەر پسوڵەیەکى رەسمی وەرگرتن.
راوێَژکاران
کۆمپانیای رەبیع بۆ نێوەندکارى لەکڕین و فرۆشتنى پشک دا (کۆمپانیایەکى پێشەنگى سەربەخۆیە لە نێوەندکارى دارایی (الوساگە المالیە) دا لەعێراقدا) بەسیفەتی دابەشکەرو تاکە بریکاری فرۆشتن کاردەکات،ءە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای مەلاکی عێراق (کۆمپانیایەکی راوێژکاریی دارایی یە لە عێراقدا) بە سیفەتی تاکە راوێژکاری کۆمپانیا کاردەکات لەو کارانەی پەیوەندیی هەیە بە خستنەڕووى پشکەکانەوە لە بۆرسەدا.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
دەزگاکانی راگەیاندن:
کۆمپانیای FTI Consulting، رۆژهەلآتی ناوەڕاست :
جۆن هوبدای +971 50 464 8706
هیو پارکەر +971 50 284 7620
مەی ئەحمەد +971 56 775 7639
FTI Consulting لەندەن +44 20 7831 3113
نیل دۆیەڵ +44 777 1978 220
جێسیکا لیبمان +44 77 95 504 678
تێبینی و سەرنجەکان بۆ میدیاکاران
ئاسیاسێڵ لەکۆمیسیۆنی بالآی راگەیاندن وگەیاندنی عێراقییەوە لە ساڵی 2007 مۆڵَەتی کارکردنی بەدەستهێنا کە ماوەکەی پانزە ساڵە (مۆڵەت)، بەو پێیەش ئاسیاسێڵ رێپێدراوە بۆ بنیاتنانی تۆڕەکانی گەیاندنی مۆبایلء کارپێکردنی لە سەرانسەری عێراقدا. لەساڵی 2009 ئاسیاسێڵ بووە یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل کە تۆڕەکانى سەرانسەرى عێراقی داپۆشى، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی بە هەر هەژدە پارێزگاکەی عێراق پێشکەش دەکات. هەروەها ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشدەکات بە بەغدادی پایتەخت، ئەمە بێجگە لە شارە گەورەکانی تری عێراق، ئەوەش لە رێگەی تۆڕێکی گەیاندنەوە کە 97%ی دانیشتوانی عێراق دەگرێتەوە. لەساڵی 2011 وەزارەتی گەیاندن نازناوی "باشترین کۆمپانیای مۆبایلی" لە عێراقدا بەخشى بە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ.
1-ئاسیاسێڵ بە شێوەیەکی سەرەکی خزمەتگوزارییەکانی پریپەیدی دابینکردوە کە زۆربەی بەشداربووان دەگرێتەوە.
2-ئاسیاسێڵ پێگەیەکی گەورەی لە بازاری گەیاندنی مۆبایلی عێراقدا هەیە بە رێژەیەک کە لە کۆتایی ئەیلولی 2012 گەیشتە 43% ی بازاری مۆبایل و هەروەها پاکێجەکانی خزمەتگوزاریی پریپەیدی مۆبایل پێشکەشدەکات بۆ بەشداربووان لە تاکەکان و کۆمپانیاکان لە یەک ئاستدا کە ژمارەیان 9.9 ملیۆن بەشداربووە.
3-ئاسیاسێڵ توانایەکی دارایی بەهێز وجێگیری بەدی هێنا بە تێکڕای گەشەکردنێکی سالآنە کە گەیشتە 22% لە 2009 تا 2011.
-بە گوێرەی سیستەمی حسابکردنی یەکخراو بەپێی پێوەرە عێراقییەکان، کۆمپانیا 1,564 ملیار دیناری عێراقی دەستکەوتی هەبوو لە میانەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2012، لە کاتێکدا دەستکەوتی دارایی سالآنەی 2011 (12 مانگ) 1,836 ملیار دیناری عێراقی بووە.
-تێکڕای قازانجەکانی بەر لەحسابکردنی سوودی قەرزەکانء باجء فەوتاندنء سووانی ئامێر وکەرەسەکان لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2012 نزیکی 824 ملیار دیناری عێراقییە، لە کاتێکدا تێکڕای قازانجەکان پێش حسابکردنی سودی قەرزەکان و باج و فەوتاندن وسووانی ئامێر و کەرەسەکان لە ساڵی 2011 (12 مانگ) نزیکی 926 ملیار دیناری عێراقی بوو.
-زێدەبایی دوای باج لە نۆمانگی یەکەمی 2012 نزیکی 474 ملیار دیناری عێراقی بوو، لەکاتێکدا زێدەبایی دوای باج لە ساڵی 2011 (12 مانگ) نزیکەی 504 ملیار دیناری عێراقی بوو.
- تێکرای ناوەندی داهاتی بەکاربەر ARPU مانگانە 18,000 دیناری عێراقییە، ئەوەش لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵى 2012.
4-کۆمپانیای گەیاندنی قەتەری (کیوتێل) ش.م.ق. خاوەنی 53.9% کۆمپانیای ئاسیاسێڵە، و کیوتێل لە 17 ولآتدا هەیە و 89.2 ملیۆن بەشداربووی هەیە، لە نێوانیاندا 9.9 ملیۆن بەشداربوو لە عێراقدا. ئەمەو ئاسیاسێڵ بەرێژەی 19% لە دەستکەوتەکانی کیوتێل بەشداری کردوە و 26% لە پوختەی قازانجەکانی ساڵی 2011.
5-لەگەڵ هێڵە ئاسیاییەکانی پریپەید کە خزمەتی زیاتر لە 53%ی بەشداربووان دەکات، بەشداریکردن لە هێڵەکانی پریپەید کە کۆمپانیا پێشکەشی دەکات ژمارەیەک پاکێجی تێدایە بۆ بەدیهێنانی پێداویستیەکانی چین وتوێژە جیاوازەکانی بازاڕ، ئەمەش گەنجان و ئافرەتان دەگرێتەوە هاوشان لەگەڵ خزمەتگوزاریی داهێنراو بۆ خزمەتگەیاندن بە ملیۆنان میوان لەو میوانانەی سالآنە سەردانی عێراق دەکەن. ئاسیاسێڵ لە هەمان کاتدا هێڵی پۆستپەیدیش بە کۆمپانیاو تاکەکان پێشکەشدەکات.
84- وەکیلی سەرەکی لە رێگەی زیاتر لە 12,000 خاڵی فرۆشتنەوە کارەکان بەڕێوە دەبەن.
7-بێجگە لە وەکیلە سەرەکییەکان کۆمپانیا 20 ناوەندی فرۆشتنی هەیە کە لەرێگەی خۆیەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەڕێوەدەبرێن و هەمان لۆگۆی خۆی هەڵدەگرن، بێجگە لە تۆڕێکی گەشەکردوو لە ناوەندەکانی فرۆشتن کە خاوەنی ئیمتیازاتن.