بۆ جارى دووەم لە ماوەى یەک ساڵدا

ئاسیاسێڵ خەلآتێکى جیهانى  لە بوارى ئابوری دا بەدەستهێنا

عێراق، سلێمانى، 24ى نیسانى 2013: بۆ جارى دووەم لەماوەى ئەمساڵدا کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن "هاوبەشى – تایبەت" کە کۆمپانیایەکی سەرەکیی خزمەتگوزاریی مۆبایلە، لە میانەی کۆنگرەى (TMT Finance 2013) خەلآتێکى جیهانى بوارى ئابورى بەدەستهێنا، ئەمەش دواى ئەوەى لە سەرەتای ئەمساڵدا خەلآتێکى جیهانى لە بوارى خزمەتگوزارییەکاندا بەدەستهێناکە لەئیسپانیا بەڕێوە چوو.

ئەم خەلآتکردنەى ئاسیاسێڵ لەلایەن کۆنگرەى (TMT Finance 2013) کە لە ڕۆژانى 23 و 24ی ئەم مانگە لە شارى دوبەى بەڕێوەچوو، لەبوارى باشترین پرۆسەى خستنەڕووی پشک بوو بۆ فرۆشتن (الاکتتاب) لە ڕۆژهەلآتى ناوەڕاستدا لە ساڵى 2008 ەوەو کە گەورەترینە لە مێژووى عێراقدا.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەڕۆژى 3ى کانونى دووەمى 2013 دا دەستى کرد بە فرۆشتنی 25% ى پشکەکانى و تا ڕۆژى تا 2ى شوباتی 2013 بەردەوامبوو، کە تیایدا بە بەهای 67.503 ملیار پشک فرۆشرا بە نرخی (22) دیناری عێراقی بۆ هەر پشکێک وەک کەمترین نرخ، کە ئەمەش بە گەورەترین پرۆسەى خستنەى ڕووى پشک بۆ فرۆشتن (الاکتتاب) دادەنرێت لەماوەى چەند ساڵى ڕابوردوودا لە ڕۆژهەلآتى ناوەڕاستدا.

لە لێدوانێکیدا لەسەر بەدەستهێنانى ئەم خەلآتە، فاروقى مەلا مستەفا سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند "پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەر و هاوبەشەکانمان دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانى ئەم خەلآتەوە، کە گەورەیی قەبارەى ئاسیاسێڵ دەسەلمێنێت لەنێو بۆرسەى عێراقدا، کە بەهۆى فرۆشتنى 25%ى پشکەکانى ئاسیاسێڵەوە سەرمایەکەى بووە دوو ئەوەندە، ئەم پرۆسەیەش کاریگەرى ئیجابی دەبێت لەسەر بوژانەوەى ئابوریی عێراق کە ئەمەش کاریگەرى خۆى لەسەر کۆمەڵگا دەبێت."

فاروقى مەلا مستەفا وتیشى "بڕوامان بە بەهێزیی و کاریگەریی تەکنەلۆجیاى مۆبایل هەیە لەسەر ئابوریی عێراق، خۆشحاڵبووین بەوەى کە پرۆسەى فرۆشتنى پشکەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو."

بۆ یەکەم جار لەعێراقداء لەسەرکەوتنێکى کەم وێنەدا کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، بەهۆى پێشکەشکردنى هێڵى ئەڵماسى تایبەت بەخانمان توانى یەکێک لەخەلآتەکانى گڵوبەڵ مۆبایل ئەوارد 2013(Global Mobile Awards 2013) تایبەتە بە"باشترین بەرهەمء خزمەتگوزاریى مۆبایل بۆ ئافرەتان لەولآتانى تازە گەشە سەندوودا." بەدەستبهێنێت کە لەلایەن کۆمەڵەى (GSMA)ى نێودەوڵەتییەوە دەبەخشرێت.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.