کانونی یەکەمی 2010 – کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن - گەورەترین کۆمپانیای عێراقی ویەکەمین کۆمپانیا کە خزمەتگوزارییەکانی هەموو عێراق دەگرێتەوە – رایگەیاند کە لەمیانەی چالاکیەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی شیعری میربەد سپۆنسەری لەچاپدانی 10 کتێبی جۆراوجۆرى کردووە لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نوسەرانی عێراق لقی بەسرە.

ئەم سپۆنسەریکردنە لەبایەخدانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە رێچکەی گرتووە لەوەی کە هەمیشە دەسپێشخەر بێت لە هاندان وپشتگیریکردنی بزوتنەوە هونەری و ئەدەبیەکاندا، پێشکەشکردنی هەموو پێداویستیەک بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگاو هاوڵاتیان بە هەموو چین وتوێژەکانیەوە.

لەو کتێبانەی کە ئاسیاسێڵ سپۆنسەری کردوون: کتێبی (زکریات تنفچ النعاس)ی نوسەری بەسرەیی حامید عەبدولسەمەد بەسری، کتێبی (الحلم فی المسح)ی نوسەر عەزیز ساعیدی، کتێبی (امیر من اور)ی نوسەر حسەین عەبدوللەتیف، کتێبی (اربع مسرحیات)ی نوسەر بونیان ساڵەح، کتێبی (قراءات اولى)ی نوسەر جاسم عایف، کتێبی (قصائد آدم العراقی)ی نوسەر عەبدولباقی فەرەج، کتێبی (عزلە بلون البحر)ی نوسەر حوسام لەتیف بەحاح، کتێبی (فراق لا یبلغه الحنین)ی نوسەر تاهیر زاهیر حەبیب، کتێبی (الاغتیال)ی نوسەر عەبدولستار عانی، کتێبی(الصعود الى الاسفل)ی نوسەر نەبیل جەمیل.

دەربارەی ئەم سپۆنسەرە عەبدوڵا حەسەن ـ بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندیە گشتییەکان وتى "شانازی دەکەین بە بەشداریکردنمان لەحەوتەمین فێستیڤاڵی شیعریی میربەدو، سپۆنسەرکردنی لە چاپدانی 10 کتێبی جۆراوجۆری نوسەرو شاعیری عێراقی، لە دەسپێشخەریەکدا بۆ پشتگیریکردنی نوسەرانمان کە پێویستیان بە هەموو پشتگیریەکی ئێمە هەیە بۆ بنیاتنانەوەو زیندوکردنەوەی کەلتورمان بە شێوەیەک لەگەڵ رۆحی سەردەمدا بگونجێت، و باوەڕمان بە رۆڵی گرنگیان هەیە لە پێشکەشکردنی وێنەیەکی پرشنگداری وڵاتەکەمان کە لە هەوڵی بنیاتنانەوەیداین بە بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو کۆسپ وتەگەرانەی دێنە رێمان."هەروەها عەبدوڵا حەسەن رایگەیاند "ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە کە بەشداری بکەین بە دەسپێشخەریەکانمان بە شێوەیەکی پۆزەتیڤ و کاریگەر لە پێشکەشکردنی بەهای زیاتر بۆ میللەتەکەمان لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت پشتگیریکردنی بزوتنەوەی ئەدەبی و هونەری لە وڵاتدا.

چالاکیەکانی فێستیڤاڵی شیعریی میربەد لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری نەوتی لە بیست وسێی مانگی ئازاری رابردوی 2010 لە شاری بەسرەوە دەستی پێکرد، بۆ ماوەی سێ رۆژو 187 شاعیری عێراقی نیشتەجێی عێراق و 50 نوسەری عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی عێراق بەشداریان تێداکرد، شانبەشانی کۆمەڵێک لە شاعیرانی ناوداری عەرەب و بیانی.

لەفێستیڤاڵەکەدا چەند تابلۆیەکی فۆلکلۆری تیپی هونەری میللی بەسرە نمایشکرا، هەروەها پێشانگای کتێب و شێوەکاری و وێنەی فۆتۆگرافیتێدا کرایەوە، لەگەڵ چەندکۆڕێکی رەخنەیی جۆراوجۆر لە نێوانیدا کۆڕێکی رەخنەیی دەربارەی داهێنانەکانی شاعیری کۆچکردو بڵند حەیدەری، و چەند زنجیرە لێکۆڵینەوەیەک، و کورتە فلیمێک دەربارەی ژیانی شاعیری کۆچکردو بەدر شاکیر سەیاب لە ژێر ناوونیشانی "لێرەدا باران دەخەوێت"، و چەند پارچە مۆزیکێک لە لایەن ئۆرکێسترای سیمفۆنی عێراقەوە، کە چالاکیەکانیان و ئاهەنگەکانیان لەلایەن ئاسیاسێڵەوە سپۆنسەر کرابوون.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.