بــەداخ و پـەژارەیەکى زۆرەوە کۆمپانیـاى ئاسیاسێڵ دڵتەنگى خۆى رادەگەیەنێت بۆ مەرگى ناوادەى بەڕێز باسل مەهدی الرحیم و هاوڕێکەى بەڕێز عەبدوڵا لحود، بەهۆى ڕووداوى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لەئێوارەى 4/2/2011 گیانیان لەدەستدا.

باسل یەکێک بوو لەوەبەرهێنەرە گەورە عێراقییەکان کە گەل و نیشتمانەکەى خۆشدەویست، نمونەیەکى بەرزى زیرەکى و دڵسۆزى بوو، بەلەدەستدانى، عێراق یەکێک لە پێشڕەوە لەخۆبوردووەکانى بنیاتنانى ئابوورى پێشکەوتووى هاوچەرخی لەدەستدا.

هەروەها عەبدوڵا گەنجێکى هەڵکەوتووبوو، زیرەکییەکى لەرادەبەدەر و ئەخلاقێکى بەرزى هەبوو، پێشبینى پاشەڕۆژێکى گەشى لێدەکرا.

لەهەمانکاتدا دڵتەنگى خۆمان رادەگەیەنین بۆ مەرگى دووان لەگەورە کادرەکانى بانکى (J.P.Morgan)ی نێودەوڵەتى:

1. مراد مجلی ـ بەڕێوەبەرى جێبەجێکار بۆ ئاسیای ناوەراست و باکورى ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تورکیا.

2. خاڤیر زوریتا ـ بەڕێوەبەرى ڕێپێدراو.

هەروەها دڵتەنگین بەگیانلەدەستدانى دەستەى فڕۆکەکە، فرۆکەوانان مەروان و عەبدوڵا و خاتوو ستیفانی.

ئێمە لەکاتێکدا پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى خانەوادەى قوربانییەکان و هاوڕێکانیان دەکەین، لەدڵەوە رایدەگەیەنین کە لەبیریان ناکەین و هەمیشە یادیان دەکەینەوە. 

انا لله و انا الیە راجعون

فاروق مستەفا رەسوڵ

سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ

لەبرى ئەندامانى ئەنجومەن و سەرجەم کارمەندانى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.