ئاسیاسێڵ بەردەوامە لە سەرکەوتن لەگەڵ باڵوێزی گۆرانی عێراقی کازم ساهیر

"کتاب الحب" لەگەڵ ئاسیاسێڵ دەگاتە عێراق

بەیروت، لوبنان: لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وبە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەی میدیایی وکەسایەتی ناوداری کۆمەڵگە، ئاسیاسێڵ، پێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراق ئاهەنگێکی سازکرد بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی ئەلبومێکی نوێی کازم ساهیر، باڵوێزی گۆرانی عێراقیەوە بە ناوی "کتاب الحب".

لە هەنگاوێکی نوێدا کە دەچێتەسەر خەرمانی دەستکەوتەکانی یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندییەکانی عێراق، ئاسیاسێڵ "کتاب الحب"ی لە رێگەی ئەپلیکەیشنی ئەنغامییەوە گەیاندە فان وهەوادارانی هونەرمەندی گەورە کازم ساهیر لە عێراق، هەروەها لە رێگەی چەند ئۆفەرێکی ناوازەوە کە دواتر کۆمپانیا رایاندەگەیەنێت.

کازم ساهیری ناسراو بە قەیسەری گۆرانی عەرەبی سەرکەوتوو بووە لە ناساندنی هونەر وەك ئامرازێکی گرنگ بۆ دروستکردنی هوشیاریی مرۆڤ سەبارەت بە دۆزە پڕبایەخ وگەورەکانی تایبەت بە مرۆڤایەتی ونیشتمانپەروەری وئەو خەسڵەتە جوانانەی کە پێویستە مرۆڤەکان هەیانبێت.. ئەوەتا گۆرانییەکانی قەیسەر بوونەتە مادەیەکی خاو لە خەیاڵدانی تاکەکاندا؛ بوونەتە هەوێنی دروستکردنی بیروبۆچوونەکانیان دەربارەی راستگۆیی و وەفا وخۆشەویستی.

ئەو کۆمەڵگایانەی کە هونەر تیایاندا بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵانە بڵاودەبێتەوە وتاکەکانیان بەوە جیادەکرێنەوە کە هونەرمەندن یاخود چێژێکی هونەری بەرزیان هەیە، دەبنە پێشەنگی شارستانییەتی مرۆڤایەتی کە هەموو کۆمەڵگەکانی تر دەخوازن بگەنە ئاستییان، ئەمەش ئەو شتەیە کە لە عاشقانی هونەرە بەرزەکەی قەیسەر چاوەڕێی دەکەین.

لەو بارەیەوە زرنگ فاروق، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان وتی: "سیاسەتی کۆمپانیاکەمان بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق لە بواری پەیوەندییەکاندا هەمیشە تەریب دەڕوات لەگەڵ بەتەنگەوەهاتنی بەردەواممان بۆ پێشکەشکردنی هەرچیەك پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چێژی هونەری خەڵك وخزمەتکردن بە ناوناوبانگی کلتووریی ورۆشنبیری وڵاتەکەمان، هەر لێرەشەوە دەستپێشخەرییەکەمان بۆ پشتگیریکردن لە گەیاندنی "کتاب الحب" بە جەماوەری ساهیر سەریهەڵدا".

هونەر لای قەیسەر ئامرازێکە بەکاریدەهێنێت لە پێناو داهێنانکردن لە دروستکردنی جوانیی بۆ بیستەر وبینەر. زۆرجار ئەم هونەرە لە ناخی مرۆڤەوە و وەك بەهرەیەکی خۆڕسك هەڵدەقوڵێت؛ وەکو ئەو هەستوسۆز و وشانەی کە رەنگدانەوەی کۆمەڵێك هەستی جوانن ولەڕێ دەنگەژێی هونەرمەندەوە جیهانێكی جوان ودڵنەواز وکەشێکی گەرمی پڕ خۆشەویستی ورۆمانسیەت دەخولقێنن.

جێی باسە کە کازم ساهیر لە ساڵی 2015 ەوە باڵوێزی براندی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە، وە پێویستە ئاماژە بدرێت بە خاڵە هاوبەشەکانی نێوان قەیسەر و ئاسیاسێڵ، بەتایبەت لە بواری کاری خێرخوازی وکاری مرۆڤدۆستی. قەیسەر باڵوێزی رێکخراوی (UNICEF)ە وئاسیاسێڵیش ناوێکی گەورەیە کە تەنها پەیوەست نییە بە بواری پەیوەندییەکانەوە؛ بەڵکو خزمەتگوزارییەکانی زۆر بوون لەوەدا کە بووەتە پێشەنگ لە بواری کاری خێرخوازی ومرۆڤدۆستیدا ودەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی، وئەم رۆڵەشی لە زۆربەی کۆڕبەندە جیهانییەکاندا بەڕێزەوە باسیان لێوە دەکرێت.

هەروەها ئاسیاسێڵ شانازی بە ژمارەی بەشداربوانیەوە دەکات کە لە ئێستادا گەیشتوەتە 12.2 ملیۆن وە بەو داهاتە ساڵانە گەورەیەشییەوە کە هەیەتی وئەو خزمەتگوزارییە تەواوکارییانەی کە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە دەگرنەوە لە سەرتاسەر عێراقدا بە رێژەی %99.6کە ئەمەش کردوویەتییە فراوانترین تۆڕی نیشتمانی لە عێراق.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.