سلێمانی ـ عێراق: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ گەیاندن "هاوبەشى – تایبەت" (مساهمە - خاصە) کە پێشەنگە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل بەکوالیتییەکی بەرز لەعێراقداء لەڕۆژى 3ى کانونى دووەمى 2013 ەوە دەستیکردووە بە فرۆشتنى پشکەکانى.

1-ئەو وەبەرهێنەرانەى دەیانەوێت پشک بکڕن دەبێت فۆرمی داواکاریى کڕینى پشک پڕبکەنەوە.
2-ژمارەى پشکەکان بۆ فرۆشتن 67.503 ملیار پشکە، کە دەکاتە 25% ى سەرمایەى پشکەکانى ئاسیاسێڵ.
3-دەرگاى فرۆشتنى پشکەکان (التسجیل فی الگرح) کراوەیە بۆ سەرجەم ئەو وەبەرهێنەرە عێراقییانەی کە حسابی ئاڵوگۆڕیان هەیە لاى کۆمپانیاکانى نێوەند (الوسگاء المعتمدین) کە متمانەیان پێدراوە لە لایەن بۆرسەى عێراقەوە.
4-کەمترین ڕادە بۆ کڕینی پشک دیاری نەکراوە.
5-ماوەى فرۆشتنى پشکەکان لەڕۆژى 3ى کانونى دووەم تا 2ى شوباتی 2013 بەردەوامدەبێت.
6-کڕین ء فرۆشتن بە پشکەکانى ئاسیاسێڵەوە لەبۆرسەى عێراقدا لە3ى شوباتی 2013 لەژێر نیشانەى (TASC) دەستپێدەکات.
7-پێشبینیدەکرێت ئەم فرۆشتنى پشکانە (الگرح) گەورەترین بێت لەمێژووى عێراقدا.

فاروق مەلا مستەفا، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دەربارەى فرۆشتنى پشکەکانى ئاسیاسێڵ وتى:

"ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ هەموومان، خۆشحاڵین بەوەی کە هەل دەڕەخسێنین بۆ هەموو هاولآتییەکى عێراقی کە ئارەزوومەندە بە کڕینى پشکی ئاسیاسێڵ بەژمارەیەکى کەم یان زۆر، بۆ ئەوەى ببێتە خاوەنى بەشێک لە ئاسیاسێڵ کەچیرۆکێکى سەرکەوتووى عێراقییە، کارەکانمان لەسەر بنەمایەکى چەسپیوء بەهێزە دادەمەزرێنینء پلانمان هەیە بۆ زیادکردنى بەشداربووەکانمان لەڕێگەى تۆڕێکى کوالیتى بەرز ء خزمەتگوزارى ناوازەوە، هیوادارین ئەم کارە بە هاوەڵى کۆمەڵێکى زۆر لە هاولآتییە عێراقییەکان بەئەنجام بگەیەنین."

چۆنیەتی بەشداریکردن

دەرگای بەشداریکردن لە خستنەڕووی پشکەکاندا دەکرێتەوە بۆ هەموو وەبەرهێنەرێک لە تاکەکان ودامەزراوەکان بە مەرجێک حسابی ئاڵوگۆڕیان هەبێت لە بۆرسەى عێراقدا.

پێویستە لەسەر ئەو وەبەرهێنەرانەی ئارەزووی بەشداریکردن دەکەن لەخستنەڕووی پشکەکانی ئاسیاسێڵ پەیوەندی بکەن بە یەکێک لەو نێوەندانەی تۆمارکراون لەبۆرسەى عێراقدا یان سەردانى ناوەندەکانی ئاسیاسێڵ بکەنء نامیلکەی خستنەڕووى پشکەکان وەربگرنء بیخوێننەوە. هەروەها وەبەرهێنەران دەتوانن بەشداری بکەن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ کڕینی پشک بە نرخی (22) دیناری عێراقی وەک کەمترین نرخ، لەماوەی 3 کانونی دووەمى 2013 تا 2 شوباتی 2013 لەلای یەکێک لە نێوەندەکان (الوسگاء المعتمدین).

وەبەرهێنەران دەتوانن پەیڕەوی ئەم هەنگاوە ئاسانانەى لاى خوارەوە بکەن:

1-کردنەوەی حسابێکی ئاڵوگۆڕ لەلای یەکێک لە نێوەندەکان. بۆ ئەوەی لیستێکی تەواوی ئەو نێوەندانە ببینیت تکایە سەردانی سایتی بۆرسەى عێراق بکە www.isx-iq.net.
2-نێوەندەکان فۆرمێکی بەشداربوون پێشکەشی وەبەرهێنەران دەکەن کە دەبێت بە تەواوی پڕبکرێتەوەو پاشان بگەڕێنرێتەوە بۆ نێوەندەکان.
3-لەگەڵ پێشکەشکردنی فۆرمی بەشداریکردن دەبێت نرخی پشکەکان بەتەواوی بدرێت ، لەبەرامبەر پسوڵەیەکى رەسمی وەرگرتن.

راوێَژکاران

کۆمپانیای رەبیع بۆ نێوەندکارى لەکڕین و فرۆشتنى پشک دا (کۆمپانیایەکى پێشەنگى سەربەخۆیە لە نێوەندکارى دارایی (الوساگە المالیە) دا لەعێراقدا) بەسیفەتی دابەشکەرو تاکە بریکاری فرۆشتن کاردەکات،ءە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای مەلاکی عێراق (کۆمپانیایەکی راوێژکاریی دارایی یە لە عێراقدا) بە سیفەتی تاکە راوێژکاری کۆمپانیا کاردەکات لەو کارانەی پەیوەندیی هەیە بە خستنەڕووى پشکەکانەوە لە بۆرسەدا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:

دەزگاکانی راگەیاندن:

کۆمپانیای FTI Consulting، رۆژهەلآتی ناوەڕاست :

جۆن هوبدای +971 50 464 8706

هیو پارکەر +971 50 284 7620

مەی ئەحمەد +971 56 775 7639

FTI Consulting لەندەن +44 20 7831 3113

نیل دۆیەڵ +44 777 1978 220

جێسیکا لیبمان +44 77 95 504 678

تێبینی و سەرنجەکان بۆ میدیاکاران

ئاسیاسێڵ لەکۆمیسیۆنی بالآی راگەیاندن وگەیاندنی عێراقییەوە لە ساڵی 2007 مۆڵَەتی کارکردنی بەدەستهێنا کە ماوەکەی پانزە ساڵە (مۆڵەت)، بەو پێیەش ئاسیاسێڵ رێپێدراوە بۆ بنیاتنانی تۆڕەکانی گەیاندنی مۆبایلء کارپێکردنی لە سەرانسەری عێراقدا. لەساڵی 2009 ئاسیاسێڵ بووە یەکەمین کۆمپانیای مۆبایل کە تۆڕەکانى سەرانسەرى عێراقی داپۆشى، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی بە هەر هەژدە پارێزگاکەی عێراق پێشکەش دەکات. هەروەها ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشدەکات بە بەغدادی پایتەخت، ئەمە بێجگە لە شارە گەورەکانی تری عێراق، ئەوەش لە رێگەی تۆڕێکی گەیاندنەوە کە 97%ی دانیشتوانی عێراق دەگرێتەوە. لەساڵی 2011 وەزارەتی گەیاندن نازناوی "باشترین کۆمپانیای مۆبایلی" لە عێراقدا بەخشى بە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ.

1-ئاسیاسێڵ بە شێوەیەکی سەرەکی خزمەتگوزارییەکانی پریپەیدی دابینکردوە کە زۆربەی بەشداربووان دەگرێتەوە.
2-ئاسیاسێڵ پێگەیەکی گەورەی لە بازاری گەیاندنی مۆبایلی عێراقدا هەیە بە رێژەیەک کە لە کۆتایی ئەیلولی 2012 گەیشتە 43% ی بازاری مۆبایل و هەروەها پاکێجەکانی خزمەتگوزاریی پریپەیدی مۆبایل پێشکەشدەکات بۆ بەشداربووان لە تاکەکان و کۆمپانیاکان لە یەک ئاستدا کە ژمارەیان 9.9 ملیۆن بەشداربووە.
3-ئاسیاسێڵ توانایەکی دارایی بەهێز وجێگیری بەدی هێنا بە تێکڕای گەشەکردنێکی سالآنە کە گەیشتە 22% لە 2009 تا 2011.
- بە گوێرەی سیستەمی حسابکردنی یەکخراو بەپێی پێوەرە عێراقییەکان، کۆمپانیا 1,564 ملیار دیناری عێراقی دەستکەوتی هەبوو لە میانەی نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2012، لە کاتێکدا دەستکەوتی دارایی سالآنەی 2011 (12 مانگ) 1,836 ملیار دیناری عێراقی بووە.
- تێکڕای قازانجەکانی بەر لەحسابکردنی سوودی قەرزەکانء باجء فەوتاندنء سووانی ئامێر وکەرەسەکان لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی 2012 نزیکی 824 ملیار دیناری عێراقییە، لە کاتێکدا تێکڕای قازانجەکان پێش حسابکردنی سودی قەرزەکان و باج و فەوتاندن وسووانی ئامێر و کەرەسەکان لە ساڵی 2011 (12 مانگ) نزیکی 926 ملیار دیناری عێراقی بوو.
- زێدەبایی دوای باج لە نۆمانگی یەکەمی 2012 نزیکی 474 ملیار دیناری عێراقی بوو، لەکاتێکدا زێدەبایی دوای باج لە ساڵی 2011 (12 مانگ) نزیکەی 504 ملیار دیناری عێراقی بوو.
- تێکرای ناوەندی داهاتی بەکاربەر ARPU مانگانە 18,000 دیناری عێراقییە، ئەوەش لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵى 2012.
4-کۆمپانیای گەیاندنی قەتەری (کیوتێل) ش.م.ق. خاوەنی 53.9% کۆمپانیای ئاسیاسێڵە، و کیوتێل لە 17 ولآتدا هەیە و 89.2 ملیۆن بەشداربووی هەیە، لە نێوانیاندا 9.9 ملیۆن بەشداربوو لە عێراقدا. ئەمەو ئاسیاسێڵ بەرێژەی 19% لە دەستکەوتەکانی کیوتێل بەشداری کردوە و 26% لە پوختەی قازانجەکانی ساڵی 2011.
5-لەگەڵ هێڵە ئاسیاییەکانی پریپەید کە خزمەتی زیاتر لە 53%ی بەشداربووان دەکات، بەشداریکردن لە هێڵەکانی پریپەید کە کۆمپانیا پێشکەشی دەکات ژمارەیەک پاکێجی تێدایە بۆ بەدیهێنانی پێداویستیەکانی چین وتوێژە جیاوازەکانی بازاڕ، ئەمەش گەنجان و ئافرەتان دەگرێتەوە هاوشان لەگەڵ خزمەتگوزاریی داهێنراو بۆ خزمەتگەیاندن بە ملیۆنان میوان لەو میوانانەی سالآنە سەردانی عێراق دەکەن. ئاسیاسێڵ لە هەمان کاتدا هێڵی پۆستپەیدیش بە کۆمپانیاو تاکەکان پێشکەشدەکات.
6- 84 وەکیلی سەرەکی لە رێگەی زیاتر لە 12,000 خاڵی فرۆشتنەوە کارەکان بەڕێوە دەبەن.
7-بێجگە لە وەکیلە سەرەکییەکان کۆمپانیا 20 ناوەندی فرۆشتنی هەیە کە لەرێگەی خۆیەوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەڕێوەدەبرێن و هەمان لۆگۆی خۆی هەڵدەگرن، بێجگە لە تۆڕێکی گەشەکردوو لە ناوەندەکانی فرۆشتن کە خاوەنی ئیمتیازاتن.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.