ئازارى 2011 – بەداواکارییەکی کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندن و بە نوسراوی ژمارە 969 کە لەرێکەوتی 17/2/2011 بۆ هەموو کۆمپانیاکانی مۆبایل نێردراوە، ئاسیاسێڵهەستا بەبڕینی پەیوەندی لەگەڵ چەند ملیۆنێک لە ژمارە تایبەتەکان بەکۆمپانیای (زێن)ی عێراق، لە 1/3/2011 لەبەرئەوەی رەزامەندی ئوسوڵی و یاسایی خۆی وەرنەگرتوە لە کۆمیسیۆنی راگەیاندن وگەیاندنی عێراقی.
هەروەها کۆمیسیۆن لەنوسراوی ناوبراودا روونی کردووەتەوە کە نەکۆمپانیای زێن و نە هیچ کۆمپانیایەکی تر بۆیان نیە بە بێ رەزامەندی کۆمیسیۆن ژمارە کارا بکەن و بیخەنە بازاڕەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بڕیارەی کۆمیسیۆن لە نوسراوی ناوبراودا، داوای لە هەموو کۆمپانیاکان کرد کە ژمارە بێ مۆڵەتەکان ببڕن و بە پێچەوانەوە دەکەونە بەر لێپرسینەوەى یاسایی. هەر لەبەر ئەم هۆیانە پێویست بوو کە ئاسیاسێڵ ئەم خۆی لەم ژمارانە جیابکاتەوە، بۆ خۆلادان لەهەر ئەنجامێکی نادروستی یاسایی کە لەوانەیە بەهۆی مانەوەی ئەو هێڵانەوە رووبدات.
شایانی باسە کە ئاسیاسێڵ ئێستاش مافی یاسایی خۆی پاراستوە لە گەڕانەوە بۆ کۆمپانیای زێن، تا داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەرو زیانانە بکات بەهۆی ئەوەی کە کۆمپانیای زێن ملیۆنان سیمکارتی نایاسایی بڵاوکردوەتەوە، و زیانێکی گەورەی بە ئاست وپێگەی رکابەری ئاسیاسێڵ گەیاندوە و نەیتوانیوە مافی بازاڕی عێراقی بپارێزێت لەبەر ئەوەی ئاسیاسێڵ ناچار بووە ژمارەی بەکارهاتوو بۆ هەندێک ئۆفەر بخاتەوە گەڕ. لەگەڵ ئەوەشدا بواری بۆ ئەو ژمارانەی بۆ ئاسیاسێڵ هێندە کەمکردوەتەوە بەشێوەیەک توانای ئاسیاسێڵی سنوردارکردوە لەوەی ئۆفەری تر بهێنێتە پێشەوە کە لە پێناو بەرژەوەندی هەوڵاتیاندایە لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا.