پێشبڕکێی Ashur CTF ـی کرد بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرد:
لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەری و پڕۆژانەی کە بەشدارن لە بەهێزکردنی کۆمەڵگەی دیجیتاڵیی و بەتواناکردنی گەنجانی بەهرەمەند، و وەکو بەشێک لە پلاتفۆرمی "ئەساس"، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان سپۆنسەری پێشبڕکێی Ashur CTF ـی کرد بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ژیریی دەستکرد کە لە زانکۆی تەکنیکی باکوور "الجامعة التقنیة الشمالیة" لە موسڵ بەڕێوەچوو. پێشبڕکێکە بەشداریکردنێکی چالاکانە و نایابی فێرخوازان و ئارەزوومەندانی تەکنەلۆژیای بەخۆیەوە بینی، و بەشێک بوو لە دەستپێشخەرییەکی نیشتمانیی کە ئامانجی پەرەپێدانی کارامەیی دیجیتاڵی و بنیاتنانی تواناکانی گەنجانە لە بوارەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی و ژیریی دەستکرددا.



