سیانزەهەمین پێشانگای هەلی کار بوو کە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی :
ئاسیاسێڵ سپۆنسەری سەرەکی سیانزەهەمین پێشانگای هەلی کار بوو کە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە 14-15ـی ئایاردا سازیکرد. ئەم چالاکییە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کارخوازانی کۆکردەوە، و دەرفەتێکی گرنگی ڕەخساند بۆ پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ خاوەنکارەکان و پێشخستنی ڕێڕەوی پیشەییان. ئەم هەوڵانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان، برەودان بە گەشەی هەلی کار و وەبەرهێنان لە بەهرەمەندانی تازەپێگەیشتووی عێراق.



