پڕۆگرامی Career Go:

ئاسیاسێڵ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئەساس"ـەوە سپۆنسەری پڕۆگرامی "Career Go"ـی کرد کە پڕۆگرامێکی چڕی ڕاهێنانی ئۆنڵاینە و لەلایەن 'تەفاعول هەب'ـەوە ڕێکخراوە، پڕۆگرامەکە پێنج هەفتەیە و تایبەتە بە خوێندکارانی تازە دەرچوو تا بتوانن پەرە بە ئامادەبوونی پیشەییان بدەن پێش چوونە ناو بازاڕی کارەوە. پڕۆگرامەکە مەنهەجێکی گشتگیری ڕاهێنانی پێشکەش کرد کە پێنج لایەنی سەرەکی لەخۆگرتبوو: بنەماکانی ژینگەی کار، گەشەکردنی پیشەیی، توانا تەکنیکییەکان، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و کولتوری کۆمپانیاکان.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.