وۆرکشۆپێک بەناونیشانی "شیکاری بازاڕ بە بەکارهێنانی زانستی داتا و ژیریی دەستکرد" :
بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پلاتفۆرمی "ئەساس"، وە بە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ "قاف لاب" لە موسڵ، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی "شیکاری بازاڕ بە بەکارهێنانی زانستی داتا و ژیریی دەستکرد" بەڕێوەچوو. ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەتواناکردنی گەنجان بوو بۆ بەکارهێنانی ئامرازەکانی زانستی داتا و ژیریی دەستکرد بۆ تێگەیشتن لە بازاڕ و بڕیاردانی زیرەکانە لە جیهانی دارایی و ئابوورییدا.



