چوارهەمین وۆرکشۆپی زنجیرە وۆرکشۆپەکانی “کارامەییەکانی ئایندەی دیجیتاڵی” :
پلاتفۆرمی #ئەساس بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی کە ئامانجیەتی پەرە بە کارامەییە دیجیتاڵییەکانی گەنجان بدات. لە میانەی ئەم بەرنامانەدا، چوارهەمین وۆرکشۆپی زنجیرە وۆرکشۆپەکانی “کارامەییەکانی ئایندەی دیجیتاڵی” دەستیپێکرد، بە سپۆنسەری ئاسیاسێڵ و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی پارێزگای سەلاحەدین. وۆرکشۆپەکە لە قەزاکانی بەلەد و دۆر و عەلەم بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردە و فێرکردنی پێشکەوتوو کە دەرفەت بۆ گەنجان بڕەخسێنێت بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی دیجیتاڵی مۆدێرن کە ئامادەییان بەرز بکاتەوە بۆ ئاستێک بتوانن هاوشانی پێشکەوتنە خێراکانی تەکنەلۆژیا هەنگاو بنێن.



