وۆرکشۆپێکی کرد لە ژێر ناونیشانی "ستیراتیژەکانی سەرکەوتنی دیجیتاڵی: بە بازارکردن، ناوەڕۆک و بەرێوەبردنی کات" :
لە ڕێی پلاتفۆرمی "ئەساس"ــەوە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سپۆنسەری وۆرکشۆپێکی کرد لە ژێر ناونیشانی "ستیراتیژەکانی سەرکەوتنی دیجیتاڵی: بە بازارکردن، ناوەڕۆک و بەرێوەبردنی کات" کە ئامانج لێی تواناسازی 50 گەنج بوو لە هەردوو رەگەز بۆ بەرەوپێشبردنی بزنسە تازەپێگەیشتووەکانیان. وۆرکشۆپەکە هەردوو لایەنی تیۆری و جێبەجێکردنی کرداری لە خۆگرتبوو کە بواری بۆ بەشداربووان ڕەخساند بۆ جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆی ئەوەی فێریدەبوون لەسەر پرۆژە کارسازییەکانیان. ئاسیاسێڵ لەم وۆرکشۆپەوە، پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی کارا دووپاتکردەوە لە وەرچەرخانی دیجیتاڵی و گەشەپێدانی کۆمەڵگا لە عێراقدا.



