سێیەم وۆرکشۆپ لە زنجیرە وۆرکشۆپەکانی تایبەت بە کارامەییەکانی ئایندەی دیجیتاڵی

ئاسیاسێڵ بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی پارێزگای سەلاحەدین بەردەوامە لە پاڵپشتکردن و بەتواناکردنی گەنجان لە ڕووی کارامەیی دیجیتاڵییەوە بە دەستپێکردنی سێیەم وۆرکشۆپ لە زنجیرە وۆرکشۆپەکانی تایبەت بە کارامەییەکانی ئایندەی دیجیتاڵی لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "ئەساس". ئەم وۆرکشۆپانە لە قەزاکانی بەلەد و دۆر و عەلەم بەڕێوەدەچن بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ زۆرترین ژمارە لەو گەنجانەی ئارەزووی پەرەپێدانی کارامەییە دیجیتاڵییەکانیان دەکەن، ئەمەش بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیییان بۆ هاوشان ڕۆیشتن لەگەڵ گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان و سوودمەندبوون لەو دەرفەتانەی کە لەم بوارەدا ڕەخساون. ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵدایە بۆ پشتگیریکردنی گەنجان و یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دیجیتاڵی، ئەمەش توانای پێویستیان پێدەبەخشێت کە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی داهاتووی دیجیتاڵی ببنەوە بە شێوەیەکی ناوازە و داهێنەرانە.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.