کۆڕێکی زانستی بەناونیشانی 'داهاتووی تۆڕەکانی مۆبایل لە عێراق':
لە چوارچێوەی کاری هاوبەشمان بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگەی ئەکادیمی، هەروەها هوشیاریمان بە گرنگی وەبەرهێنان لە لاوانی بەهرەمەند، ئاسیاسێڵ سپۆنسەری کۆڕێکی زانستی کرد لە کۆلێژی ئەندازیاری - زانکۆی دیالە. کۆڕەکە دەستەبژێرێکی لە پسپۆڕان و کەسانی ئەکادیمی پێكەوە کۆکردەوە کە نوێترین پێشهاتەکانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵییان تاوتوێکرد و تیشکیان خستە سەر گرنگی بنیاتنانی شەراکەتی ڕاستەقینە کە بەشدارە لە پەرەپێدانی پەروەردە و فێرکردن و ڕەخساندنی ژینگەیەکی مەعریفی لەبار کە هاوشانی خواستەکانی نەوەی داهاتوودا بێت. تیمی ئاسیاسێڵ زنجیرەیەک وتاریان لەسەر تەکنیکەکانی تۆڕەکانی مۆبایل پێشکەش کرد، ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی وەرچەرخانی دیجیتاڵی دەبنەوە لەگەڵ ئەو چارەسەرە زانستییانەی بۆ داهاتووی تۆڕەکانی 5G پێشنیارکراون. ئەم کۆڕانە ڕۆڵی پێشەنگی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکەنەوە لە پشتگیریکردنی گەنجان و بەرەوپێشبردنی ڕەوتی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتن لە وڵاتدا.



