کۆڕبەندی iTalk :
ئاسیاسێڵ، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پلاتفۆرمی "ئەساس" سپۆنسەری ئەڵماسی کۆڕبەندی iTalk بوو لە سلێمانی، کۆڕبەندەکە پاڵپشتی کارسازی و داهێنانی لە نێوان کۆمپانیاکان و کارە تازە وەگەڕخراوەکاندا دەکرد. ئەم چالاکییە کەسایەتییە دیارەکانی وەک، باڵیۆز و نێردەی دیپلۆماسییەکان و بازرگانەکان و گەنجانی خاوەنکار لە یەک پلاتفۆرمدا کۆکردەوە بۆ گۆڕینەوەی بۆچوون و دیدگاکانیان. ئامانجیش لەم کارە، ئیلهام بەخشین و بەهێزکردنی گەنجان و خاوەنکاران و ئەو کەسانەش بوو کە خاوەن دیدگان لە کەرتە بازرگانییە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری عێراق و کوردستان بە تیشک خستنە سەر ئەزموونە سەرکەوتووەکانیان.



