بەرنامەی "ملهمات" :

وەکو بەشێک لە چالاکییەکانی پلاتفۆرمی "ئەساس" و لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی تواناکانی لاوان و واڵاکردنی ئاسۆی نوێ لە بەردەمیاندا، ئاسیاسێڵ هەڵسا بە سپۆنسەرکردنی بەرنامەی "ملهمات" (خانمانی ئیلهامبەخش) بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژیی "ق لاب". لە یەکەم دانیشتندا گوێمان لە چیرۆکەکانی چەند خانمێکی ئیلهامبەخش گرت کە ڕێچکەی پیشەیی خۆیان گۆڕیەوە سەرباری ئەو ئاڵنگارییانەی هاتوونەتە ڕێیان. هەروەها چەندین چیرۆکی سەرکەوتنی ئیلهامبەخشی ئەو خانمە پڕئومێدانە ڕەنگدانەوەی دیدگای ئێمە بوو بۆ بەتواناکردنی نەوە نوێیەکانمان لە پێناو بەدیهێنانی ئایندەیەکی باشتر.

پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.