دانیشتنی گفتوگۆئامێزی دووەم "ملهمات" :
بە سپۆنسەری كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "ئەساس" و بە هاوبەشی لەگەڵ "قاف لاب" لە موسڵ، دانیشتنی گفتوگۆئامێزی "ملهمات" سازدرا بۆ تیشکخستنە سەر ئاڵنگارییە دەروونی و پیشەییەکان کە ڕووبەڕووی خانمان دەبێتەوە لە ژینگەی کاردا. ئەمەش لە ڕێگای گفتۆگۆی ئامانجدارەوە، بە مەبەستی گەنگەشەکردنی کاریگەری فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە لەسەر ئاستی کەسی و پیشەیی بە بەشداری دەستەبژێرێک لەو خانمانەی گرنگی بە کاری کۆمەڵگایی دەدەن ئەنجامدرا.



